دواى (الله أکبر)ى نوێژ دابەستن و پێش خوێندنى سورەتى (الفاتحة) سوننەتە چ زیکرێ بخوێنێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دواى (الله أکبر)ى نوێژ دابەستن و پێش خوێندنى سورەتى (الفاتحة) سوننەتە چ زیکرێ بخوێنێ؟

نزای ده‌ست پێكردنی نوێژ
دواى (الله أکبر)ى نوێژ دابەستن دەتوانى یەکێک لەم زیکر و دوعایانە بخوێنێ
یەکەم : «اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِي وَبَيْنَ خَطَايَايَ كَمَا بَاعَدتَّ بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ, اللَّهُمَ نَقِّنِي مِنْ خَطَايَايَ, كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الأَبْيَضُ مِنَ الدَّنَسِ, اللَّهُمَّ اغْسِلْنِي مِنْ خَطَايَايَ, بَالثَّلْجِ وَالْمَاءِ وَالْبَرَدِ»(1) .
واته‌: (خودایه‌ نێوان خۆم و هه‌ڵه‌و تاوانه‌كانم دوور بخه‌ره‌وه‌، هه‌روه‌كو چۆن نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژ ئاوات دوورخستۆته‌وه‌، خودایه‌ پاكم بكه‌ره‌وه‌ له‌ گوناهه‌كانم، هه‌ر وه‌كو چۆن پۆشاكی سپی له‌ چڵك و پیسی پاك ده‌بێته‌وه‌، خودایه‌ له‌ هه‌ڵه‌ و تاوانه‌كانم بمشۆ به‌ به‌فر و ئاو و ته‌رزه‌) .
دووەم : «سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ, وَتَبَارَكَ اسْمُكَ, وَتَعَالَى جَدُّكَ, وَلا إِلهَ غَيْرُكَ»(2) .
واته‌: (خودایه‌ پاكی و بێگه‌ردی و سوپاس و ستایش بۆ تۆیه‌، ناوه‌كانت زۆر پیرۆز و گه‌وره‌ن، به‌رز و بڵنده‌ گه‌وره‌یت، هیچ په‌رستراوێكیش نییه‌، كه‌ شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه‌ له‌ تۆ) .
سێیەم : «وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلّذِي فَطَرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ حَنِيفًا وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ, إِنَّ صَلاتِي, وَنُسُكِي, وَمَحْيَايَ, وَمَمَاتِي للهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ, لاَ شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِينَ . اللَّهُمَّ أَنْتَ الْمَلِكُ لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ، أَنْتَ رَبِّي وَأَنَا عَبْدُكَ, ظَلَمْتُ نَفْسِي وَاعْتَرَفْتُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي ذُنُوبِي جَمِيعًا إِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذَّنُوبَ إلاَّ أَنْتَ، وَاهْدِنِي لأَحْسَنِ الأَخْلاقِ لا يَهْدِي لأَحْسَنِهَا إِلاَّ أَنْتَ, وَاصْرِفْ عَنِّي سَيِّئَهَا, لاَ يَصْرِفُ عَنِّي سَيِّئَهَا إِلاَّ أَنْتَ, لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ, وَالْخَيْرُ كُلُّهُ بِيَدَيْكَ, وَالشَّرُّ لَيْسَ إِلَيْكَ, أَنَا بِكَ وَإِلَيْكَ، تَبَارَكْتَ وَتَعَالَيْتَ, أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ»(3) .
واته‌: (من ڕومكرده‌ ئه‌و زاته‌ی، كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی به‌دی هێناوه‌، له‌هه‌موو هاوه‌ڵ بۆ دانان و كارێكی پڕ و پوچ و به‌تاڵیش لامدا و ڕووم ته‌نیا له‌ ته‌وحید و یه‌ك خودا په‌رستی كرد، من له‌و كه‌سانه‌ش نیم، كه‌ هاوبه‌شی بۆ دابنێم، به‌ڕاستی نوێژ و (په‌رستش و قوربانی و حه‌ج) و ژیان و مردنم هه‌مووی هه‌ر بۆ خودای په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌، خودایه‌ تۆ پادشایت و هیچ په‌رستراوێك نییه‌، كه‌ شایه‌نی په‌رستن بێت، جگه‌ له‌ تۆ نه‌بێت، خودایه‌ تۆ په‌روه‌ردگارمیت و منیش به‌نده‌ی تۆم، دان ده‌نێم به‌وه‌ی، كه‌ من سته‌مم له‌ خۆم كردووه‌ و كه‌سێكی تاوانبارم، سا خودایه‌ له‌ گشت تاوانه‌كانم خۆش ببه‌، چونكه‌ به‌ڕاستی هیچ كه‌سێك له‌ تاوانه‌كان خۆش نابێت، جگه‌ له‌ تۆ نه‌بێت، ڕێنومونیم بكه‌ بۆ جوانترینی ڕه‌وشته‌كان، هیچ كه‌سێكیش ڕێنمونی ناكات بۆ باشترینی ڕه‌وشته‌كان، جگه‌ له‌ تۆ نه‌بێت، كاره‌ خراپه‌كانم لێ دوور بخه‌ره‌وه‌، هیچ كه‌سێكیش كاره‌ خراپه‌كانم لێ دوور ناخاته‌وه‌، جگه‌ له‌ تۆ نه‌بێت، من له‌ پێناوتدام و وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه‌ و گوێڕایه‌ڵتم و شوێن ئاینه‌كه‌شت ده‌كه‌وم، خێر و چاكه‌ به‌ده‌ستی تۆیه‌ و خراپه‌ش نادرێته‌ پاڵ تۆ (4)، من پشت و په‌نام به‌ تۆیه‌ و بۆ لای تۆش ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌, پاكی و بێگه‌ردی و به‌رز و بڵندی بۆ تۆیه‌، داوای لێ خۆش بوونت لێده‌كه‌م و بۆلای تۆش ته‌وبه‌ ده‌كه‌م و ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌) .
چوارەم : «اللَّهُمَّ رَبَّ جِبْرَائِيلَ(5), وَمِيكَائِيلَ, وَإِسْرَافِيلَ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ, عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ, أَنْتَ تَحْكُمُ بَيْنَ عِبَادِكَ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ، اهْدِنِي لِمَا اخْتُلِفَ فِيهِ مِنَ الْحَقِّ بِإِذْنِكَ إِنَّكَ تَهْدِي مَنْ تَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ»(6) .
واته‌: (خودایه‌ په‌روه‌ردگاری جیبرائیل و میكائیل و ئیسرافیل، به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی، زانا به‌ نهێنی و ئاشكراكان، تۆ فه‌رمان و حوكم ده‌كه‌یت له‌ نێوان به‌نده‌كانتدا له‌و شتانه‌ی كه‌وا جیاوازییان تێدا هه‌یه‌، ڕێنموونیم بكه‌ بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ی، كه‌ خه‌ڵكی جیاوازییان تێدا هه‌یه‌ به‌ فه‌زڵ ویستی خۆت، به‌ڕاستی هه‌ركه‌سێك تۆ بته‌وێت ڕێنموونی ده‌كه‌یت بۆ ڕێگای ڕاستی خۆت).
وەرگیراوە لە کتێبی : قەڵای موسـوڵمان له ویردەكانی قورئان و سووننەتدا
وەرگێڕانی : پێشین عبد الله محمود پێشینی
=============
1- البخاري 1 / 181 ومسلم 1 / 419 {وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
2- أخرجه أصحاب السنن الأربعة وانظر صحيح الترمذي 1 / 77 وصيح ابن ماجه 1 / 135 {وصححه الألباني في الإرواء ( 2 / 51 ) والمشكاة ( 816) ، وصحيح أبي داود ( 748 ) وصحابي الحديث هو أبو سعيد الخدري (رضي الله عنه)}.
3 - أخرجه مسلم 1 / 534 {وصحابي الحديث هو علي بن أبي طالب (رضي الله عنه)}.
4 - بیر و باوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ و جه‌ماعه‌ت وایه‌، كه‌ ڕودانی هه‌موو خێر و شه‌ڕێك له‌ لایه‌ن خوداوه‌یه‌، به‌ڵام كه‌ ده‌فه‌رمووێت: (خراپه‌ش نادرێته‌ پاڵ تۆ) به‌چه‌ند واتایه‌ك دێت .
أ- به‌ واتای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ به‌نده‌كان ناتوانن به‌ شه‌ڕ و تاوان خۆیان له‌ خودای گه‌وره‌ نزیك بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ ئه‌نجامدانی چاكه‌ خۆیان له‌ خودای گه‌وره‌ نزیك بكه‌نه‌وه‌.
ب- به‌ واتای ئه‌وه‌ش دێت، كه‌ وه‌كو ئه‌ده‌ب شه‌ڕ و خراپه‌ نادرێته‌ پاڵ خودا، به‌ڵام له‌ ڕاستیشدا ئه‌و دروستی كردووه‌ و ئه‌ویش خاوه‌نیه‌تی، هه‌روه‌ها به‌چه‌ند واتایه‌كی تریش دێت (والله أعلم) .
5 - (جبرائيل) به‌ واتای: (عبد الله) دێت، (جِبر) واته‌: عَبد (ائيل) واته‌: (الله) به‌ هه‌مان شێوه‌ (ميكائيل) و (إسرافيل) یش به‌ واتای (عبد الله) دێن (والله أعلم) . انظر شرح حصن المسلم لمجدي بن عبد الوهاب ص 64.
6 - أخرجه مسلم 1 / 534 {وصحابية الحديث هي عائشة (رضي الله عنها)}.

سەردان: ٤,٥٠١ بەش: چۆنێتى نوێژ