پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) بە چ دوعایەک شەو نوێژى دەست پێ دەکرد؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) بە چ دوعایەک شەو نوێژى دەست پێ دەکرد؟

پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌ وسلم) ئه‌م نزایه‌ی ده‌خوێند له‌ شه‌و نوێژه‌كانیدا.
«اللَّهُمَّ لَكَ الْحَمْدُ أَنْتَ نُورُ السَّمَاوَاتِ والأَرْضِ وَمَنْ فِيهِنَّ, وَلَكَ الْحَمْدُ أَنْتَ قَيِّمُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَنْ فِيهِنَّ, [وَلَكَ الْحَمْدُ أَنْتَ رَبُّ السَّمَاوَاتِ والأَرْضِ وَمَنْ فِيهِنَّ]، [وَلَكَ الْحَمْدُ لَكَ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَنْ فِيهِنَّ ] [وَلَكَ الْحَمْدُ أَنْتَ مَلِكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ] [وَلَكَ الْحَمْدُ] [أَنْتَ الْحَقُّ, وَوَعْدُكَ الْحَقُّ, وَقَوْلُكَ الْحَقُّ, وَلِقَاؤُكَ الْحَقُّ, وَالْجَنَّةُ حَقٌّ, وَالنَّارُ حَقٌّ, وَالنَّبِيِّونَ حَقٌ, وَمُحَمَّدٌ صَلَى اللهُ عَلَيْه وَسَلَّم حَقٌّ, وَالسَّاعَةُ حَقٌّ] [اللَّهُمَّ لَكَ أَسْلَمْتُ, وَعَلَيْكَ تَوَكَّلْتُ, وَبِكَ آمَنْتُ, وَإِلَيْكَ أَنَبْتُ, وَبِكَ خَاصَمْتُ, وَإِلَيْكَ حَاكَمْتُ, فَاغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ، وَمَا أَخَّرْتُ، وَمَا أَسْرَرْتُ, وَمَا أَعْلَنْتُ] [أَنْتَ الْمُقَدِّمُ, وَأَنْتَ الْمُؤَخِّرُ لا إِلهَ إِلا أَنْتَ] [أَنْتَ إِلهَي لا إِلهَ إِلا أَنْتَ]». البخاري مع الفتح 3 / 3 و 11 / 116 و 13 / 371 , 423 , 465 ومسلم مختصرا بنحوه 1 / 532 {وصحابي الحديث هو عبد الله بن عباس (رضي الله عنهما)}.
واته‌: (خودایه‌ سوپاس و ستایش بۆ تۆ، تۆی ڕوناكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌یش، كه‌ تێیاندایه‌، سوپاس و ستایش بۆ تۆ و تۆی هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌یش، كه‌ تێیاندایه‌، سوپاس و ستایش بۆ تۆ و تۆی په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌یش، كه‌ تێیاندایه‌، سوپاس و ستایش بۆ تۆ و بۆ تۆیه‌ سامانی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌یش، كه‌ تێیاندایه‌، سوپاس و ستایش بۆ تۆو تۆی پادشای ئاسمانه‌كان و زه‌وی، سوپاس و ستایش بۆ تۆ، خودایه‌ تۆ ڕاستیت و به‌ڵێنه‌كانت ڕاستن و گوته‌كانت ڕاستن و گه‌یشتن پێت ڕاسته‌ و به‌هه‌شت ڕاسته‌ و دۆزه‌خ ڕاسته‌ و پێغه‌مبه‌ران ڕاستن و محمد (صلى الله علیه‌ وسلم) ڕاسته‌ و ڕۆژی دوایش ڕاسته‌، خودایه‌ ملكه‌چی تۆ بووم و پشتم به‌ تۆ به‌ست و باوه‌ڕم پێت هێنا و بۆ لای تۆ گه‌ڕامه‌وه‌ و به‌ پشتیوانی تۆ به‌رپه‌رچی دوژمنانم ده‌ده‌مه‌وه‌ و حوكمه‌كانیش دێنمه‌وه‌ بۆلای تۆ، لێم خۆش ببه‌ له‌و گوناهانه‌ی، كه‌ له‌ پێشوودا كردوومه‌ و ئه‌وانه‌ش، كه‌ له‌ داهاتوودا ده‌یكه‌م و ئه‌وانه‌ش، كه‌ به‌ نهێنی و به‌ ئاشكرا كردوومه‌، تۆ پێشخه‌ریت و تۆ دواخه‌ریت و هیچ په‌رسراوێكیش نییه‌ كه‌ شایسته‌ی په‌رستن بێت جگه‌ له‌ تۆ نه‌بێت، تۆ په‌رستراومیت و هیچ په‌رسراوێك نییه‌، كه‌ شایسته‌ی په‌رستن بێت جگه‌ له‌ تۆ) .

سەردان: ٢,٠٩٠ بەش: زیکرەکانى موسڵمان