ژمارەی ئەو شیر پێدانانە چەندە كە بەهۆیەوە منداڵ حەرام دەبێ لەو ئافرەتەی شیری پێداوە و هەروەها لەكەس و كارە نزیكەكانی ئافرەتەكەش ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ژمارەی ئەو شیر پێدانانە چەندە كە بەهۆیەوە منداڵ حەرام دەبێ لەو ئافرەتەی شیری پێداوە و هەروەها لەكەس و كارە نزیكەكانی ئافرەتەكەش ؟

پێنج جار شیر پێ دانە، ژمارەكەی پێنج جارە كاتێ تەمەنی منداڵ لەخوارووی دوو ساڵییەوە بێت ، كاتێ مەمكی گرد و شیر چووە نێو دەمییەوە و پاشان بەریدا پاشان گەڕایەوە سەری لەهەمان مەجلیسدا یاخود لە مەجلیسێكی تردا شیرەكەی خوارد تاوەكو پێنج جارەكەی تەواو كرد ئەوا دەبێتە منداڵی ئەو ئافرەتەی شیری پێداوە و منداڵی مێردی ئەو ئافرەتەی كە شیری پێداوە ، بەڵام گەر كەم تر بێت لە پێنج جار یاخود گومان هەبوو لەوەی پێنج جار شیری پێداوە یاخود گومان لەوەدا هەبوو شیرەكە گەشتبێتە نێو سكی منداڵەكە ئەوا هیچ حیسابێك بۆ ئەو شیر پێدانە ناكرێت .
پێویستی بەدڵنیا بوونە لەوەی كەشیرەكە گەشتۆتە نێو سكی منداڵەكە ، و پێویستە دڵنیا بن لەوەی كە پێنج جار یاخود زیاتر شیری پێداوە ، وهەروەها پێوستی بەدڵنیاییە لەوەی كە ئەو شیر پێدانە پێش تەمەنی دوو ساڵی بووە ،جا گەر دڵنیا بن لەوەی پێنج جار یاخود زیاتر شیری پێدراوە و شیر گەیشتۆتە نێو سكی منداڵەكە ، وئەو شیر پێدانە پێش بڕینەوە لەشیر و پێش تەواو كردنی دوو ساڵی بوبێت ئەوا ئەو مندڵە دەبێتە منداڵی ئەو ئافرەتەی شیری پێداوە و منداڵی مێردی ئەو ئافرەتەی كە شیری پێداوە و دەبێتە برای مداڵەكانی ئەو ئافرەتەی كە شیری پێداوە ، بەڵێ .
وەڵام دراوەتەوە لەلایەن زانای پایە بەرز : الشیخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز

سەردان: ٣,٣٦٩ بەش: پەروەردەى منداڵ