دروستە پرچ و نینۆکى مردوو لێبکرێتەوە لە کاتى شوشتنى دا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە پرچ و نینۆکى مردوو لێبکرێتەوە لە کاتى شوشتنى دا؟
پرسیار:

زانایان جیاوازن لەبارەی حوکمی بڕین وکردنی بەشێک لەپرچی مردوەوە یاخود نینۆکی لەکاتی شوشتنیدا ، بۆچوونی بەڕێزتان چی یە لەم بارەیەوە ؟

وا دەبینم بەشێک لەپرچی مردو یاخود نینۆکی دەبڕدرێت لەکاتی شوشتنیدا گەر پیسی لەژێریدا هەبوو ؛ چونکە گەر نینۆک پیسی لەژێریدا هەبوو دەرکردنی زەحمەتە .
نینۆکی دەبڕدرێت پاشان فڕێ دەدرێت یاخود دەنێژرێت ، بەڵام بەنیسبەت توکی بەرەوە، پێم وایە دەسکاری ناکرێت ؛ چونکە وادەخوازێت عەورەتی کەشف بکرێت ، هیج پێویست ناکات ئەو کارە بکرێت .
بەڵام بەنیسبەت توکی بن باڵەوە هەڵدەکەندرێت ؛ چونکە زۆر جار بۆنێکی ناخۆشی لێ دێت ، وپێویستە مردوو بەجوانی و بەتەواوی پاک بکرێتەوە ؛ بەبەڵگەی ئەوەی پێغەمبەرى خوا ـ ـ بەو ئافرەتانەی فەرموو کەکچەکەیان دەشوشت : «اغسلنها ثلاثاً أو خمساً أو سبعاً أو أكثر من ذلك إن رأيتن ذلك» واتە : سێ جار ، یاخود پێنج جار ، یاخود حەوت جار ، یاخود لەوە زیاتر بیشۆرنەوە گەر بەباشتان زانی .
و هەروەها بەبەڵگەی ئەوەی کاتێک پیاوێک لەحەجی ماڵ ئاوایدا لەسەر حوشترەکەی بەر بووەوە و مرد ، پێغەمبەرى خوا - - فەرمانی بەشوشتنی کرد و فەرمووی : «اغسلوه بماء وسدر» واتە : بیشۆنەوە بە ئاو وسیدر . چونکە بەسیدر جوان تر پاک دەبێتەوە .
پرسیار کەر : بەڵام بەنیسبەت هەڵکەندنی توکی بن باڵەوە ئازار بەمردووەکە دەگەیەنێت ؟
شێخ : مردو مردووە و هەست بەئازار ناکات ، ودەشکرێت کورت بکرێتەوە ، بەڵام هەروەک ئاماژەم پێ کرد : دەبڕدرێت گەر ئەزیەت بەخش بوو و بۆنی دەهات ؛ چونکە مانەوەی بەو درێژییە زۆر جار بۆنی دێ و ئەزیەت بەخشە .
محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
المصدر: سلسلة لقاءات الباب المفتوح > لقاء الباب المفتوح [158]

سەردان: ٢,٥٦٦ بەش: شۆردن و کفن کردنى مردوو