حوکمی باوەڕ بوون بە (بورجەکان) و خوێندنەوەیان چییە کە بڵاو دەکرێنەوە لە ڕۆژنامە و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی باوەڕ بوون بە (بورجەکان) و خوێندنەوەیان چییە کە بڵاو دەکرێنەوە لە ڕۆژنامە و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ؟

بەستنەوەی زیان و قازانج و دڵ خـۆشی بە ئەستێرە و بورجەکانەوە جۆرێکە لەو هاوبەش بڕیاردانەی کە ئاگر پەرستەکان و بەشێک لە فەیلەسووفەکان و هاوشێوەی ئەوان لەکۆمەڵی بێباوەڕان و هاوبەش بڕیار دەران لەسەری بوون .
وە بانگەشە کردن بۆ ئەو جۆرە کارانە و واپیشان دەدا کە گوایە عیلمیان هەیە بەو قسانەی کەدەیکەن لەبارەی بورجەکانەوە لەڕاستیدا جۆرێکە لەبانگەشە کردنی عیلمی غەیب ، و بێگومان ئەو کارە دژایەتی و مونافەسە کردنی خودایە لەکار و حوکمەکانیدا کەتایبەتن بەو و هیچ کەس عیلمی پێیان نی یە جگە لەزاتی "الله" ،
هەروەها ئەو کارە هاوبەش بڕیاردانێکی گەورەیە ، پاشان لەڕاستیدا ئەو جۆرە کارانە و بانگەشە کردن بۆیان درۆ دەلەسە و گاڵتە کردنە بە ئەقڵی خەڵک ، وخواردنی ماڵیانە بە ناحەق و باتڵ ، وتێکدانی بیرو باوەڕی خەڵک و سەرلێ شێواندنیایە .
جا بۆیه (بورجی بەخت) حەرامە بڵاو کردنەوەی و سەیر کردنی و بایەخدان پێی لەنێو خەڵکدا ، و درووست نی یە بەهیچ شێوەیەک ئەو جۆرە شتانە بەڕاست بزانرێت ، بەڵکو ئەو کارە جۆرێکە لەجۆرەکانی هاوبەش بڕیاردان و لەکەدار کردنی یەکتاپەرستی و تەوحید .
بۆیە پێویستە خەڵکی لێ ئاگادار بکرێتەوە ، و ئامۆژگاری بکرێن بەوەی کە لێی دوور کەونەوە و توخنی نەکەون ، وتەنها ئیعتمادیان لەسەر خودا بێت و پشت بەو ببەستن لەهەموو کار و بارەکانی ژیانیاندا .
وبالله التوفيق، وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم.
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء .
ئاکامە خراپەکانى خوێندنەوەی ئەستێرەكانی بەخت :
* دەبێتە هۆی دروست بوونی زۆر بیری خراپ وەك ( دڵە ڕاوكێ‌ و دوو دڵی و زۆر جاریش دەبێتە مایەی بێزار بوون لە ژیان لە لای گەنجان و لاوانمان ) .
* وە دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕەشبینی ( التشاؤم) لای خوێنەران و بیسەرانی ئەم ووتە بێ‌ نرخانە بەرامبەر بەو كەسانەی كە هەڵسوكەوتیان لە گەڵ دەكەن .
* وە هۆكاری زۆر لەنەخۆشییە دەرونییەكانە واتە : ( الأمراض النفسية والإنفعالات الباطنية ) كە لە ڕاستیدا ئەو نەخۆشیانە هیچ بونێكیان نییە ، تەنها كاریگەری ئەو ووتانەوە نەبێ‌ .
* وە هۆكارێكە بۆ خواردنی سامان و سەروەتی خەڵكانی تر و بەفیڕۆدانی لە ڕێگەیەكی بێَسوودا .
* وە هۆكاری گەڕانەوە و شوێن كەوتنی سەردەمی نەفامی پێش ئیسلامە سەرەڕای ئەو هەموو بانگەشەیەی كە بۆ شارستانییەتی نوێ‌ دەكرێ‌ ، بێ‌ بیركردنەوە لە وەی كە ئەم كردارە خۆی لە خۆیدا یەكێكە لە ناشارستانی ترین كردارە كۆنەكان .

سەردان: ٦,٠٥٠ بەش: شیرک و جۆرەکانى