حوكمی گۆڕینی دەم و چاو و ڕووخساری مرۆڤەكان بە بەرنامەی سناپ چات چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی گۆڕینی دەم و چاو و ڕووخساری مرۆڤەكان بە بەرنامەی سناپ چات چیە؟

بە ڕاستی ئەمە کارێکی حەرام و نەشیاوە، وە بەشێکە لە فڕوفێڵی شەیتان کە لە پاش دەرچونی لە ڕەحم و سۆزی خوای گەورە بەڵێن و پەیمانی دا و وتی : (وَلآمُرَنَّهُم فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلقَ اللَّهِ) واته: دەبێت فەرمان بە خەڵکی بکەم کە ئەو شێواز و خیلقەتەی خوا بە مرۆڤەکانی داوە بیگۆڕن .
دەبینین خەڵکی شێواز و ڕووخساری خۆی دەگۆڕێت و دەیچوێنێ بە ئافرەت یان ئاژەڵ یان بێباوەڕان.
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

وە جێگەى خۆیەتى کە لێرەدا هەندێك لە بەڵگەكانی سوننەت بخەینەڕوو سەبارەت بە حوكمی (وێنە)، بەوەش ـ بە پشتیوانی خوای پەروەردگار ـ حوكمەكەی ئاشكرا دەبێت، و ئیتر لاوان بە كردەوە، یان بە ووتەی هیچ كەسێك هەڵناخەڵەتێن، و فێری ئەوە دەبن كە بۆ زانینی حوكمە شەرعیەكان بگەڕێنەوە بۆ لای قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەرەكەيان (صلی الله عليه وسلم)، ئەوەش بەم پێیەی خوارەوە:
بەڵگەی یەكەم: پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) دەفەرموێت: ((مَنْ صَوَّرَ صُورَةً فِى الدونيا كُلِّفَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَنْ يَنْفُخَ فِيهَا الرُّوحَ، وَلَيْسَ بِنَافِخٍ)) (رواه البخاري ومسلم)، واتە: هەركەسێك لەم دونیا، هەرجۆرە وێنەیەك بگرێت یان بكێشێت، ئەوا خوای گەورە لەو دونیا داوای لێدەكات كە ڕۆح بكاتەوە بەبەر ئەو وێنەیەدا، ئەمیش ناتوانێت ئەو كارە بكات.
وە ـ هەروەها ـ پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) لەم بارەیەوە فەرمویەتی: ((إَنَّ الَّذِينَ يَصْنَعُونَ هذِهِ الصُّوَرَ يُعَذَّبُونَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يُقَالُ لَهُمْ أَحْيُوا مَا خَلَقْتُمْ)) (رواه البخاري ومسلم)، واتە: ئەو كەسانەی كە ئەو وێنانە دەكێشن یان دروستدەكەن، سزا دەدرێن لە ڕۆژی قیامەتدا، وە پێیان دەگوترێت، ئەو وێنانەی كە دروستتان كردون گیانیان بكەنەوە بەبەردا.
مەبەستیش لێرەدا هەموو جۆرەكانی وێنەیە سێبەر دار بێت یان بێ سێبەردار، فۆتۆگرافی يان هەر جۆرێكی تر !!!
بەڵگەی دووەم: لە هەردوو صەحیحەدا ـ (البخاري ومسلم) ـ هاتووە لە (ابنُ عبّاس) ـ ەوە، دەڵێت گوێم لە پێغەمبەر بوو (صلی الله عليه وسلم) دەیفەرمو: ((كُلُّ مُصَوَّرٍ في النار، يُجْعَلُ لَهُ بِكُلَّ صُورَةٍ صَوَّرَها نَفْسٌ يُعَذَّبُ بِها فيِ جَهَنَمَ))، واتە: لەو دونیا هەموو وێنەكێشێك لە ناو ئاگری دۆزەخ دایە، بە ئەندازەی ئەو وێنانەی كە دروستیان كردووە، نەفسێكی بۆ دروست دەكرێت لە ناو ئاگری دۆزەخدا كە سزای بدات.
ئاشكراشە وشەی (كُل) بەهێزترین شێوازە بۆ گشتی كردنەوەی واتا، بۆیە هەموو (مصور) وێنەگرێك دەگرێتەوە ـ وێنەگری فۆتۆگرافی بێت یان هەر شتێكی تر ـ لادانی ئەو واتایەش لە گشتێتی پێویستی بە بەڵگەی شەرعی هەیە، و هیچ بەڵگەیەكیش لەو بارەیەوە نەهاتووە.
بەڵگەی سێ‌یەم: ئەو فەرمودەیەیە كە ئیمامی موسلم لە صەحیحەكەیدا گێڕاوێتیەوە لە (أَبو الْهَيَّاجِ الأَسَدِيِّ) ەوە كە دەفەرموێت: (علي) كوڕی (أبو طالب) پێی گوتم: ئایا بتنێرم بۆ كارێك كە پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم) منی ناردووە بۆی ؟ ئەویش ئەوەیە كە: ((أَنْ لاَ تَدَعَ صُورَةً إِلاَّ طَمَسْتَهُ وَلاَ قَبْراً مُشْرفاً إِلاَّ سَوَّيْتَهُ))، واتە: هیچ وێنەیەك مەهێڵە بیسڕەرەوە و لە ناوی بەرە، وە هیچ قەبرێكی بەرزتر لە قەبری ئاسایی مەهێڵە ئيللا تەختی بكە.
زانایانیش فەرمویانە: (النّكِرُة في سِياقِ النّهي والنّفي تَفيد العُمُوم)، بۆیە لێرەدا ئەم حوكمە گشتگیرە ووشەی (صورة) نەناسراوە و لە ڕستەی نەرێدا هاتووە بۆیە هەموو وێنەیەك ـ فۆتۆگرافی بێت یان جگە لەو ـ دەگرێتەوە.
بەڵگەی چوارەم: پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم) دەفەرموێت: ((إِنَّ مِنْ أَشَدِّ أَهْلِ النَّار عَذَابًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ الْمُصَوِّرينَ)) (رواه مسلم)، واتە: بەڕاستی سەخت ترین سزا لە قیامەتدا بۆ وێنەگرانە. 

بەم بەڵگانەش ئەوە ڕوون دەبێتەوە كە: وێنە كێشانى یان گرتنى یان دروستكردنى هەموو حەرامە ـ جگە لەو بار و حاڵانە نەبێت كە زانایان بە زەرورەتیان زانیوە ـ 

سەردان: ٣,٩٤١ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان