ئایا ڕووکردنە قیبلە یان پشت تێکردنى لە کاتى سەرئاودا تەنها لەدەشت و سەحرا دروست نیە یان لەماڵیدا هەر نابێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕووکردنە قیبلە یان پشت تێکردنى لە کاتى سەرئاودا تەنها لەدەشت و سەحرا دروست نیە یان لەماڵیدا هەر نابێ؟

دروست نییە ڕوو بكاتە قیبلە و پشتی تێ‌ بكات نە لە دەشتایی و نە لە نێو خانویشدا :
موسڵمان ئەبێ‌ (قيبله) بە گەورە دابنێ لەكاتی سەرئاوكردندا بەشێوەیەك نە پێشی تێ‌ بكا و نە پاشی، بە پێ‌ی ئەو (حديث)ەی ئەبی هوڕەیڕە خوا لێی ڕازی بێت كە دەفەرمووێت: پێغەمبەر فەرموویەتی: (إذَا جَلَسَ أحَدُكُم لِحَاجَتِهِ فَلا يَستَقبِل القِبلَةَ وَلا يَستَدبِرهَا) رواه أحمد ومسلم.
واتە: ئەگەر كەسێك ویستی دەست بە ئاو بگەیەنێت با نە پێش و نە پاشی نە كاتە قیبلە.
وەهەروەها لەبەر فەرموودەی أبو أیوبی ئەنصاری ڕەزای خوای لێ بێ كە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی :
(إِذَا أَتَيْتُمُ الْغَائِطَ فَلاَ تَسْتَقْبِلُوا الْقِبْلَةَ وَلاَ تَسْتَدْبِرُوهَا بِبَوْلٍ وَلاَ غَائِطٍ وَلَكِنْ شَرِّقُوا أَوْ غَرِّبُوا) (مُختصر صحيح مسلم ) .
قَالَ أَبُو أَيُّوبَ : (فَقَدِمْنَا الشَّامَ فَوَجَدْنَا مَرَاحِيضَ قَدْ بُنِيَتْ قِبَلَ الْقِبْلَةِ ، فَنَنْحَرِفُ عَنْهَا وَنَسْتَغْفِرُ اللَّهَ تَعَالَى) (متفق عليه ).
واتە : پێغەمبەر () فەرموویەتی : ئەگەر چوونە سەرئاو ئەوا نە روو لە قیبلە بكەن و نە پشتیشی تێ‌بكەن نە بە میز كردن و بە پیسی كردنیش بەڵكو روو لە خۆرهەڵات یان خۆرئاوا بكەن ، (أَبُو أَيُّوب) دەڵێت : جا ئێمە ڕۆیشتین بۆ شام و ئاودەستانێكمان بینی كەوا رووەو قیبلە دروست كرابوون ، بۆیە ئێمەش خۆمان لادەدا و داوای لـێ‌ خۆشبوونمان لە خوای گەورە دەكرد .
شێخ ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێ دەفەرموێ : قسەی ڕاستتر ئەوەیە كە بە ڕو كردنە قیبلەو پشت تێ‌ كردنی لەكاتی سەرئاوكردندا حەرامە بە گشتی چ لە بیابان و چ لە ناو خانوودا.
وە هەروەها فەرموێ : ئەوەی پشتیوانی ئەو گشتی یەتی یە دەكات ئەو فەرموودانەیە كە هاتووە لە بارەی تف كردن بە ڕووی قیبلەوە لەناوەوەو دەرەوی مزگەوت. لەوانە: «مَن تَفَل تِجَاهَ القِبلَةِ جَاءَ يَومَ القِيَامَةِ وَتَفلَتُهُ بَينَ عَينَيه» كە تەخریج كراوە لە (الصحیحە 222و223)دا. واتە هەركەس ڕوەو قیبلە تف بكات لە ڕۆژی قیامەتدا كاتێ‌ دێت تفەكە بەناو چاویەوەیەتی.
وە نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت تەئكیدی كردووە كە دروست نی‌یە لە هەموو حاڵێكدا، لەناو نوێژ و دەرەوەی نوێژ، لە مزگەوت یا جگە لە مزگەوت، وەك لەوێدا لێوەیم نەقڵ كردووە، وە صەنعانیش هەروا دەفەرمووێت.
جا ئەگەر تف كردن بە ڕووی قیبلە لْە خانوودا قەدەغەو حەرام كرابێت، دەی نابێت میز كردن و پیسی كردن بە ڕوویدا لەپێش تریش بێت لە حەرامی دا؟ (فَاعتَبِرُوا يَا أُولِي الأبصَار) (تمام المنة).

سەردان: ٢,٨٣٩ بەش: ئادابەکانى چونە سەرئاو