من پەشۆكاوم و گیرم خواردووە لەنێوان دایكم و خێزانم دا ، هەردوكیان ناڕازین لێم ، من چی بكەم ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من پەشۆكاوم و گیرم خواردووە لەنێوان دایكم و خێزانم دا ، هەردوكیان ناڕازین لێم ، من چی بكەم ؟

پێویست بە پەشۆکان ناکات بەڵکو پیاو بەلێزانین و حیكمەت بەتوانایە و پیاوە ، بەخێزانت بڵێ : هەروەك چۆن كۆ بووینەتەوە بەخۆشی ، ئاوەهاش دەمانەوێت بەخۆشی لەماڵمان دا بژین ، ومن ناتوانم بەبێ دایكم بژیم تۆش بۆ خۆت شتێك هەڵبژێرە ! با كەلیمەی تەڵاق بەدەمتا نەیەت ، تەنها ئەوە هەڕەشەیە و لەڕۆژی دوای ئەوەوە خێزانت دەبینی وەك گڵۆپی لێدێت ، ووریابە لێدان وئەو شتانە بەكار نەهێنی !
وە بەخێزانت بڵێ : دایكم لەتۆ ڕازی نی یە ، بەهۆی هەندێ‌ لە هەڵس و كەوتەكانتەوە ..
ئەوەی پێویستە بكرێت : چاك كردنی ئەو حاڵەتەیە بەحیكمەت چاكی بكە ، زۆر كەسی لەم شێوەیە چاك كراون ، بەڵام بەحیكمەت و لێزانین .
بەڵام گەر دایكت ستەم كار بوو ،پێویستە ڕوون بكرێتەوە ، گەر دایكەكە بەبێ هۆكار توڕە بوو بوو لەئافرەتەكە ، لە حاڵەتەدا خودا فەرمان بەستەم ناكات ، پێویستە لەگەڵی دابنیشیت و بەڕێزەوە لەگەڵیدا بدوێ‌ و بڵێ : ئەی دایكە ..ئەو هەڵەیە چی یە كە خێزانم ئەنجامی داوە ؟ -ما شا‌ء الله- خزمەتی من و تۆش دەكات و جلەكانت دەشۆرێت و ئەو كارە و ئەو كارە دەكات ...، براكەم پێویستە ئەقڵ بەكار بهێنی و بەحیكمەتەوە هەڵس و كەوت بكەیت تاوەكو خودا حاڵتان چاك بكات .
الشیخ وصي الله بن محمد عباس

سەردان: ٢,٢٩٧ بەش: مافەکانى ژن و مێرد