بەر و بوومەکانی باوەڕ بوون بەڕۆژی دوایی کامانەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەر و بوومەکانی باوەڕ بوون بەڕۆژی دوایی کامانەن؟

لەبەر و بوومەکانی باوەڕ بوون بەڕۆژی دوایی :
یەکەم : سوور بوون لەسەر گوێڕایەڵی خوا بۆ بەدەستهێنانی پاداشت لەڕۆژی دوایدا ، ودوور دەکەوێتەوە لەتاوان ، لەترسی سزای خودا کە لەڕۆژی دوایدا هەیە ئامادە کراوە بۆ تاوانباران .
دووەم : دەبێتە هۆکاری دڵدانەوەی باوەڕدار لەبەرانبەر ئەو شتانەی کەلەدەستی چووە لەخۆشییەکانی دونیا ، وەچاوەڕێی پاداشت و خۆشیەکانی ڕۆژی دواییە .

وە لەبەرو بوومەکانی باوەڕ بوون بەقەزا و قەدەر :
یەکەم : پشت بەستن بەخودا و ئیعتماد کردنە سەر خودا لەکاتی ئەنجام دانی سەبەبەکاندا ؛ چونکە سەبەب و ئامانجەکەش (موسەبیب) بەقەزا و قەدەری خودایە .
دووەم : ئارامی دڵ و دەروون ؛ چونکە مرۆڤ هەرکاتێک زانی کە هەموو کارەکان بەقەزاو قەدەری خوایە ، و شتی ناخۆش بێگومان ڕوو دەدات ، لەو کاتەدا دڵی ئارام دەبێت و ڕازی دەبێت بەقەدەری خودا ، وەبێگومان هیچ کەسێک دڵ ئارام تر نی یە لەو کەسەی باوەڕی بەقەدەری خودا هەیە .
سێیەم : دەبێتە هۆکاری ئەوەی مرۆڤ لەخۆی بایی نەبێت و بەخۆی موعجیب نەبێت لەکاتی گەشتن بە ئامانجەکان ؛ چونکە گەشتن بە ئامانج بەدەستی خودایە ، وەخودا بەڕەحمی خۆی سەبەبەکانی بۆ فەراهەم کردووە ، بۆیە لەبری ئەوەی لەخۆی بایی بێت سوپاس و شوکری خودا دەکات .

الشیخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -

سەردان: ٢,٨٦٦ بەش: باوەڕبون بە ڕۆژى دوایى