حوکمی ڕێگری کردن لەمنداڵ بوون بەبیانووی خۆ یەکلایی کردنەوە بۆ عیبادەت : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ڕێگری کردن لەمنداڵ بوون بەبیانووی خۆ یەکلایی کردنەوە بۆ عیبادەت
پرسیار:

پیاوێک چوار منداڵی هەیە و دەڵێت : پێی خۆشە ئیتر نەهێڵێ منداڵیان ببێ و ئەوەندەی کەهەیانە بەسە ؛ بۆ ئەوەی خۆی یەکلایی بکاتەوە بۆ عیبادەت ؛ چونکە زۆر بوونی منداڵ مرۆڤ سەرقاڵ دەکات ، ئایا تاوان بار دەبێت یاخود نا ؟

ئەمە تێڕوانینێکی کورت بینانەیە ، بێگومان پەروەردەکردن و تەربیەت دانی منداڵ عیبادەتە ، خۆ گەرمنداڵەکانت هیدایەتیان وەرگرت بە بۆنەی تۆوە ئەوا بەزیندوی و بەمردوی سودت پێ دەگەیەنن ، هەروەک پێغەمبەر -صلى الله عليه وآله وسلم- فەرموویەتی : «إذا مات ابن آدم انقطع عمله إلا من ثلاث: صدقة جارية، أو علم ينتفع به، أو ولد صالح يدعو له»
واتە :کاتێ کەسێک لەنەوەکانی ئادەم دەمرێت هەموو کردەوەکانی کۆتایی پێ دێت تەنها لەسێ ڕێگاوە نەبێت :
خێرێکی نەبڕاوە (صدقة جارية) ، و زانستێک کە لەدوای خۆی سود بەخەڵک بگەیەنێت ، و منداڵێکی صاڵح و چاک کە بۆی بپاڕێتەوە .
پاشان ئێمە پێت دەڵێین :
زۆر بوونی منداڵ دەبێتە هۆی زۆر بوونی ئومەتی ئیسلامی ، و پێغەمبەر -صلى الله عليه وآله وسلم- هەڵی ناوین لەسەر ئەوەی مرۆڤ ئەو ئافرەتانە مارە بکات کەمنداڵیان زۆر دەبێت ، و هەواڵی پێداوین کە ئەو لەڕۆژی دوایدا شانازی دەکات بەزۆری ئومەتەکەیەوە ، جا با کەسی پرسیارکەر واز لەم بۆچوونە بێنێت ، و با لێگەڕێت منداڵی زۆر ببێت ، بۆ ئەوەی کەسانی زیاتر لەسەر دەستی هیدایەت وەرگرن ، و بۆ ئەوەی ئەو منداڵانە ببنە زەخیرەیەک بۆی لەدونیا و دوای مردنی و بۆ ئەوەی ئەو شانازیەیی پێغەمبەر -- بێتە جێ کە لەڕۆژی دوایدا بەزۆری ئومەتەکەیەوە دەیکات .

الشیخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -
المصدر: سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [7]

سەردان: ٢,٨٢٧ بەش: پەروەردەى منداڵ