ئایا دروستە سوێند خواردن لەکاتی کڕین و فرۆشتندا گەر خاوەنەکەی ڕاست گۆ بێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە سوێند خواردن لەکاتی کڕین و فرۆشتندا گەر خاوەنەکەی ڕاست گۆ بێت ؟

بەگشتی سوێند خواردن لەکاتی کڕین و فرۆشتندا مەکروە و باش نی یە ، جا ڕاست بکات لەسوێندەکەیدا یاخود درۆ ، خۆ گەر درۆی کرد لەسوێندەکەیدا ئەوا حەرامە ، و تاوانەکەی زیاترە و سزاکەی توند ترە ، و ئەمە سوێندی درۆی پێ دەوترێت ، خۆ ئەگەر ببێتە هۆکارێک بۆ ڕەواج دان بە کاڵاکەی ئەوا بەرەکەت لەو شتە فرۆشراوە و قازانجەدا ناهێڵێت ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە ئەبو هورەیرە ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێت : گوێم لە پێغەمبەری خوا ـ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - بوو دەیفەرموو : (الحلِفُ مُنفِقَةٌ للسلعةِ، مُمحِقَةٌ للبركةِ) . صحيح البخاري ٢٠٨٧
واتە : سوێند دەبێتە هۆی فرۆشتنی کاڵا بەڵام لەهەمان کاتدا دەبێتە هۆی نەهێشتنی بەرەکەت لەو فرۆشراوەدا .
وە ئەو فەرموودەیەیی کە ئەبو زەڕـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێت :گوێم لەپێغەمبەر ـ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - بوو دەیفەرموو : ( ثلاثة لا يكلمهم الله يوم القيامة , ولا ينظر إليهم , ولا يزكيهم ولهم عذاب أليم ) قال : فقرأها رسول الله ثلاث مرار , وقال أبو ذر : خابوا وخسروا , من هم يا رسول الله ؟ قال : ( المسبل , والمنان , والمنفق سلعته بالحلف الكاذب ) , أخرجه مسلم في صحيحه (1/102) , وأخرج الإمام أحمد نحوه في مسنده .
واتە :
(سێ کەس هەیە خودا لەڕۆژی دوایدا قسەیان لەگەڵ ناکات و تەماشایان ناکات ، وپاکیان ناکاتەوە و سزایەکی بەئێشیان بۆ هەیە )دەڵێ : پێغەمبەری خوا ـ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - سێ جار دوو بارەی کردەوە ،و ئەبو زەڕ دەڵێ : خەسارەت مەند بوون ئەو کەسانە ، کێن ئەوانە ئەی پێغەمبەری خوا ـ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ـ ؟ فەرمووی ( ئەو کەسەی جلەکەی درێژ دەکاتەوە زیاد لەقولە پێکانی ، وئەو کەسەی کاتێک شتێک دەبەخشێت منەت دەکات ، وە ئەو کەسەی کە شت و مەکەکانی بەسوێندی درۆ دەفرۆشێت ) .
بەڵام گەر ڕاست گۆ بوو لەسوێندەکەیدا لە کڕین و فرۆشتندا لەسەر ئەو شتەی سوێندی لەسەر خواردووە ، ئەوا مەکروهە و باش نی یە ؛ چونکە ئەو سوێندە دەێتە هۆی ڕواج دان بەشت و مەکەکەی و وای لێدەکات دواتر سوێندی زیاتر بخوات ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ اللَّهِ وَأَيْمَانِهِمْ ثَمَناً قَلِيلاً أُولَئِكَ لا خَلاقَ لَهُمْ فِي الآخِرَةِ وَلا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ وَلا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ) [آل عمران/77 ] .
واتە : ئەو کەسانەی کەپەیمانی خودا لەئیمان هێنان بەپێغەمبەر و ئامانەت دەگۆڕنەوە بەدونیایەکی کەم نرخ ، ئائەوانە لەڕۆژی دوایدا بەشیان نی یه و خودا قسەیان لەگەڵدا ناکات و تەماشایان ناکات لەڕۆژی دوایدا و پاکیان ناکاتەوە و سزایەکی بەئێشیان بۆ هەیە .
وە لەبەر گشتگیری ئەم ئایەتە : ( واحفظوا أيمانكم ) المائدة/89 ] واتە : سوێندەکانتان بپارێزن .
وە هەروەها خودا فەرموویەتی : ( ولا تجعلوا الله عرضة لأيمانكم ) البقرة/224 ] .
واتە : خودا مەکەن بەئامرازێک بۆ زۆر سوێند خواردن .
وە ئەم فەرموودەیەیی کە أبو قتادة الأنصاري السلمي ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : گوێم لە پێغەمبەری خوا ـ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ـ بوو دەیفەرموو : ( إياكم وكثرة الحلف في البيع , فإنه ينفّق ثم يمحق ) أخرجه مسلم في صحيحه , وأحمد في المسند , والنسائي , وابن ماجه , وأبو داود " انتهى .
واتە : ئاگاداری زۆر سوێند خواردن بن لەکڕین و فرۆشتندا ، چونکە بەڕاستی سوێند دەبێتە مایەیی فرۆشتنی شت و مەک ، بەڵام پاشان بەرەکەتی تێدا ناهێڵێت .
"فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء" (13/8)

سەردان: ٢,٦٦٤ بەش: کڕین و فرۆشتن