مێردەکەم ئارەزووى جوتبونى نیە ئایا دروستە بۆ من ئارەزووم بەتاڵ بکەمەوە تا تووشی تاوان نەبم ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مێردەکەم ئارەزووى جوتبونى نیە ئایا دروستە بۆ من ئارەزووم بەتاڵ بکەمەوە تا تووشی تاوان نەبم ؟
پرسیار:

من چوار ساڵە شووم کردووە بەگەنجێکی خاوەن دین و ڕەوشت ، هەموو کاتە فەڕاغەکانی بەخوێندنەوە و زانستی شەرعی یەوە بەسەر دەبات ، لەوەتەی زەواجمان کردووە چەند جارێکی نەبێت (جماع)مان نەکردووە .
ماوەی ساڵ و نیوێکە مێرەکەم لێم نزیک نەبۆتەوە ، خۆڕازاندنەوە و جلی جوان کاریگەری لەسەر نی یە و ئارەزووی ناجوڵێنێت ، وبەهیچ شێوەیەک ڕازی نابێت لەم بارەیەوە قسەی لەگەڵدا بکرێت .
گەر گوێی لەدەرسێک یاخود موحازەڕەیەک ببێ کەباس لە حەقی خێزان بکات دایدەخات و ئەو شوێنە بەجێ دێڵێ ، وە من ناتوانم پەنا بۆ کەس ببەم بۆ ئەوەی ئیحڕاج نەبێت ، بەڵام هەندێ جار ئارەزو زاڵ دەبێ بەسەرمدا و خۆم پێ ڕاگیر ناکرێت ، وبیر لە (دەس پەڕ) دەکەمەوە تاوەکو ئیسراحەت بکەم و نەبمە هۆی ئیزعاجی بۆ ئەو ، من ئەوم خۆش دەوێت و نامەوێ لێی جیا ببمەوە ، ئایا دروستە بۆمن ئارەزووم بەتاڵ بکەمەوە لەکاتی پێویستیدا چونکە دەترسم تووشی تاوان ببم ؟

پێویستە لەسەر ئەو پیاوە باش بێ لەگەڵ خێزانەکەیدا و لەگەڵی جووت بێت ؛ بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ ) [النساء/19] ،واتە : بەباشترین شێواز هەڵس و کەوت بکەن لەگەڵ ئافرەتاندا .
جا جۆرێک لەباش بوون : جیماع کردنە ، بەئەندازەی ئەوەندەی ئارەزووی خێزانەکەی تێر بکات ، وە جمهوری زانایان ماوەیان بۆ جووت نەبوون لەگەڵ خێزاندا داناوە کە نابێت بۆ ماوەی چوار مانگ لەگەڵ خێزنەکەی جووت نەبێت .
وە بۆچوونی ڕاست ئەوەیە کەماوەیەکی دیاری کراوی نی یە ، بەڵکو پێویستە لەسەر پیاو بەپێی پێویستی خێزانەکەی لەگەڵی جووت بێت ، بەمەرجێک جیماع نەبێتە هۆکاری لاواز بوونی لاشەی ، وە یاخود سەرقاڵی بکات لەبژێوی پەیدا کردن بۆ ژیان .
بەڵام زۆر لەپیاوان مافی ئافرەتەکانیان پشت گوێ دەخەن لە تێر کردنی ئارەزو و پێداوستیە دەرونی یەکان ، وە ئەمە زۆر جار هۆکارەکەی بۆ نەزانین و ئاگادار نەبوون لەحاڵی خێزانەکەی دەگەڕێتەوە وهەروەها جیاوازی ئافرەت لەگەڵ پیاودا لەم بابەتەدا .
وە ئاشكرا كردنی ئەم بابەتە ، و هەوڵدان بۆ چارەسەر کردنی ، و خوێندنەوەی کتێبە تایبەتەکان کەباس لەم بابەتە دەکەن ، کاریگەریەکی چاکیان دەبێت لەچارەسەر کردنیدا - إن شاء الله - .
وە حەڕامە و نابێت ئافرەت پەنا بۆ (دەس پەڕ) بەرێت ؛ لەبەر ئەو بەڵگانەی لەپرسیاری ژمارە (617) ئاماژەی پێ کراوە لە (ماڵپەڕى وەڵامەکان : بەشی گەنجان و لاوان : لقى : خوى نهێنى)
هەروەها گەر ئافرەت خوی گرت بە (دەس پەڕەوە) دوور نی یە بەیەکجاری لەمێردەکەی دووری بخاتەوە ، ودواتر حەز بە جماع کردن نەکات .
وە ئەوەی کەمێردەکە لەگەڵت دەیکات لە پشت گوێ خستن ، و وازی لێت هێناوە و بۆ ماوەیەکی زۆر بێ ئەوەی نزیکت کەوێتەوە ، بێگومان ئەو ستەمە ، دەبێ پێی ڕاگەیەنیت ، وە مافەکانت جێ بەجێ بکات ، حەتمەت ئەو علیمەی ئەو فێری دەبێ داوای بەجێ هێنانی ئەو مافانەی لێ دەکات .
ئیمامی البخاري (1968) لە (أَبِي جُحَيْفَةَ)وە ـ رضي الله عنه ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : (آخَى النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَيْنَ سَلْمَانَ ، وَأَبِي الدَّرْدَاءِ ، فَزَارَ سَلْمَانُ أَبَا الدَّرْدَاءِ ، فَرَأَى أُمَّ الدَّرْدَاءِ مُتَبَذِّلَةً [تاركة لباس الزينة] ، فَقَالَ لَهَا : مَا شَأْنُكِ ؟ قَالَتْ : أَخُوكَ أَبُو الدَّرْدَاءِ لَيْسَ لَهُ حَاجَةٌ فِي الدُّنْيَا ، فَجَاءَ أَبُو الدَّرْدَاءِ فَصَنَعَ لَهُ طَعَامًا ، فَقَالَ : كُلْ ؟ قَالَ : فَإِنِّي صَائِمٌ ، قَالَ : مَا أَنَا بِآكِلٍ حَتَّى تَأْكُلَ ، قَالَ : فَأَكَلَ ، فَلَمَّا كَانَ اللَّيْلُ ذَهَبَ أَبُو الدَّرْدَاءِ يَقُومُ ، قَالَ : نَمْ ، فَنَامَ ، ثُمَّ ذَهَبَ يَقُومُ فَقَالَ : نَمْ ، فَلَمَّا كَانَ مِنْ آخِرِ اللَّيْلِ قَالَ : سَلْمَانُ قُمِ الآنَ ، فَصَلَّيَا فَقَالَ لَهُ سَلْمَانُ : إِنَّ لِرَبِّكَ عَلَيْكَ حَقًّا ، وَلِنَفْسِكَ عَلَيْكَ حَقًّا ، وَلِأَهْلِكَ عَلَيْكَ حَقًّا ، فَأَعْطِ كُلَّ ذِي حَقٍّ حَقَّهُ ، فَأَتَى النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَذَكَرَ ذَلِكَ لَهُ ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ( صَدَقَ سَلْمَانُ ) .
واتە : پێغەمبەر ـ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ـ سەلمانی فارسی و ئەبو دەردائی کرد بەبرای یەکتر ، سەلمان سەردانی ئەبو دەردائی کرد، خێزانەکەی ئەبو دەردائی بینی بەجلێکی شڕ و کۆنەوە ، پێی گوت : ئەوە چیتە بۆ ئاوا پەرپووتی ؟!
خێزانی ئەبو دەرداء لەوەڵامدا گوتی : براکەی تۆ ئەبو دەرداء هیچ پێویستی بەدونیا نی یە و وازی لەدونیا هێناوە
،ئەبو دەرداء هات و سەلمان خواردنی بۆ ئامادە کرد ، پێی گوت : بخۆ ، ئەبو دەرداء گوتی : من بەڕۆژوم ، سەلمان گوتی : من خواردن ناخۆم تاوەکو تۆ خواردن نەخۆی ، دەڵێ :
ئەبو دەرداء خواردنی خوارد ، پاشان شەویان بەسەردا هات و ئەبو دەرداء هەستاو ویستی شەو نوێژ بکات ، سەلمان پێی گوت : بخەوە ، ئەویش خەوت ، پاشان ویستی هەستێت ، دووبارە پێی گوت : بخەوە ، خەوتەوە ، پاشان دوای ئەوەی شەو خەریک بوو کۆتایی بێت ، سەلمان پێی گوت : هەستە ، هەستان و نوێژیان بەیەکەوە کرد ، سەلمان پێی گوت : خودا مافی لەسەرت هەیە ، ونەفست مافی بەسەرتەوە هەیە ، وخێزانت مافی بەسەرتەوە هەیە ، مافی هەموو خاوەن مافەکان بدە ، ئەبو دەرداء چوو بۆ لای پێغەمبەر ـ ـ ئەم باسەی بۆ گێڕایەوە ، فەرمووی : سەلمان ڕاست دەکات .
وە لەڕیوایەتێکدا لە "علل الدارقطني" (8/128) هاتووە کەپێغەمبەر ـ ـ بەئەبو دەرداء فەرموو : ( سلمان أفقه منك ) .
واتە : سەلمان لەتۆ زانا تر و تێگەیشتو ترە .
وە (العيني) لە "عمدة القاري" (11/82) دا دەڵێت : " ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ڕێگری کردن لەشتی سوننەت گەر بێتە هۆی پێشێل کردنی مافی کەسانی تر کە واجبە جێ بەجێ بکرێت یاخود لەپێش ترە جێ بەجێ بکرێت " .
وە گریمان مێردەکەت ئارەزوی نی یە ، خۆ دەتوانێت زەخت لەخۆی بکات و جیماعت لەگەڵ بکات و مافی تۆ جێ بەجێ بکات ، و بەئومێدی ئەوەی منداڵی صاڵحی ببێت ، وئەمە کاری پیاوی چاکە و زەخت لەخۆی دەکات لەجیماع کردندا کاتێ کە ئارەزوی جیماعی نەبێت ، هەروەک ئیمامی عومەر ـ رضي الله عنه ـ دەیفەرموو : ( وَاللَّهِ إِنِّي لأُكْرِهُ نَفْسِى عَلَى الْجِمَاعِ رَجَاءَ أَنْ يُخْرِجَ اللَّهُ مِنِّى نَسَمَةً تُسَبِّحُ ) . أخرجه البيهقي في "السنن الكبرى" (7/79) .
واتە : سوێند بەخوا من زۆر لەخۆم دەکەم لەجیماع کردندا بەئومێدی ئەوەی ببێتە هۆی دروست بوونی منداڵێک کەیادی خودا دەکات .
پاشان دروستە بۆ مێردەکەت بەدەستی ئارەزووی تۆ بەجێ بێنێت گەر نایەوێ جیماعت لەگەڵ بکات و توانای جیماع کردنی نی یە ؛ بەبەڵگەی ئەم ئایەتە : ( وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ * إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ ) المؤمنون/5-6 .
واتە : ئەوانەی داوێنیان دەپارێزن ، تەنها لەغەیری خێزان و کەنیزەکەکانیان نەبێت ، ئەوان لۆمەکراو نین لەنەپاراستنی داوێنیان لەخێزانەکانیان و کەنیزەکەکانیان .
ڕێگای حەڵاڵ زۆرە - والحمد لله - ، بۆیە دروست نی یە پەنا بۆ کاری حەڕام ببەی ، تاوەکو ڕێگای حەڵاڵ زۆر بێت .
هەربۆیە پێویستە ئاگاداری بکەیتەوە ، و دەتوانیت و مافی خۆتە داوای جودا بوونەوە و تەڵاقی لێ بکەیت گەر بەردەوام بوو لەسەر ئەو کارە و جیماعی لەگەڵت نەکرد .
ونسأل الله تعالى أن يصلح شأنك ، ويهدي زوجك ، ويجمع بينكما في خير .
والله أعلم .

سەردان: ٧,٥٤١ بەش: مافەکانى ژن و مێرد