حوکمی ئەو خواردنانەی بەهۆی جەژنە بیدعیەکانەوە ئامادە دەکرێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەو خواردنانەی بەهۆی جەژنە بیدعیەکانەوە ئامادە دەکرێت
پرسیار:

 ئایا دروستە ئەو خوردنانە بخۆین کە بەهۆی جەژنە بیدعیەکانەوە لەزانکۆکان و شوێنەکانى تر ئامادە دەکرێت و دابەش دەکرێت؟ وجزاكم الله خيرًا.

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:
ئاگادار بە خودا هەموو جەژنەکانی سەردەمی نەفامی بەتاڵ کردۆتەوە ، لەجێگای ئەوە دوو جەژنی بۆ موسوڵمانان دیاری کردووە کەتیادا کۆدەبنەوە بۆ نوێژ و زیکر ، ئەوانیش : جەژنی (ڕەمەزان و قوربان) ، لەپێغەمبەرەوە ـ صلَّى الله عليه وسلَّم ـ هاتووە ، کەکاتێ چووە بۆ مەدینە بێنیویەتی خەڵکى دوو جەژنیان هەیە تیایدا یاری دەکەن ، لەو کاتەدا پێغەمبەر ـ صلَّى الله عليه وسلَّم ـ بەموسوڵمانانی فەرموو : «إِنَّ اللهَ قَدْ أَبْدَلَكُمْ بِهِمَا خَيْرًا مِنْهُمَا: يَوْمَ الأَضْحَى وَيَوْمَ الفِطْرِ»(١)،
واتە : خودا ئەو دوو جەژنەی بۆتان گۆڕی بەباشتر لەوەی ئەوان ، جەژنی ڕەمەزان و قوربان .
هەروەک خودا ڕۆژی هەینی و عەڕەفەی کردۆتە ڕۆژی کۆبوونەوە بۆ عیبادەت و یادی خودا ، بەڵام بەنیسبەت غەیری ئەمانەوە دروست نی یە ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەیەوە ـ جا جیاوازی نییە جەژنی دینی بێت وەک : جەژنی لەدایک بوونی مەسیح ـ علیه السلام ـ و سەری ساڵی زانینی ، و جەژنی دایک و کرسمسی نەسڕانیەکان یاخودجەژنی یوبیلی جولەکەکان ، وهەروەها جەژنی ڕافیزە ـ کەپێیان دەوترێت : شیعە ، وەک : جەژنی غەدیر ، جەژنی میعڕاج ، وعاشوڕاء ، ، وشەوی یەکەمی مانگی شەعبان ، وشەوی ڕەجەب و ئاهەنگ گێڕانی بۆ یادی لەدایک بوونی پێغەمبەر ـ صلَّى الله عليه وسلَّم ـ کەیادی ڕافیزە و سۆفیەکانە، وئاهەنگ گێڕانی بۆ یادی سەری ساڵی کۆچی ، وجەژنەکانی تر ، وەک : جەژنی لەدایک بوون بۆ هەر کەسێک ، وهاوشێوەی ئەمانە لەو داهێنراوانەی کە زۆر بەی موسوڵمانان بەهۆی چاو لێکەریان بۆ بێباوەران ئەنجامی دەدەن وشوێنی دوژمنانی خودا لەجولەکە و نەصرانیەکان وهاوشێوەکانیان دەکەون ، و لاساییان دەکەنەوە لە ڕەوشت و جەژن و باقی کار و بارەکانی ژیان ، ئەمەش ڕاست خەرەوەی ئەو فەرموودەیەیی پێغەمبەرە ـ صلَّى الله عليه وسلَّم ـ کە فەرموویەتی : «لَتَتْبَعُنَّ سَنَنَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ، شِبْرًا شِبْرًا وَذِرَاعًا بِذِرَاعٍ، حَتَّى لَوْ دَخَلُوا جُحْرَ ضَبٍّ تَبِعْتُمُوهُمْ»، قُلْنَا: «يَا رَسُولَ اللهِ، اليَهُودُ وَالنَّصَارَى؟» قَالَ: «فَمَنْ»(٢).
واتە : شوێنی گەلانی پێش خۆتان دەکەون بست بەبست و هەنگاو بەهەنگاو ، بەشێوەیەک گەر بچنە کونی بزن مژەکیشەوە ، ئەوا ئێوەش دەچنە پێوەی ! گوتیان ئەی
پێغەمبەری خوا ـ صلَّى الله عليه وسلَّم ـ مەبەستت جولەکە و نەصرانیەکانە ؟
فەرمووی : ( ئەی مەبەستم کێیە جگە لەوان ؟! ) .
کەواتە پێویستە واز لەهەموو ئەو جەژنانە بهێندرێت کە خودا بۆی دیاری نەکردووین وهەروەها واز لەهەموو شتانە بهێندرێت کەبەو هۆیەوە ڕێک دەخرێت ، وەک : کۆڕ و دەرس و خواردن ئامادەکردن و ئاهەنگ گێڕان...هتد ؛ چونکە « ئەو شتانەی بەو هۆیەوە دەکرێت هەمان حوکمی شتەکەیان هەیە کەبە هۆیەوە کراوە»، لەسەر بنەمای ئەو قاعدەیە: «التَّابِعُ تَابِعٌ» .

وە دەکرێت هۆکاری ڕێگرتن لەم کارە و حەڕام بوونی لەم خاڵانەدا کورت بکرێتەوە :
یەکەم : چونکە داهێنراوە ، و لەپێغەمبەرەوە صلَّى الله عليه وسلَّم هاتووە کەفەرموویەتی: «وَإِيَّاكُمْ وَمُحْدَثَاتِ الأُمُورِ؛ فَإِنَّ كُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ، وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ»(٣)،
واتە : ئاگاری شتە داهێنراوەکان بن ، چونکە هەموو داهێنراوەکان بیدعەن ، وهەموو بیدعەیەکیش گومڕایی و سەر لێشێواویە .
وەهەروەها فەرموویەتی: «وَشَرُّ الأُمُورِ مُحْدَثَاتُهَا، [وَكُلُّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ]، وَكُلُّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ، [وَكُلُّ ضَلَالَةٍ فِي النَّارِ]»(٤)، واتە : هەموو داهێنراوەکان بیدعەن ، وهەموو بیدعەیەکیش گومڕایی و سەر لێشێواویە .[ وهەموو گومڕایی یەکیش لەئاگردایە ] .
وەهەروەها فەرموویەتی ـ: «مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ مِنْهُ فَهُوَ رَدٌّ»(٥)، واتە : هەرکەسێک لەدینی ئێمەدا شتێک دابهێنێت و تیایدا نەبێت ئەوا لێی وەرناگیرێت ڕەت دەکرێتەوە .
وە لەفەرموودەیەکی تردا بەگشتگیر تر هاتووە : «مَنْ عَمِلَ عَمَلًا لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ»([٦]).واتە : هەر کەسێک هەر کردەوەیەک بکات و فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە .

دووەم : وەهەروەها ئاهەنگ گێڕان بەهۆی بۆنە و جەژنەکانەوە پێش کەوتنی خودا و پێغەمبەرە ـ صلَّى الله عليه وسلَّم ـ چونکە لەشەرعدا شتی وا بوونی نی یە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ ۖ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ﴾ [الحُجُرات].
واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە پێش خودا و پێغەمبەرەکەی مەکەون ، تەقوای خوداتان هەبێت ، بەڕاستى خودا بیسەر و زانایە .

سێ یەم : وە هەروەها چونکە خۆ شوبهاندی تێدایە بەجولەکە و نەصرانیەکان و هاوشێوەکانیان لەجەژن و بۆنە و عادەتەکانیان ، وبێگومان ئەمەش جۆرێکە لەخۆشویستنیان 
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُۥ مِنْهُمْ﴾ [المائدة: ٥١]، واتە : هەر کەسێک بێباوەڕانی خۆش بوێت ئەوا لەوانە .
وە پێغەمبەر ـ صلَّى الله عليه وسلَّم ـ فەرموویەتی : «مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ»(٧).واتە : هەر کەسێک خۆی بشوبهێنێت بەهەر گەلێک ئەوا لەوانە .

هەر بۆیە ، بەشداری کردن لەم جۆرە جەژنانەدا دروست نی یە ، ونابێت کۆ ببنەوە لەسەر سفرە ، و بێگومان دانیشتن لەسەر مەنەسات لەگەڵ ئەو کەسانەدا ئیقڕار کردنی کارەکەیانە و ڕازی بوونە پێی ، بێگومان تەنها و تەنها ئەوەی نیشانەی خۆشویستنی پێغەمبەرە ـ صلَّى الله عليه وسلَّم ـ بەگوێکردنیەتی و دوور کەوتنەوەیە لەو شتانەی ڕێگری لێکردوون ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴾ [آل عمران 31]،
واتە : ئەی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم پێیان بڵێ : گەر خوداتان خۆش دەوێ شوێنی من بکەون ، ئەوا خودا خۆشتانی دەوێت ، لەتاوانەکانتان خۆش دەبێت ، خودا لێبوردە و بەزەزەییە .
ابنُ كثيرٍ ـ رحمه الله ـ دەڵێت : «هذه الآيةُ الكريمة حاكمةٌ على كُلِّ مَنِ ادَّعى محبَّةَ الله وليس هو على الطريقةِ المحمَّدية؛ فإنه كاذبٌ في دعواه في نَفْسِ الأمرِ حتَّى يَتَّبِعَ الشرعَ المحمَّديَّ والدِّينَ النبويَّ في جميعِ أقواله وأفعاله وأحواله، كما ثَبَتَ في الصحيح عن رسول الله صلَّى الله عليه وسلَّم أنه قال: «مَنْ عَمِلَ عَمَلًا لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ»(٨).
واتە : ئەم ئایەتە پێوەر و حاکمە بەسەر هەموو ئەو کەسانەوە کە بانگەشەی خۆشویستنی خودا دەکەن لەکاتێکدا لەسەر ڕێبازی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم نین ؛ لەو بانگەشەیەیدا درۆ دەکا تاوەکو دوای ئەو شەرعە نەکەوێت کە پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم هێناویەتی لەهەموو کار و گوفتار و هەموو ژیانیدا ، هەروەک پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرموویەتی : «مَنْ عَمِلَ عَمَلًا لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ» . واتە : هەر کەسێک هەر کردەوەیەک بکات و فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە .

منیش دەڵێم : هەموو ئەو کردەوانە ڕەت دەکرێتەوە کە نانەواخانە و شیرنی فرۆش و گۆشت فرۆش و جگە لەوان دەیکەن بەبۆنەی بەم ئاهەنگە داهێنراوانەوانەوە ؛ چونکە یارمەتی دانە لەسەر شتی خراپ و بەزاندنی سنووری خودایه ، وخوداش ڕێگری کردووە لەدەس بار بوون لەکاری خراپەدا ، هەر وەک فەرموویەتی: ﴿وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَىٰ ۖ وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۖ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ﴾ [المائدة 2].
واتە : یارمەتی یەکتر بدەن لەشتی چاکە و تەقوادا ، ومەبنە یارمەتی دەر لەشتی خراپە و دوژمنکاریدا ، تەقوای خوداتان نەبێت ، خودا سزادانی زۆر بەئازارە .
واللهَ أسألُ أَنْ يُصْلِحَ حالَ المسلمين، ويُزَكِّيَ قلوبَهم وأعمالَهُم ممَّا يُخالِفُ صفاءَ الدِّين، وأَنْ يُوفِّقَهم للتمسُّك بكتابِ ربِّهم وسُنَّةِ نبيِّهم محمَّدٍ صلَّى الله عليه وسلَّم، ولاتِّباعِ سبيلِ المؤمنين؛ إنه وَلِيُّ ذلك والقادرُ عليه.
والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.
وەڵامى زاناى پایەبەرز : محمَّد علي فركوس ـ حفظه الله ـ
===========
(١) أخرجه أبو داود في «الصلاة» بابُ صلاةِ العيدين (١١٣٤)، والنسائيُّ في «صلاة العيدين» (١٥٥٦)، مِنْ حديثِ أنسٍ رضي الله عنه. وصحَّحه ابنُ حجرٍ في «فتح الباري» (٢/ ٤٤٢)، والألبانيُّ في «السلسلة الصحيحة» (٢٠٢١).
(٢) مُتَّفَقٌ عليه: أخرجه البخاريُّ في «الاعتصام بالكتاب والسنَّة» بابُ قولِ النبيِّ صلَّى الله عليه وسلَّم: «لَتَتْبَعُنَّ سَنَنَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ» (٧٣٢٠)، ومسلمٌ في «العلم» (٢٦٦٩)، مِنْ حديثِ أبي سعيدٍ الخُدْرِيِّ رضي الله عنه.
(٣) أخرجه أبو داود في «السنَّة» بابٌ في لزوم السنَّة (٤٦٠٧)، والترمذيُّ في «العلم» بابُ ما جاء في الأخذ بالسنَّة واجتنابِ البِدَع (٢٦٧٦)، وابنُ ماجه في «المقدِّمة» بابُ اتِّباعِ سنَّةِ الخلفاء الراشدين المهديِّين (٤٢)، مِنْ حديثِ العرباض بنِ سارية رضي الله عنه. وحسَّنه البغويُّ في «شرح السنَّة» (١/ ١٨١)، والوادعيُّ في «الصحيح المسند» (٩٣٨)، وصحَّحه ابنُ الملقِّن في «البدر المنير» (٩/ ٥٨٢)، وابنُ حجرٍ في «موافقة الخُبْر الخَبَر» (١/ ١٣٦)، والألبانيُّ في «صحيح الجامع» (٢٥٤٩) وفي «السلسلة الصحيحة» (٢٧٣٥)، وشعيب الأرناؤوط في تحقيقه ﻟ: «مسند أحمد» (٤/ ١٢٦).
(٤) أخرجه مسلمٌ في «الجمعة» (٨٦٧) مِنْ حديثِ جابر بنِ عبد الله رضي الله عنهما. وما بين المعكوفين مِنْ زيادة النسائيِّ في «صلاة العيدين» باب: كيف الخُطبة؟ (١٥٧٨). انظر: «الإرواء» للألباني (٣/ ٧٣).
(٥) مُتَّفَقٌ عليه: أخرجه ـ بهذا اللفظ ـ مسلمٌ في «الأقضية» (١٧١٨)، والبخاريُّ في «الصلح» باب: إذا اصطلحوا على صُلْحِ جَوْرٍ فالصلحُ مردودٌ (٢٦٩٧) بلفظ: «... مَا لَيْسَ فِيهِ...»، مِنْ حديثِ عائشة رضي الله عنها.
(٦) أخرجه مسلمٌ في «الأقضية» (١٧١٨) مِنْ حديثِ عائشة رضي الله عنها.
(٧) أخرجه أبو داود في «اللباس» بابٌ في لُبْسِ الشُّهْرة (٤٠٣١) مِنْ حديثِ ابنِ عمر رضي الله عنهما. والحديث حسَّنه ابنُ حجرٍ في «فتح الباري» (١٠/ ٢٧١)، وصحَّحه العراقيُّ في «تخريج الإحياء» (١/ ٣٥٩)، والألبانيُّ في «الإرواء» (١٢٦٩) وفي «صحيح الجامع الصغير» (٦١٤٩)، وانظر: «نصب الراية» للزيلعي (٤/ ٣٤٧).
(٨) «تفسير القرآن العظيم» لابن كثير (١/ ٣٥٨).

سەردان: ٣,٢٤٣ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان