ئایا قورئان لەسەر مصحف بخوێندرێت باشە یاخود لەبەر بخوێندرێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا قورئان لەسەر مصحف بخوێندرێت باشە یاخود لەبەر بخوێندرێت ؟

لەناو نوێژدا باشتر وایە لەبەر بیخوێنێت .
بەڵام لەدەرەوەی نوێژدا باشتر وایە بەو شێوەیە بیخوێنێت کە خشوعی پێی زیاد دەبێت ، جا ئەگەر خشوعی بەخوێندنەوە زیاد دەبێت با لەبەر بیخوێنێت ، وەئەگەر خشوعی بەخوێندنەوە لەسەر قورئان زیاد دەبێت با لەسەر قورئان بیخوێنێت ، وئەگەر هەردوو حاڵەتەکە یەکسان بو ئەوا باشتر وایە لەسەر قورئان بیخوێنێت ، چونکە لەم حاڵەتەدا دوو شت ئەنجام ئەدات: خوێندنەوە و سەیر کردن. وە هەروەها چاو پارێزراو دەبێ لەو شتانەی کە سەرقاڵی دەکەن لە خوێندنەوە و لێ ورد بوونە و بیر لێ کردنەوەی .
ئیمامی النووي لە : " الأذكار " دا (ص 90-91) دەڵێت :
خوێندنی قورئان لەسەر موصحهف باشترە لەخوێندنی لەبەر ، وە ئەم قسەیە مەشهوره لە سەلەفەوە رضي الله عنهم ، بەڵام ئەمە موتڵەق نی یە ، بەڵکو گەر کەسێ بەلەبەر خوێندن خشوع و بیر لێکردنەوە و تێفکرینی زیاتر دەبوو لەوەی لەسەر موسحەف بیخوێنێت با لەبەر بیخوێنێت ، خۆ ئەگەر هەردوو حاڵەتەکە یەک سان بوو ئەوا لەسەر موسحەف باشترە ، ئائەمە مەبەست و ئامانجی سەلەفە اهـ .
وەلە پێغەمبەرەوە چەند فەرموودەیەکی زەعیف گێڕدراوەتەوە کە نابێتە بەڵگە لەسەر فەزڵی سەیر کردنی قورئان .
ئاماژە بەهەندێکیان دەکەین وەک ئاگادار کردنەوە :
1- فەرموودەی : (النظر في المصحف عبادة ، ونظر الولد إلى الوالدين عبادة ، والنظر إلى علي بن أبي طالب عبادة) . وهو حديث موضوع ، كما قال الألباني في السلسلة الضعيفة (1/531).
واتە : تەماشا کردنی قورئان عیبادەتە ، وتەماشا کردنی منداڵ بۆ دایک و باوی عیبادەتە ، وتەماشا کردنی عەلی کوڕی ئەبو تالیب عیبادەتە .
2- فەرموودەی : ( أعطوا أعينكم حظها من العبادة : النظر في المصحف ، والتفكر فيه ، والاعتبار عند عجائبه ) وهو موضوع كذلك [سلسلة الأحاديث الضعيفة 4/88].
واتە : چاوتان بەشەردار کەن لەعیبادەت کردن لە شتانە:
سەیر کردنی قورئان ، و بیر کردنەوە لێی ، وپەند وەرگرتن لەشتە سەر سوڕهێنەرەکانی .
3- فەرموودەی : ( خمس من العبادة : قلة الطعام ، والقعود في المساجد ، والنظر إلى الكعبة ، والنظر في المصحف ، والنظر إلى وجه العالم ) . وهو حديث ضعيف جدا [ضعيف الجامع الصغير رقم:2855 ].
واتە : پێنج شت عیبادەتە : کەمی خۆرادن ، ودانیشتن لەمزگەوت ، وتەماشا کردنی کەعبەی پیرۆز ، وتەماشا کردنی قورئان ، وسەیر کردنی دەم و چاوی زانا .
والله أعلم .

سەردان: ٢,٦٩٨ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان