ئافرەت چ بکات گەر مێردەکەی عەرەق بخواتەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئافرەت چ بکات گەر مێردەکەی عەرەق بخواتەوە ؟
پرسیار:

ئافرەت چ بکات گەر مێردەکەی عەرەق بخواتەوە ؟
زۆر هەوڵم دا وای لێبکەم واز بێنێت بەڵام سوودی نەبوو ، تەنها کەمێک عەڕەق خوراردنەوەکەی کەم کردۆتەوە .
وە من سورم لەسەر دەسگرتن بەدینەوه ، و دەترسم خواى گەورە سزام بدات لەسەرهەڵسوکەوتى مێردەکەم ، وە لەهەمانکاتدا مێردەکەمم خۆش دەوێ و دەمەوێ ژیانمان بەردەوام بێت ، ئایا ڕێگاچارەم چیە و چی بکەم؟

یەکەم : ئامۆژگاری ئەو پیاوە دەکەین تەوبە بکات و واز لەخواردنەوەی عەڕەق بێنێت ، چونەکە خواردنەوەی عەڕەق حەڕامه بەبەڵگەی قورئان و سوننەت و کۆدەنگی زانایان خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( يا أيها الذين آمنوا إنما الخمر والمَيْسِر والأنْصَابُ والأَزْلاَمُ رِجْسٌ من عَمَلِ الشيطان فاجْتَنِبُوه لعلكم تفلحون ، إنما يريد الشيطان أن يُوقِع بينكم العداوة و البغضاء في الخمر والميسر ويَصُدَّكم عن ذكر الله وعن الصلاة فهل أنتم منتهون وأطيعوا الله وأطيعوا الرسول واحذروا فإن توليتم فاعلموا أنما على رسولنا البلاغ المبين ) المائدة 90-92
واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە ، بەتەئکید عەڕەق و قومار و بت و پەراخی دابەش کردنی عەڕەق پیسن و لەکاری شەیتانن ، لێی دوور کەونەوە بەڵکو سەرفراز بن ، بەتەئکید شەیتان دەیەوێت ڕق و دوو بەرەکی بخاتە نێوانتانەوە بەهۆی عەڕەق و قومارەوە و دوورتان بخاتەوە لەیادی خودا و نوێژ ، ئایا ئێوە واز دێنن ؟ ، گوێڕایەڵی خودا و پێغەمبەر بکەن و ئاگادار بن ، گەر پشتان هەڵکرد ئەوا بزانن ئەوەی لەسەر نێردراوی ئێمەیە تەنها ڕاگەیاندنێکی ڕوون و ئاشکرایە .

وە پێغەمبەر أنه فەرموویەتی : " كلُّ مسكِرٍ خمر وكل خمر حرام " رواه مسلم (الأشربة/3735) .
واتە : هەموو سەر خۆشکەرێک عەڕەقە و هەموو عەڕەقێکیش حەڕامە .

وە موسوڵمان کۆدەنگن لەسەر حەڕامیەتی عەڕەق و هیچ جیاوازیەکیان لەنێواندا نیە لەم بارەیەوە ، تەنانەت هەندێ لەزانایان حەڕامیەتی عەڕەقیان لەو شتانە ئەژمار کردووە کە ناسراوە ( الأمور المعلومة من دين الإسلام بالضرورة )، هەر بۆیە ئامۆژگاری دەکەین واز لەخواردنەوەی عەڕەق بێنێت ، و ئەو خواردنەوانە بخواتەوە کە خودا حەڵاڵی کردووە .
وە بێگومان عەرەق خواردنەوە دایکى هەموو شەڕ و خراپەیەکە ، وە خودا هەڕەشەی توندی لەو کەسانە کردوە کەدەیخۆنەوە و تەوبەی لێ ناکەن ، «جابر»ی كوڕی«عبدالله» لە پێغەمبەرەوە دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی: «إِنَّ عَلَى اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ عَهْدًا لِمَنْ يَشْرَبُ الْمُسْكِرَ أَنْ يَسْقِيَهُ مِنْ طِينَةِ الْخَبَالِ». رواه مسلم 3/1587.
واتە: « بەدڵنیایەوە خوای (بەرز و پیرۆز) پەیمانی كردووە كە هەركەسێ مەی بخواتەوە ئەوا « طِينَةُ الْخَبَالِ»ی دەرخوارد دەدا لە ڕۆژی دواییدا ».
وتیان ئەی پێغەمبەر خوا « طِينَةُ الْخَبَالِ»چی یە؟
فەرمووی: « عَرَقُ أَهْلِ النَّارِ أَوْ عُصَارَةُ أَهْلِ النَّارِ ». واتە: « عەرەق وكێم و زوخاوی دۆزەخەییەكانە »

دووەم : واز هێنان لەعەڕەق زۆر ئاسانە گەر کەسەکه نیەتێکی ڕاستگۆیانەی هەبێت و بڕیارێکی یەکلا کەرەوە بدات و پشت بەخوا ببەستێت .

سێیەم : بەڵام بەنیسبەت تۆوە ئەی خێزانی ئەو پیاوە ، تۆ هیچ تاوانێکت لەسەر نی یە گەر مێردەکەت عەڕەقی خوارد ، مرۆڤ لەسەر کردەوەی کەسانی تر لێ پرسینەوەی لەگەڵ ناکرێت ، هەروەک خوای تەعالی فەرموویەتی : ( ولا تزر وازرة وزر أخرى ) فاطر 18 .
بەڵکو تۆ پاداشتت بۆ هەیە لەبەرانبەر ئامۆژگاری کردنی مێردەکەتدا ، و بەژیانت لەگەڵ ئەو پیاوەدا تاوان بار نابیت ، چونکە خواردنی عەڕەق نابێتە هۆی کافر بوون ، تۆ بەردەوام بە لەئامۆژگاری کردنی وپاڕانەوە بۆی بەڵکو خودا تەوبەی لێ وەربگرێت ، خۆ ئەگەر هەجر کردنت لەسەر جێگا مەسڵەحەتی تێدایە و دەبێتە هۆی واز هێنانی ئەوا دروستە هەجری بکەیت ، گەر نا هەجری مەکە .
نسأل الله الهداية والتوفيق للجميع . وللمزيد يراجع فتاوى الشيخ ابن عثيمين 2/890.

سەردان: ٣,٤٩٣ بەش: مافەکانى ژن و مێرد