ئەو دوعایەى کە لە دواى تەحییات دەخوێنرێ سوننەتە یان واجبە؟ ئەگەر کەسێک نەیخوێنێت نوێژەکەى بەتاڵە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو دوعایەى کە لە دواى تەحییات دەخوێنرێ سوننەتە یان واجبە؟ ئەگەر کەسێک نەیخوێنێت نوێژەکەى بەتاڵە؟
پرسیار:

حوکمی پەنا گرتن لە سزای ناو گۆڕ‌ و سزای دۆزەخ‌ و ئاشوبەی ژیان‌ و مردن‌ و خراپەی ئاشوبەی مەسیحی دەججال کە لە دواى تەحییاتدا دەخوێنرێت ئایا سونەتە یان واجبە؟
کەسێک نەیخوێنێت نوێژەکەى بەتاڵە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەو دوعایەیەى کە لە دواى تەحییات و پێش سەلام دانەوە دەخوێنرێ بریتیە لە : (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ, وَمِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ, وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ, وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ) واتە: (خودایە پەنات پێدەگرم لە سزای ناو گۆڕ‌و سزای دۆزەخ‌و ئاشوبەی ژیان‌و مردن‌و خراپەی ئاشوبەی مەسیحی دەججال. زۆربەی زانایان دەفەرموون سوننەتە ، بەڵام هەندێکیان پێیان وایە واجبە . بۆیە باشتر وایە موسڵمان بیخوێنێ و لەبەرى بکات و کەمتەرخەم نەبێت ، وە بە نەخوێندنى نوێژەکەى بەتاڵ نابێتەوە .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئیمامی مسلم ( 588 ) لەئەبو هوریرەوە گێڕاویەتیەوە و دەڵێت : پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : ( إِذَا تَشَهَّدَ أَحَدُكُمْ فَلْيَسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنْ أَرْبَعٍ ، يَقُولُ : اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ ، وَمِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ ، وَمِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ ، وَمِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ ) .
واتە : گەر یەکێک لەئێوە شایەتومانی خوێند با پەنا بگرێت بەخودا لەچوار شت :
لە سزای ناو گۆڕ‌و سزای دۆزەخ‌و ئاشوبەی ژیان‌و مردن‌و خراپەی ئاشوبەی مەسیحی دەججال

وە لەڕیوایەتێکی تردا ئیمامی مسلم ( 590 ) لە (ابْنِ عَبَّاسٍ)ەوە گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەری خوا فێری ئەم دوعایەیانی دەکرد هەروەک چۆن فێری سوڕەتێکی قورئانی دەکردن و دەیفەرموو : ( قُولُوا : اللَّهُمَّ إِنَّا نَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ ) .
واتە : بڵێن : خودایە پەنات پێ دەگرین لە سزای ناو گۆڕ‌و سزای دۆزەخ‌و ئاشوبەی ژیان‌و مردن‌و خراپەی ئاشوبەی مەسیحی دەججال

مُسْلِمُ بْنُ الْحَجَّاجِ دەڵێت : پێم گەیشتووە کە تاوس بەکوڕەکەی گوتووە : ئایا ئەم دوعایەنەت کردووە لەنێو نوێژەکەتدا ؟
کوڕەکەشی گوتی : نەخێر ، فەرمووی : نوێژەکانت دوو بارە کەرەوە .

وە زانایان خیلافیان هەیە لەبارەی حوکمی ئەم (پەنا گرتنەوە ) زۆربەیان پێیان وایە سوننەتە ، وە هەندێکیان پێیان وایە واجبە .

ئیمامی النووي – رحمه الله - دەڵێت :
طاوس رحمه الله فەرمانی بە کوڕەکەی دەکرد ( کاتێ ئەم دوعایەیی نەکردبوو ) نوێژەکەی دوو بارە بکاتەوە ، ئەمە هەمووی بەڵگەیە لەسەر گرنگی ئەم دوعایە و پەنا گرتنە ، وە زاهیری قسەکەی طاوس رحمه الله وایە : پێی واجب بووە ، هەر بۆیە فەرمانی بەدوو بارە کردنەوەی نوێژ بەکوڕەکەی کردووە ، هەروەک ئاماژەمان پێ دا ، بەڵام جمهوری زانایان پێیان وایە : سوننەتە و واجب نی یە .
" شرح النووي " ( 5 / 89 ) .

وە شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله دەڵێت :
بەڵکو هەندێ لەسەلەف ، وخەلەفیش ، پێیان وایە ئەم دوعایە واجبە ، وەئەو دوعایەیان بەواجب داناوە کەپغەمبەر فەرمانی کردووە لەکۆتایی نوێژەوە بکرێت : ( إذا تشهد أحدكم فليستعذ بالله من أربع : من عذاب جهنم ومن عذاب القبر ومن فتنة المحيا والممات ومن فتنة المسيح الدجال ) رواه مسلم ، وغيره ، وكان طاووس يأمر من لم يدع به أن يعيد الصلاة ، وهو قول بعض أصحاب أحمد .
واتە : گەر یەکێک لەئێوە شایەتومانی خوێند با پەنا بگرێت بەخودا لەچوار شت : لە سزای ناو گۆڕ‌و سزای دۆزەخ‌و ئاشوبەی ژیان‌و مردن‌و خراپەی ئاشوبەی مەسیحی دەججال . وە طاوس رحمه الله فەرمانی دەکرد بەو کەسانەی ئەو دوعایە ناکەن نوێژەکەیان دوو بارە بکەنەوە ، وە ئەوە بۆ چوونی هەندێ لەهاوەڵانی ئیمامی ئەحمەدە
" مجموع الفتاوى " ( 22 / 518 ) .

وە شێخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - دەڵێت :
لەم بارەی ئەم پەنا گرتنە بەخوا لەو چوار شتە ، دوو بۆ چوون هەیە :
بۆچونی یەکەم : پێی وایە واجب ، وە ئەوە لەئیمای ئەحمەدەوە گێڕدراوەتەوە ، لەبەر ئەمانەی لای خوارەوە :
1. چونکە پێغەمبەر فەرمانی پێ کردووە .
2. لەبەر زۆر ترسناکی و خەتەرییان .

بۆچونی دووەم : پێی وایە سوننەت ، وەئەوە بۆچوونی جمهوری زانایانە .
وەبێگومان باش نی یە تەرک بکرێت ، خۆ ئەگەر هەر کەسێک وازی لێ هێنا ئەوا لەمەترسیەکی گەورەدایە لەدوو ڕوەوە :
1. تاوان .
2. ڕەنگە نوێژەکەی دروست نەبێ ، هەربۆیە هەندێ لەسەلەف فەرمانیان بەو کەسانە دەکرد کەئەم دوعانەی نەدەکرد نوێژەکانیان دوو بارە کەنەوە .
" الشرح الممتع " ( 3 / 199 ، 200 ) .

جا بۆچوونی ڕاست بۆچوونی جمهوری زانایانە ، وەکارەکەی طاوس رحمه الله (گەر سەحیح) بێت ، ئەوا تەئکید کردنەوەیە لەسەر سوننەتی ئەو دوعایانە ، جا فەرمان کردنی بەکوڕەکەی بەدوبارە کردنەوەی نوێژ بۆ فێر کردنی بووە ، نەک مەبەستی ئەو بووبێت هەموو خەڵک دەبێ نوێژ دووبارە بکەنەوە گەر ئەو دوعایەیان نەکرد ، وە ئەمە گریمانەیەکە أبو العباس القرطبي باسی کردووە و کۆمەڵێک لەپێشەوایان بەباشیان زانیوە ، هەروەک دەڵێت :
" ئیحتمالی هەیە فەرمان کردنی بەکوڕەکەی بەدوبارە کردنەوەی نوێژ وەک دەرس دانێک بێت بۆی ، بۆ ئەوەی تەمبەڵی نەکات و واز لەو دوعایانە نەهێنێت و بەردەوام بیخوێنێت ،ە بێ بەش نەبێت لەقازانجەکانی و پاداشتەکەی .
انتهى من " المفهم لما أشكل من تلخيص كتاب مسلم " ( 2 / 209 ) .
جا ئەسڵ وایە پاڕانەوەی ناو نوێژ و جگە لەنوێژیش سوننەتە ، وڕێنیشاندانە ، مەگەر بەڵگەیەکی بەقوەت هەبێت لەسەر واجبێتی .
والله أعلم

 

سەردان: ٧,٣٤١ بەش: چۆنێتى نوێژ