حوکمی ئەو کەسە چی یە کە لە کڕین و فرۆشتندا سوێند زۆر دەخوات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەو کەسە چی یە کە لە کڕین و فرۆشتندا سوێند زۆر دەخوات ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سوێند زۆر خواردن لە کڕین و فرۆشتندا ڕێگری لێکراوە ، وە پێغەمبەری خوا زۆر بەتوندی ئاگاداری کردووینەتەوە ، هەروەک لە ئەبو قەتادەی ئەنصاری یەوە هاتووە دەڵێ : گوێم لە پێغەمبەری خوا ـ ـ دەیفەرموو : « إياكم وكثرة الحلف في البيع ، فإنه ينفق ثم يمحق» رواه مسلم .
واتە : ئاگادار بن زۆر سوێند مەخۆن لە کڕین و فرۆشتندا ، چونکە بەتەئکید ماڵەکە بەو هۆیەوە دەفرۆشرێت بەڵام پاشان بەرەکەتی تێدا نامێنێت .
وە لە ئەبو هوریرەوە هاتووە ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ کە پێغەمبەر فەرموویەتی : «الحلف منفقة للسلعة ، ممحقة للربح » رواه مسلم .
واتە : سوێند خواردن دەبێتە هۆی فرۆشتنی کاڵا ، ودەبێتە هۆی نەهێشتنی بەرەکەتیش .
جا سوێند خواردن بەبێ پێویستی باش نی یە و مەکروهە ، وە دەبێتە هۆی بایەخ دان بەکاڵا ، وە هەندێ جار کەسی کڕیار فریو دەخوات بەهۆی سوێندەکەوە ، والله أعلم .

وەڵامى : شێخ محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله تعالى
إمام وخطيب المسجد الحرام ، وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ١,٨٥٤ بەش: کڕین و فرۆشتن