ئەبێ شەوانی ليلة القدر سەیری سایتە ئیسلامییەكان بکەم و شتی بەسود بخوێنمەوەو گوێش لەقورئان بگرم ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەبێ شەوانی ليلة القدر سەیری سایتە ئیسلامییەكان بکەم و شتی بەسود بخوێنمەوەو گوێش لەقورئان بگرم ؟

بەناوى خواى گەورەو میهرەبان
بە هەمان شێوە خواى گەورەمانگى ڕەمەزانى پیرۆز: ڕۆژوو و تەراویحیش لە تۆش قەبول بكات ـ إن شاء اللە ـ.
ڕێگر نیە لە شەوانى قەدردا سەیرى سایتى ئیسلامى بكرێت بەمەرجێك بۆ خوێندنەوەى كتێبى بە سوود و گوێگرتن لە قورئانى پیرۆز، بەتایبەت كە نازانى قورئانى پیرۆز بخوێنیتەوە... بەڵام ئەوەش بزانە كە كەسانى وەكو تۆ دەتوانن لە هەموو كاتێكدا سێ جار سورەتى [ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ] بخوێنێتەوە بۆ ئەوەى بە خەتمەیەك بۆى بنووسرێت، هەروەكو لە فەرموودەى (صحيح) دا هاتووە.
وە سەبارەت بەوەى كە ناتوانیت نوێژەكانت بە پێوە بكەى، و عوزریشت هەیە ئەوا دەتوانیت نوێژەكانت بە دانیشتنەوە بكەیت، هەروەكو (عمران) ى كوڕى (حصين) رضي الله عنه فەرموویەتى: نەخۆشى مایە سیریم (البواسیر) هەبوو، پرسیارم لە پێغەمبەرى خوا كرد () سەبارەت بە چۆنێتى نوێژكردنم ؟ پێغەمبەرى خوا () فەرمووى: صلِّ قائماً، فإن لم تستطع فقاعداً، فإن لن تستطع فعلى جَنبٍ.
واتە: بە پێوە نوێژەكانت ئەنجام بدە، ئەگەر نەتوانى ئەوا بە دانیشتنەوە ئەنجامیان بدە، دیسان ئەگەر نەتوانى ئەوا لە سەر لا ئەنجامیان بدە (البخاري وأبو داود وأحمد).
وە (إن شاء الله) خواى پەروەردگار لێت وەرى دەگرێت، و پاداشتى بە خێریشت دەداتەوە... خواى گەورەش زاناترە.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٤٠٤ بەش: شەوى قەدر