کەفارەتی کوشتنی بەهەڵەم لەسەرە کە ڕۆژوو گرتنی دوو مانگە ئایا دروستە دوای بخەم و زستان ڕۆژووەکان بگرم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەفارەتی کوشتنی بەهەڵەم لەسەرە کە ڕۆژوو گرتنی دوو مانگە ئایا دروستە دوای بخەم و زستان ڕۆژووەکان بگرم؟
پرسیار:

ئایا ئەگەر کەسێک کەفارەتی کوشتنی بەهەڵەى لەسەر بێت کە ڕۆژوو گرتنی دوو مانگە دەتوانێ یەکسەر نەیگرێت و دواى بخات و لە زستاندا ڕۆژووەکان بگرێت؟ تاوانبار نابێت؟

زانایان جیاوازیان هەیە کە ئایا کەفارەت دەبێ یەکسەر جێ بەجێ بکرێت یاخود دەتوانی دوای بخەیت :

هەندێکیان پێیان وایە ئەو کەسەی بەئەنقەست شتێت لەو شتانە ئەنجام دەدات کە کەفارەتی لەسەر پێویستە دەبێ یەکسەر کەفارەتەکەی جێ بەجێ بکات ، بەڵام گەر کەسێک بەهەڵە کارێکی کرد ، وەک ئەوەی کەسێکی بەهەڵە کوشت ، ئەوا دەتوانێت کەفارەتەکەی دوا بخات ـ .

ئیمایامی النووي رحمه الله دەڵێت :
"بەنیسبەت کەفارەتەوە، گەر بەئەنقەست نەبوو، وەک کوشتنی بەهەڵە و هەندێ لەکەفارەتی سوێند ئەوا دەتوانێ دوای بخات هیچ جیاوازیەک لەنێو زانایاندا نی یە لەم بارەیەوە ؛ چونکە عوزری هەیە ."المجموع" (3/74-75) .

وەهەندێ لەزانایانی تر پێیان وایە کە پێویستە یەکسەر کەفارەتەکەی بدات و جێ بەجێی بکات و دروست نی یە دوا بخرێت تەنها مەگەر عوزرێکی هەبێت ، لەسەر بنەمای فەرمانی خودا و پێغەمبەرەکەی .

شێخ محمد بن إبراهيم رحمه الله دەڵێت:
" کەفارەتی کوشتنی بەهەڵە پێویستە یەکسەر جێ بەجێ بکرێت و دوا نەخرێت ، خۆ ئەگەر لاواز بوو بەشێوەیەک توانای نەبێت ڕۆژو بگرێت بەڵام زیانی پێ نەدەگەیان ئەوا ڕۆژووەکەی هەر لەسەر دەمێنێت ، وهەرکاتێک توانای هەبوو پێویستە بیگرێت ، بەبەڵگەی گشتگیری ئەم ئایەتە : (لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا) .
واتە : خودا شتێکتان بەسەردا نادات لەتواناتاندا نەبێت .

وهەروەها ئەم ئایەتە : (فَمَنْ لَمْ يَجِدْ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ) .
واتە : گەر بەندە دەس نەکەوت ڕزگاری بکات ئەوا پێویستە دوو مانگ بەدوای یەکدا بەڕۆژو بێت .
خۆ ئەگەر کەسەکە پیر بوو لەکاتی پێویست بوونی کەفارەتەکە لەسەری ئەوا ڕۆژووەکەی لەسەر نامێنێت ...

پاشان دەڵێت : گەر توانای هەبوو لەکاتی واجب بوونی کەفاڕەتەکە لەسەری ، ئایا دروستە دوای بخات بۆ کاتی زستان ؟
وەڵام : گەر توانای هەبوو لەکاتێکدا وە نەیدەتوانی لەکاتێکی تردا ڕۆژووەکە بگرێت ، ئەوا دروستە دوای بخات بۆ ئەو کاتەی کەدەتوانێت تیایدا بەڕۆژو بێت ، بەڵگەی گشتگیری ئەم ئایەتە پریرۆزە : (لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا) .
واتە :خودا شتێکتان بەسەردا نادات لەتواناتاندا نەبێت .

وهەروەها ئەم ئایەتە : (وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ)" .
واتە : خودا لەدیندا شتێکی لەسەرتان دانەناوە کە ببێتە هۆی ناڕەحەتی .
"فتاوى الشيخ محمد بن إبراهيم" (11/371 – 372) .

وە الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله دەڵێت :
بەڵگە شەرعیەکان ئەوە دەگەیەنن کەفەرمانە شەرعیەکان پێویستە یەکسەر جێ بەجێ بکرێن تەنها ئەوانە نەبێت کە بەڵگە هەیە لەسەر دواخستنی ؛ چونکە زیاتر جێ بەجێ کردنی فەرمانی خودای تێدایە و دوور ترە لەوەی لەداهاتوودا نەتوانرێت جێ بەجێی بکات یاخود لەبیری بچێت ".
"مجموع فتاوى ابن باز" (17/175) .

وە پرسیار کراوە لە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله :
گەر کەسێک ڕۆژوی کەفارەتی لەسەر واجب بوو وەپێی خۆش بوو دوای بخات بۆ زستان ، ئایا حوکمی چی یە گەر کەسەکە پێش ئەوەی زستان بێت بمرێت ؟
لەوەڵامدا گوتویەتی :
گەر کەسێک ڕۆژوی کەفارەتی لەسەر واجب بوو ، پێویستە پەلەی لێ بکات ؛ چونکە کاری واجب دەبێ یەکسەر جێ بەجێ بکرێت ، بەڵام گەر نەیدەتوانی لەهاویندا لەبەر درێژی ڕۆژگار و گەرمای هاوین ، ئەوا دەتوانێت دوای بخات بۆ زستان ، خۆ ئەگەر پێش ئەوەی ڕۆژوەکەی بگرێت مرد ئەوا هیچ تاوانێکی لەسەر نی یە ؛ چونکە ئەو لەبەر عوزر دوای خستووە ، بەڵام کەس و کارەکەی ڕۆۆژوەکەی بۆ دەگرنەوە ، خۆ ئەگەر کەس ئامادە نەبوو لەبری بەڕۆژو بێت ، ئەوا بۆ هەر ڕۆژێک خواردنی هەژارێک دەدرێت .
"فتاوى ابن عثيمين" (19/371) .

وەهەروەها الشيخ ابن عثيمين رحمه الله دەڵێت :
کەفارەت پێویستە یەکسەر جێ بەجێ بکرێن تەنها ئەوانە نەبێت کە بەڵگە هەیە لەسەر دواخستنی" انتهى .
"الشرح الممتع" (7/53) .

وە پرسیار کراوە لە الشيخ صالح الفوزان دەربارەی حوکمی دوا خستنی کەفارەتی کوشتنی بەهەڵە ؟
لەوەڵامدا گوتویەتی :
کەفارەتەکە لەسەر کەسی بکوژە.
وەکەفاڕەتیش دوو شتە : یەکەم : ڕزگاری کردنی بەندەیەک گەر هەبوو نابێ هیچ شتێکی تر بکات جگە لەوە ، خۆ ئەگەر نەبوو ، یاخود هەبوو بەڵام لەڕووی مادیەوە توانای کڕینی بەندەی نەبوو ئەوا دوو مانگ بەسەر یەکەوە بەڕۆژوو دەبێ، وەجگە لەم دووانە شتێکی ترمان نی یە بدرێتت بەکەفارەت .
جا کەفارەت وەک ئاماژەمان پێ کرد ڕزگار کردنی کۆیلەیەکە ، وەهەرکەسێک توانای ڕزگار کردنی کۆیلەی نەبوو ، ئەوا دوو مانگ بەڕۆژو دەبێت ، واجبە لەسەری هەر کاتێ بۆی گونجا پەلە بکات لەگرتنی لەهەر بار و زروفێکدا بێت ، وەکار کردن نابێتە ڕێگر لەبەردەم ڕۆژوو گرتندا ، وەبێگومان دوا خستنی کارێکی باش نی یە ؛ چونکە ڕەنگە شتێک بێتە ڕێگری و نەتوانێت بیگرێت و ئەو کەفارەتەی لەسەر بمێنێت .
"المنتقى من فتاوى الفوزان" (74/1) .