چ دوعایەک بخوێنین بۆ ئەوەى منداڵەکانمان دووربن لە چاوپیسى و خراپە و شەڕى شەیتان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ دوعایەک بخوێنین بۆ ئەوەى منداڵەکانمان دووربن لە چاوپیسى و خراپە و شەڕى شەیتان؟
پرسیار:

منداڵەکەم زۆر دەگرى ئایا چ دوعایەک بخوێنم بەسەریدا؟ وە چ دوعایەک بکەم بۆ ئەوەى منداڵەکانمان دووربن لە چاوپیسى و خراپە و شەڕى شەیتان؟

گیرانی منداڵ هەموو جارێک بەهۆی برسێتی یاخود نەخۆشیەوە نی یە بەڵکو هەندێ جار ڕەنگە بەهۆی ئەوەوە بێت بوبێتە چاوەوە ..بۆیە چارەسەری گونجاو بەکار بێنن :
وه ڕێگای گونجاو ودروست بۆ ڕوقیە خوێندن بەسەر منداڵی بچوکدا بۆ پاراستنی و پارێزگاری کردن لێی ئەوەیە کەپێغەمبەر لەگەڵ حەسەن وحوسەین رضي الله عنهما دەیکرد .
ئیمامی البخاري (3371) لە ( ابْنِ عَبَّاسٍ )ەوە رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا گێڕاویەتیەوە ودەڵێت :
پێغەمبەر ڕوقیەی بەسەر حەسەن وحوسەین دا دەخوێند ودەیفەرموو :
باوکتان ئیبڕاهیم بەم شێوازە ڕوقیەی بۆ (إِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ) دەکرد ودەیگوت :
{ أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ ، مِنْ كُلِّ شَيْطَانٍ وَهَامَّةٍ ، وَمِنْ كُلِّ عَيْنٍ لاَمَّةٍ } . 

واتە: پەناتان دەدەم بە ووشە تەواوەكانی خوای گەورە، لە هەموو شەیگان و گیانلەبەرو زیندەوەرێكی زیانبەخشی خاوەن ژەهر. وە لە هەموو چاوێكی لۆمەكراوو پیس. ( یان – مِنْ كُلّ عَينٍ لامّة  – واتە: لە هەموو دەردو نەخۆشییەك كە مرۆڤ دەیگرێ‌ لە شێتیو كەم عەقڵی)
ابن حجر لە ( "فتح الباري" (6/410) دا ، دەڵێت :
"وهامّة" واتە : ئەو شتانەی کە ژەهریان هەیە .
وە : " ومن كل عين لامة " : الخطابي دەڵێت :
مەبەست لێی هەموو دەردێکە کەتووشی مرۆڤ دەبێت لەشێتی و جن .

وەهەروەها باش وایە بە ( المعوذتين ) که سوڕەتی (الناس)و(الفلق)ە بەسەر منداڵدا بخوێندرێت ودەس بێهندرێت بەلاشەیاندا لەکاتی خوێندنیدا ، ویاخود بخوێندرێت بەنێو هەردوو لەپدا پاشان فوکردن بەدەسدا ودەس هێنان بەو جێگایانەی لاشەدا کەدەس پێی دەگات ، چونکە پێغەمبەر ئەم دوو سوڕەتەی بەسەر خۆی وکەسانی تریشدا دەخوێند .

أبي سعيد الخدري - رضي الله عنه - دەڵێت :
" كَانَ يَتَعَوَّذُ مِنَ الجَانِّ وَعَيْنِ الإِنْسَانِ حَتَّى نَزَلَتِ الْمُعَوِّذَتَانِ ، فَلَمَّا نَزَلَتَا أَخَذَ بِهِمَا وَتَرَكَ مَا سِوَاهُمَا "
[ رواه الترمذي ( 2058 ) ، وصححه الألباني في صحيح الترمذي ] .
واتە : پێغەمبەر پەنای دەگرت لەشەیتان و چاوی مرۆڤ بەڵام کاتی که سوڕەتی (الناس)و(الفلق) دابەزی وازی لەدوعاکانی تر هێناو ئەم دوو سوڕەتەی دەخوێند .

وه خوێندنی سوڕەتی (الناس)و(الفلق) لەپێغەمبەرەوە وارد بووە پێش نوستن ئەم دوو سوڕەتەی دەخوێند بەسەر هەردوو ناو لەپیدا وفوی پێدا دەکردن پاشان دەیهێنا بەلاشەیدا ، جا کاتێ نەخۆش کەوت عائشة ئەو کارەی بۆ دەکرد ، وئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دایک دەتوانێت ئەم کارە بۆ منداڵەکەی بکات وئەم دوو سوڕەتەی بەسەردا بخوێنێت ودەس بێنێ بەلاشەیدا .

عَائِشَةَ - رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا - دەڵێت : " كَانَ إِذَا أَوَى إِلَى فِرَاشِهِ نَفَثَ فِي كَفَّيْهِ
بِـ " قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ " وَبِالْمُعَوِّذَتَيْنِ جَمِيعاً ،
ثُمَّ يَمْسَحُ بِهِمَا وَجْهَهُ وَمَا بَلَغَتْ يَدَاهُ مِنْ جَسَدِهِ .
قَالَتْ عَائِشَةُ : فَلَمَّا اشْتَكَى كَانَ يَأْمُرُنِي أَنْ أَفْعَلَ ذَلِكَ بِهِ "
[ رواه البخاري (5748) ] .
واتە :
پێغەمبەر کاتێ بچوایەتە سەر جێگا فوی دەکرد بەهەردوو لەپیدا و(قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)سوڕەتی (الناس)و(الفلق)دەخوێند ، پاشان دەستی دەهێنا بەدەم وچاوی و ئەو جێگایانەی لاشەیدا کەدەستی پێی دەگەیشت .
جا عائیشە دەڵێت :
کاتێ نەخۆش کەوت ، فەرمانی بەمن ئەو کارەی بۆ بکەم .

سەردان: ٦,٤٩٢ بەش: پەروەردەى منداڵ