حوکمی نوێژی جەماعەت چی یە بەنیسبەت ئافرەتەوە ؟ ئایا لە ماڵەوە خێرترە یان لە مزگەوت؟ ئەگەر بە تەنها خشوعى زیاتر بوو دەتوانێ بە جەماعەت نەیکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی نوێژی جەماعەت چی یە بەنیسبەت ئافرەتەوە ؟ ئایا لە ماڵەوە خێرترە یان لە مزگەوت؟ ئەگەر بە تەنها خشوعى زیاتر بوو دەتوانێ بە جەماعەت نەیکات؟

نوێژی جەماعەت واجب نی یە لەسەر ئافرەت ، ونوێژ کردنی ئافرەت لەماڵی خۆیدا بەتەنها باشتره لەنوێژکردنی بەجەماعەت لەمزگەوتدا .
ئیمامی ئەبو داود (567) لە ابْنِ عُمَرَ رضي الله عنهما فەرموودەیەکی گێڕاوەتەوە و دەڵێ : پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : ( لَا تَمْنَعُوا نِسَاءَكُمْ الْمَسَاجِدَ ، وَبُيُوتُهُنَّ خَيْرٌ لَهُنَّ ) وصححه الألباني في "إرواء الغليل" (515) .
واتە : ڕێگری لەئافرەتەکانتان مەکەن لەچوونیان بۆ مزگەوت ، وماڵەکانیان باشترە بۆ ئەوان .

وەزانایانی ( اللجنة الدائمة ) دەڵێن :
" واجب نی یە لەسەر ئافرەتان پێنج نوێژە فەرزەکە بەجەماعەت لەمزگەوتدا ئەنجام بدەن ونوێژ کردنی ئافرەت لەماڵی خۆیدا بەتەنها باشتره لەنوێژکردنی بەجەماعەت لەمزگەوتدا ، جا نوێژەکە سوننەت بێت یاخود فەرز ، بەڵام گەر ویستی لەمزگەوتدا نوێژ بکات ڕێگری لێ ناکرێت بەمەرجێ ئادابەکانی ئیسلام جێ بەجێ بکات لەدەر چوون و نوێژ کردنیدا ، بەشێوەیەک دەرچێت بۆن لەخۆی نەدات و نوێژ لەپشتی پیاوانەوە بکات "فتاوى اللجنة الدائمة" (8/213).

وە (شيخ ابن باز رحمه الله ) دەڵێت :
بەنیسبەت ئافرەتەوە نوێژ کردنی لەماڵی خۆیدا بەتەنها باشتره لەنوێژکردنی بەجەماعەت لەمزگەوتدا جا بەتەنها بیکات یاخود بەجەماعەت .
"مجموع فتاوى ابن باز" (12/ 78)

جا ئەگەر لەماڵدا نوێژی جەماعەت کرا باشتر وایە ئافرەت لەگەڵیاندا نوێژ بکات و بەتەنها نەیکات ، جا جەماعەتەکە ئافرەت بن یاخود پیاوانی مەحڕەمی .

وە (ابن أبي شيبة) لە "المصنف" (4989) دا لە (أُمّ الْحَسَن)ەوە گێڕاویەتیەوە و دەڵێت : (أَنَّهَا رَأَتْ أُمَّ سَلَمَةَ زَوْجَ النَّبِيِّ تَؤُمُّ النِّسَاءَ ، تَقُومُ مَعَهُنَّ فِي صَفِّهِنَّ )، وصححه الألباني في "تمام المنة" (ص154) .
واتە : أُمَّ سَلَمَةَی خێزانی پێغەمبەری بینی پێش نوێژی بۆ ئافرەتان دەکرد ، لەناوڕاستیانەوە دەوەستا .

وە ( البيهقي (5138) ڕیوایەتی کردووە کە : (أن عائشة رضي الله عنها أمت نسوة في المكتوبة ، فأمتهن بينهن وسطا )وصححه النووي في "الخلاصة" كما في "نصب الراية" للزيلعي (2/39) .
واتە : عائشة رضي الله عنها پێش نوێژی بۆ کۆمەڵێ ئافرەت کرد لەنوێژی فەرزدا پێش نوێژی بۆ کردن و لەناوڕاستیانەوە وەستا .

وەزانایانی(اللجنة الدائمة ) دەڵێن :
گەر ئافرەتان لەماڵدا بەجەماعەت نوێژ بکەن باشترە ، وپێش نوێژەکەیان لە ڕيزی پێشەوە لەناوڕاستیانەوە ڕادەوەستێت ، وکامیان قورئان خوێندنی باشتر بێت و زانا تر بێت بەئەحکامەکانی دین ئەوەیان پێش نوێژی دەکات " انتهى من "فتاوى اللجنة الدائمة" (8/213) .

بەڵام بەنیسبەت ئافرەتێکەوە کە بەتەنها خشوعی زیاترە ، باشتر وایە گەر لەماڵدا جەماعەت کرا ئەویش لەگەڵیاندا نوێژی جەماعە بکات (وئەوە خێرێکی گەورەیە) ، بۆئەوەی گومانی خراپی پێ نەبرێت کە ڕقی لە جەماعەت و پێش نوژەکەیە .
وترسی ئەوەی لێ دەکرێت هەست کردنی بەخشوع لەنوێژی بەتەنهادا تەنها وەهم و گومانێک بێت ، شەیتان بیەوێت لەو ڕێگەیەوە ڕێگری لێ بکات لەو خێرە گەورەیە .
جا باش وایە ئەو ئافرەتە : لەگەڵ جەماعەت نوێژ بکات لەماڵدا ، وهەوڵ بدات خشوعی هەبێت لەنوێژدا .
والله أعلم

سەردان: ٣,٥٣٣ بەش: نوێژى جەماعەت