بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٨٧٩ کۆی سەردان: ١٠٧٣٢٦٩
پرسیار لەوێنەدا
هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانى شایه‌تومان چیـه‌؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانى شایه‌تومان : بریتیه‌ له‌هه‌مان هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كانى ئیسلام كه‌ زانایان له‌كتێبه‌ فیقهیه‌كاندا بابێكیان داناوه‌ بۆى له‌ژێرناوى ( باب الردة ) كه‌ گرنگترینیان ده‌ هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌یه‌:
یەکەم : هاوه‌ڵ بڕیاردان له‌ خواپه‌رستیدا: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [ إِنَّ اللَّهَ لا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا (48) ] (النساء : 48) واته‌ : بێگومان هه‌گیز خواى به‌رز و بڵند و باڵاده‌ست خۆش نابێت و نابوورێت له‌و كه‌سه‌ی كه‌ شتێك له‌ به‌دیهێنراوه‌كانى بكاته‌ هاوه‌ڵ و شه‌ریكى، یان له‌هه‌ر جۆرێك له‌ جۆره‌كانى كوفرى گه‌وره‌ى كردبێت، به‌ڵام له‌و گوناهانه‌ خۆش ده‌بێت كه‌ له‌ خوار هاوه‌ڵ بڕیاردانن، بۆ هه‌ركه‌سێك كه‌ خۆى ویستى له‌سه‌ر بێت له‌ به‌نده‌كانى، وه‌ هه‌ركه‌سێك هاوه‌ڵ بۆ خواى په‌روه‌ردگار بڕیار بدات، ئه‌وا تاوانێكى گه‌وره‌ى كردووه‌ .
دووەم :  ئه‌وه‌ى له‌نێوان خۆى و خواى گه‌وره‌دا ناوه‌ند و كه‌سێك دابنێت و داوایان لێ بكات و لێیان بپاڕێته‌وه‌ و داواى شه‌فاعه‌تیان لێ بكات و پشتیان پێ ببه‌ستێت.
سێیەم : ئه‌وه‌ى هاوبه‌ش بڕیارده‌ران به‌ كافر نه‌زانێت یان گومانى هه‌بێت له‌ كافربوونیان یاخود بۆچوونیان به‌ڕاست بزانێت.
چوارەم : ئه‌وه‌ى پێى وابێت كه‌ ڕێباز و ڕێگه‌ و حوكمى جگه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - ته‌واوتره‌ له‌ رێباز و حوكمى پێغه‌مبه‌ر، وه‌كو ئه‌وانه‌ى كه‌ فه‌زڵى یاسا مرۆڤكردو نووسراوه‌كان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر حوكمى ئیسلامدا.
پێنجەم : ئه‌وه‌ى ڕقی له‌ شتێك بێت له‌وه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌ر هێناویه‌تى با كاریشی پێ بكات و ئه‌نجامى بدات.
شەشەم : ئه‌وه‌ى گاڵته‌ بكات به‌ شتێك له‌ دینى خوا، و هه‌موو ئه‌وه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - هێناویه‌تى.
حەوتەم :  سیحر، دڵگرێدان به‌ كارى ساحیر و رازى بوون به‌و كرده‌وه‌یه‌.
هەشتەم : هاوكارى كردن و یارمه‌تى دانى هاوبه‌ش په‌یداكه‌ران دژ به‌موسڵمانان.
نۆیەم : ئه‌وه‌ى پێى وابێن كه‌ هه‌ندێك خه‌ڵك بۆیان هه‌یه‌ له‌ شه‌ریعه‌تى محمد - صلى الله عليه وسلم - ده‌ربچـن.
دەیەم :  پشت كردن له‌ دینى خوا به‌وه‌ى كه‌ فێرى نه‌بێت و كارو كرده‌وه‌شی پێ نه‌كات.
وه‌ ئه‌م ده‌ هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وانه‌ پێشه‌واى نوێكه‌ره‌وه‌ى ئاینى ئیسلام محمدى كوڕى عبدالوهاب - رحمه‌ الله - باسیانى كردوه‌ له‌ (رسائل) دا.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي




( توحيد الألـوهـية ) بریتی یە لە چی؟ماناى ( شهادة أن محمدا رسول الله ) چیه‌ و مه‌رجه‌مانى چیـن؟