حوکمی پاش ماوەی خواردن چی یە کە لەکاتی نوێژ کردندا لە ناو دەم دا ماوه ؟ ئەگەر قوتى بدا ئایا نوێژەکەی بەتاڵ دەبێتەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی پاش ماوەی خواردن چی یە کە لەکاتی نوێژ کردندا لە ناو دەم دا ماوه ؟ ئەگەر قوتى بدا ئایا نوێژەکەی بەتاڵ دەبێتەوە ؟
پرسیار:

گەر مرۆڤ لەناو نوێژدا مەعیدەی تێک چوو و هەستی بەڕشانەوە کرد ، وهەستی بەتامی خواردن کرد ، یاخود ڕەنگە خواردن دەربچێت و قوتى بدا ئایا نوێژەکەی بەتاڵ دەبێتەوە ؟

هەرکەسێک لەناو نوێژدا خواردنی خوارد یاخود خواردنەوەی خواردەوە ئەوا نوێژەکەی بەتاڵ دەبێتەوە .

وە ابْنُ الْمُنْذِر دەڵێت : " أَجْمَعَ أَهْلُ الْعِلْمِ عَلَى أَنَّ الْمُصَلِّيَ مَمْنُوعٌ مِنْ الْأَكْلِ وَالشُّرْبِ ، وَأَجْمَعَ كُلُّ مَنْ نَحْفَظُ عَنْهُ مِنْ أَهْلِ الْعِلْمِ عَلَى أَنَّ على مَنْ أَكَلَ أَوْ شَرِبَ فِي صَلَاةِ الْفَرْضِ عَامِدًا الْإِعَادَةَ " انتهى "الأوسط " (5 / 109).
واتە : زانایان کۆ دەنگن لەسەر ئەوەی کە ڕێگری لە نوێژ خوێن کراوە لە خواردن و خواردنەوە ، وەهەروەها ئەوەی ئێمە بزانین زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی هەرکەسێک خواردنی خوارد یاخود خواردنەوەی خواردەوە لەنوێژی فەرزدا وبەئەنقەست بوو ئەوا نوێژەکەی بەتاڵ دەبێتەوە و پێویستە دوو بارەی بکاتەوە .

جا هیچ جیاوازی نی یە ئەو خواردنە یاخود خواردنەوەیە زۆر بێت یاخود کەم .

بەڵام تەنها دەرچوونی ڕشانەوە لەدەمەوە نوێژ بەتاڵ ناکاتەوە ، بەڵام گەر خواردن دەرچوو پێویستە فڕێی بدات و بیخاتە کلێنسێکەوە یاخود هەرشتێکی ترەوە .

جا ئەگەر بەئەنقەست قوتى دا ئەوا نوێژەکەی بەتاڵ دەبێتەوە .
بەڵام بەبێ ویست قوتى دا ، وە یاخود نەیتوانی فڕێی بدات ئەوا نوێژەکەی دروسته وبەتاڵ نی یە .

ئیمامی النووي دەڵێت : " گەر لەنێوان ددانەکانیدا شتێک هەبوو و بەئەنقەست قوتى دا ئەوا نوێژەکەی بەتاڵ دەبێتەوە بەبێ جیاوازی لەنێوان زانایاندا .
بەڵام گەر شتێکی قوت دا بەبێ ویستی خۆی ، وەک ئەوەی هەندێ پاشماوەی خواردن مابێت لەدەمیدا ، ئەوا نوێژەکەی بەتاڵ نابێتەوە بەکۆدەنگی زانایان " المجموع " (4/89) .

وە ابن قدامة دەڵێت : " وَإِنْ بَقِيَ بَيْنَ أَسْنَانِهِ ، أَوْ فِي فِيهِ مِنْ بَقَايَا الطَّعَامِ يَسِيرٌ يَجْرِي بِهِ الرِّيقُ ، فَابْتَلَعَهُ ، لَمْ تَفْسُدْ صَلَاتُهُ ؛ لِأَنَّهُ لَا يُمْكِنُ الِاحْتِرَازُ مِنْهُ " انتهى " المغني" (3 / 211) .
واتە :
گەر شتێک لەنێوان ددانەکانیدا مایەوە ، یاخود لەدەمیدا پاش ماوەیەکی کەمی خواردن مایەوە و لەگەڵ لیکدا دەرچوو ، و قوتى دا ، ئەوا نوێژەکەی بەتاڵ نابێتەوە ؛ چونکە ناتوانرێت خۆ لەو شتانە بپارێزرێت .

وەبێگومان تەنها هەست کردن بەتامی خواردن وا ناگەیەنێت نوێژ بەتاڵ بوبێتەوە ، چونکە دەگونجێ زۆر کەم بێت لەگەڵ لیکدا تێکەڵ ببێت ونەتوانرێت دەر بهێندرێت .

وە پرسیار کراوە لە زاناى پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله :
حوکمی پاش ماوەی خواردن چی یە کە لەکاتی نوێژ کردندا لە ناو دەم دا ماوە ، ئایا ئەوەندە بەسە دەربهێندرێت ؟ یاخود نوێژەکەی دەبڕێت وئاو لەدەمی وەردەدات ودواتر نوێژەکەی لەسەرەتاوە دەس پێ دەکاتەوە ؟
لە وەڵامدا فەرمویەتى :
ئەو پاش ماوانەی خواردن کەلە دەمدا دەمێنن هیچ زیانێک بەنوێژ ناگەیەنن ، جا لەدەمدا بمێننەوە یاخود فڕێی بدات یاخود بیکاتە نێو دەستڕێکەوە ویاخود بیکاتە گیرفانیەوە ، مەبەستەکە ئەوەیە پاش ماوەی خواردن لەدەم ونێوان ددانەکاندا زیان بەنوێژ ناگەیەنێت ، بەڵام نابێ بیخوات و قوتى بدات ، جا کە دەری هێنا دەیکاتە گیرفانیەوە یاخود دەیکاتە دەستە سڕێکەوە ، خۆ ئەگەر لەنێوان کاکیلەکانیدا مایەوە تاوەکو لەنوێژ دەبێتەوە ئەوا زیان بەنوێژەکە ناگەیەنێت ،نوێژەکەی دروستە والحمد لله؛ چونکە بەو کەسە ناوترێت شتی خواردووە وشتی خواردووەتەوە .

تێبینى : ئەگەر کەسێک زانى پاش ماوەى خواردن لە نێو دەم و بەینى ددانەکانیدا هەیە ئاوا پێش ئەوەى نوێژ بکات با ئاو ڕاداتە دەمى بۆ ئەوەى ئەو خواردنانەى ناو دەمی نەمێنێت .

سەردان: ٣,٦٥٩ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ