دروستە بە کەسێک بڵێت دوعاى خێرم بۆ بکە چونکە خوا دوعاى من قەبوڵ ناکا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە بە کەسێک بڵێت دوعاى خێرم بۆ بکە چونکە خوا دوعاى من قەبوڵ ناکا؟
پرسیار:

پیاوێک داوای لەکەسێک کردووە دوعای بۆ بکات ، ئەوکەسەش پێی گوتووە : ئەی خۆت بۆ دوعا ناکەیت ؟! ئەویش لەوەڵامدا گوتوویەتی : تۆکەسێکی دیندار و خواناسی ، خودا دوعا لە تۆ قەبووڵ دەکات ، بەڵام لە من قەبووڵى ناکات . ئایا حوکمی ئەمە چی یە ؟

سوننەتە موسوڵمان دوعای بۆ براکەی بکات ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کەئەبو دەرداء گێڕاویەوە و دەڵێ : پێغەمبەر فەرمووی : «دعوة المرء المسلم لأخيه بظهرِ الغيب مُسْتجابةٌ ، عند رأسه ملك موكل ، كلما دعا لأخيه بخير، قال الملك الموكل به: آمين ، ولك بمثل» رواه مسلم رقم (2733).
واتە : خودا وەڵامی دوعا وپاڕانەوەی موسوڵمان بۆ براکەی دەداتەوە کاتێ بەپەنهانی دەیکات ، فریشتەیەک لەلای سەریەوە وەستاوە ، هەرکاتێک دوعای خێر بۆ براکەی دەکات ، فریشتەکە دەڵێت : ئامین ، وهەمان دوعایش بۆ تۆ . واتە : خودا هەمان شتێش بەتۆ ببەخشێت .
وداوا کردنی دوعا لەکەسێکی چاک تر لەخۆت دەکرێت وبەپێچەوانەشەوە ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کەگێڕدراوەتەوە لەئیمامی عومەرەوە لە پێغەمبەرەوە دەڵێت : « أنه استأذنه في العمرة ، فأذن له ، فقال: يا أخي لا تنسنا من دعائك ، وقال بعد في المدينة : يا أخي أشركنا في دعائك . فقال عمر : ما أحب أن لي بها ما طلعت عليه الشمس لقوله يا أخي» رواه أحمد والترمذي ، وقال : حسن صحيح ، وابن ماجه.
واتە: داوای ڕوخسەتی کرد لە پێغەمبەر بۆ ئەوەی بچێت بۆ عەمرە ، پێغەمبەریش ڕوخسەتی داوە ، پێی گوتووە : برام لەیادمان نەکەیت ودوعامان بۆ بکە ، ودواتریش لەمەدینە پێی فەرمووە: براکەم بێبەشمان مەکە لەپارانەوەکانت . ئیمامی عومەر دەیفەرموو : ئەو فەرمایشتەیم کەپێی گوتم (براکەم) زۆر لەلا خۆش بوو بەشێوەیەک بەلامەوە خۆشترە لەوەی کەخۆر بەسەریدا هەڵدێت .
بەڵام ئەو قسەیەیی کەدەڵێت : خودا وەڵامی من ناداتەوە ، وخودا وەڵامی تۆ دەداتەوە ، قسەیەکە درووست نی یە ؛ چونکە عیلمی ئەو شتە لەلای خودایە ، پاشان کەموسوڵمان کاتێ گومانێکی باش بەبراکەی دەبات ، هەندێ جار لەحەقیقەتدا بەو شێوەیەیە ودەشگونجێ هەندێ جار لەحەقیقەتدا بەو شێوەیە نەبێت .
خۆ ئەگەر ـ ئەو کەسەی کەدەڵێت خودا وەڵامی من ناداتەوە ـ بێ ئومێد بووبێت لەوەی خودا وەڵامی دەداتەوە ، ئەوا درووست نی یە ؛ بێگومان خودا وەڵامی پارانەوەی بەندە دەداتەوە گەر پەلە نەکات ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە ئەبو هورەیرە ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەر فەرمووی : « يستجاب لأحدكم ما لم يعجل ، يقول : قد دعوت ربي فلم يستجِب لي » صحيح البخاري ، رقم (6340) ؛ صحيح مسلم ، رقم (2735) .
واتە : وەڵامی پاڕانەوەی هەریەک لەئێوە دەدرێتەوە گەر پەلە نەکات ، دەڵێت : لەخودا پاڕامەوە و وەڵامی نەدامەوە .
وە هیچ کەسێک لەڕەحمی خودا بێ ئومێد نابێت جگە لەبێباوەڕان ، هەروەک خودای پەروەردگار فەرموویەتی : (وَلَا تَيْأَسُوا مِنْ رَوْحِ اللَّهِ إِنَّهُ لَا يَيْأَسُ مِنْ رَوْحِ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ)[يوسف: 87] .
واتە : نائومید مەبن لەڕەحمی خودا بەدڵنیاییەوە هیچ کەسێک نائومید نی یە لەڕەحمی خودا جگە لەبێباوەڕان ، والله أعلم .

الشيخ العلامة : محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله

سەردان: ٢,٣١٣ بەش: ئادابەکانى دوعا