ئایا دروستە دوعای خراپ لەمنداڵەکانم بکەم کاتێ تووڕە دەبم ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە دوعای خراپ لەمنداڵەکانم بکەم کاتێ تووڕە دەبم ؟

دروست نی یە دوعای خراپ لەمنداڵەکانت بکەیت ، بێگومان بەڵاو نەهامەتی بەستراوە بەزمانەوە و زۆرجار زمان دەبێتە هۆکاری تووش بوون بەبەڵا ، و پێغەمبەر ڕێگری کردووە لەوە ، هەروەک جابر ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەری خوا فەرمووی: « لا تدعوا على أنفسكم ، ولا تدعوا على أولادكم ، ولا تدعوا على خدمكم ، ولا تدعوا على أموالكم ، لا توافقوا من الله ساعة يسأل فيها عطاء فيستجيب لكم » صحيح مسلم ، رقم (3009) .
واتە: دوعا لەخۆتان مەکەن ، وهەروەها دوعا لەمنداڵەکانتان مەکەن ، وهەروەها دوعا لە خزمەتکارەکانتان مەکەن ، وهەروەها دوعا لەماڵەکانتان مەکەن ، گەر دوعاکانتان لەگەڵ ئەو سەعاتەدا یەک بگرێت کەدوعای تێدا قەبووڵە ئەوا خودا وەڵامتان دەداتەوە .

الشيخ العلامة : محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله

سەردان: ١,٨٣٦ بەش: پەروەردەى منداڵ