ئایا ڕاستە نابێ ئافرەت لە ماڵەوە نوێژى نیوەڕۆ بکات تاوەکو پیاوان لە نوێژى هەینى لێ دەبنەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕاستە نابێ ئافرەت لە ماڵەوە نوێژى نیوەڕۆ بکات تاوەکو پیاوان لە نوێژى هەینى لێ دەبنەوە؟

ئەو قسەیە ڕاست نی یە ، نوێژی هەینی کاتەکەی کاتی نوێژی نیوەڕۆیە ، هەرکاتێک خۆر لەناوەڕاستی ئاسمان لایدا وبانگی نیوەڕۆی دا ، ئەوا ئافرەتان نوێژی نیوەڕۆ دەکەن هەر چەند هێشتا پیاوان نوێژی هەینیان نەکردبێت ، ئەوەی گرنگ بێت هاتنی کاتەکەیە ، و بێگومان ئەوەی واجب بێت لەسەر ئافرەتان نوێژی نیوەڕۆیە ، وبەهەمان شێوە کەسی نەخۆشیش کە ئامادەی نوێژی هەینی نابێت ئەویش لەماڵ نوێژی نیوەڕۆ دەکات کاتێ خۆر لەناوەڕاستی ئاسمان لادەدات وبانگی نیوەڕۆ دەدات هەر چەند هێشتا پیاوان نوێژی هەینیان نەکردبێت ، چونکە هەندێ لەوتار بێژان وتارەکانیان درێژ دەکەنەوە و نوێژی هەینی زۆر دوا دەکەوێت ، هەر بۆیە پێویست نی یە لەسەر ئافرەتان وکەسانی نەخۆش نوێژەکانیان دوا بخەن ، بەڵکو هەر کاتێک بانگی نیوەڕۆی دا نوێژی خۆیان لەماڵ دەکەن وچاوەڕێ ناکەن تاوەکو پیاوان لەمزگەوت دەرچن و نوێژی هەینی کۆتایی بێت  .

وەڵامى زانای پایەبەرز : عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله

سەردان: ٥,٥٤٢ بەش: نوێژى هەینى