کڕین و فرۆشتن بە قیست دروستە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
کڕین و فرۆشتن بە قیست دروستە؟
پرسیار:

لەم زەمانەدا کڕین و فرۆشتنی حەرام و حەڵاڵ زۆر بووە ، یەکێک لەوانە فرۆشتنی سەیارە و ماڵاتە بەقیست ، ئایا ئەم جۆرە  کڕین و فرۆشتنە دروستە ؟ وئایا حوکمی فرۆشتنی شتێک چی یە کە موڵکی خۆت نەبێ ؟

ئەسڵ لەکڕین و فرۆشتندا ئەوەیە دروستە ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە : ( وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ ) [البقرة : 275] . واتە : خودا کڕین و فرۆشتنی حەڵاڵ کردووە .
وەزانایان باسیان کردووە کە کڕین و فرۆشتنی دروست ئەوەیە کەئەم مەرجە شەرعیانەی تێدا هاتبێتە جێ ، لەوانە :
- دەبێت شتی فرۆشراو موباح بێت ، واتە : شتی پیس و خراپ نەبێت وەک : پیسایی و ئامێری مۆسیقا...هتد ،
- ودەبێت شتی فرۆشراو موڵکی فرشیار بێت .
عبدالله ی کوڕی عەمر ـ خوا لێیان ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەری خوا فەرمووی : « لا يحل سلف وبيع ولا شرطان في بيع ولا ربح ما لم يضمن ، ولا بيع ما ليس عندك » رواه أحمد وأبو داود والترمذي وحسنه .
واتە : دروست نی یە (سلف و بیع)بەیەکەوە ، واتە : بۆنموونە بڵێی : ئەو شتەت پێ دەفرشم بە بەپەنجا هەزار بەمەرجێ سەد هەزار قەرزم بەیتێ ، (ولا شرطان في بيع) واتە : دروست نی یە دوو مەرج دابنرێت لەیەک کڕین و فرشتندا ، (بۆ نموونە بڵێی : ئەو شتەت دەدەمێ بەپارەی حازر بەهەزار دینار یاخود بەقەرز بەدوو هەزار دینار ) ،(ولا ربح ما لم يضمن) واتە: قازانجی شتێک وەرگری پێش ئەوەی وەری بگری و بووبێت بەموڵکت، بۆنموونە : شتێک بکڕی پاشان بیفرۆشیتە کەسێکی تر پێش ئەوەی لەکەسی یەکەمت وەرگردبێت (ولا بيع ما ليس عندك) واتە : نابێ شتێک بفرشی کەلەلات نەبی . بڕوانە : عون المعبود شرح سنن ٲبي داود .
وهەروەها حەرامە لەشتی فرۆشراودا ڕیبا یاخود نادیاری یاخود غەش یاخود ناڕوونی هەبێت ، ودەبێت کەسی فرۆشیار توانای تەسلیم کردنی فرۆشراوەکەی هەبێت بە کڕیار ، وپێویسته شتی (فرۆشراو) سعرەکەشی زانراو و دیاری کراو بێت .
وه لەکڕین و فرۆشتنی قەرزدا پێویستە سعرەکەی زانراو بێت ، جا پارەکەی بۆ کاتێکی دیاری کراو بێت یاخود بەقیست و بەش بەش بدرێت .
بەکورتی هەرکاتێک مەرجێگ لەمەرجەکانی نەیەتە جێ ئەوا ئەو کڕین و فرۆشتنە دروست نی یە .
وەبەنیسبەت ئەوەی کەسێک ماڵێک بفرۆشێت کە ماڵی خۆی نەبێت ئەوا دروست نی یە ؛ بەبەڵگەی ئەم فەرمودەیە : « لا تبع ما ليس عندك » رواه أحمد وأصحاب السنن([2]) .
واتە : شتێک مەفرۆشە کەلەلات نەبێ، والله أعلم .

الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

 

سەردان: ٦,١٤٤ بەش: کڕین و فرۆشتن