ئایا هیچ بەڵگەیەک هەیە لەسەر ئەوەی گوایە لە کاتی مەغریب دا شەیتانەکان بڵاو دەبنەوە ، و دەبێ لەو کاتەدا منداڵ بهێندرێتە ماڵەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا هیچ بەڵگەیەک هەیە لەسەر ئەوەی گوایە لە کاتی مەغریب دا شەیتانەکان بڵاو دەبنەوە ، و دەبێ لەو کاتەدا منداڵ بهێندرێتە ماڵەوە؟

بەڵێ ، چەند فەرموودەیەکی سەحیح لەو بارەیەوە هاتوون .
لەوانە ئەو فەرموودەیەیی کە جابری کوڕی عبد الله رضي الله عنه گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەر فەرمووی :
( إِذَا كَانَ جُنْحُ اللَّيْلِ أَوْ أَمْسَيْتُمْ فَكُفُّوا صِبْيَانَكُمْ ، فَإِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْتَشِرُ حِينَئِذٍ ، فَإِذَا ذَهَبَ سَاعَةٌ مِنْ اللَّيْلِ فَخَلُّوهُمْ ، وَأَغْلِقُوا الْأَبْوَابَ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فَإِنَّ الشَّيْطَانَ لَا يَفْتَحُ بَابًا مُغْلَقًا ، وَأَوْكُوا قِرَبَكُمْ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ ، وَخَمِّرُوا آنِيَتَكُمْ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ وَلَوْ أَنْ تَعْرُضُوا عَلَيْهَا شَيْئًا ، وَأَطْفِئُوا مَصَابِيحَكُمْ ) رواه البخاري (3280) ومسلم (2012)
واتە : (ئه‌گه‌ر تاریكایی شه‌و داهات -یان ئێواره‌تان به‌سه‌ردا هات- منداڵه‌كانتان قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ شه‌یتان له‌وكاته‌دا بڵاوه‌ ده‌كات، هه‌ر كه‌ سه‌عاتێ له‌شه‌و تێپه‌ڕی وازیان لێبێنن، ده‌رگاكانتان دابخه‌ن و ناوی خوا بهێنن، چونكه‌ شه‌یتان ناتوانێ ده‌رگای داخراو بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌می كونده‌ و مه‌شكه‌كانتان ببه‌ستن و ناوی خوا بهێنن، ده‌فر و مەنجەڵەکانتان دابپۆشن و ناوی خوا بهێنن، ئه‌گه‌ر چى شتێكى بچوكیشى بخه‌نه‌ سه‌ر، چراكانیشتان بكوژێننه‌وه‌).

وەئیمامی مسلم (2013) لە جابرەوە رضي الله عنه گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا فەرمووی : ( لَا تُرْسِلُوا فَوَاشِيَكُمْ – أي كل ما ينتشر من ماشية وغيرها - وَصِبْيَانَكُمْ إِذَا غَابَتْ الشَّمْسُ حَتَّى تَذْهَبَ فَحْمَةُ الْعِشَاءِ ، فَإِنَّ الشَّيَاطِينَ تَنْبَعِثُ إِذَا غَابَتْ الشَّمْسُ حَتَّى تَذْهَبَ فَحْمَةُ الْعِشَاءِ ) .
واتە : کاتێ خۆر ئاوا بوو حەیوانەکانتان ومنداڵەکانتان بەرەڵا مەکەن تاوەکو تاریکای سەرەتای شەو دەچێت ، شەیتانەکان کاتێ خۆر ئاوا دەبێت بڵاو دەبنەوە تاوەکو تاریکای سەرەتای شەو نامێنێت .

وەالحافظ ابن حجر رحمه الله لەبارەی فەرموودەی یەکەمەوە دەڵێت ـ :
" ( جُِنح الليل ) بەزەم وکەسری (ج) واتە : هاتنی شەو دوای ئاوا بوونی خۆر .

وە ابن الجوزي سەبارەت بە ( فخلوهم ) دەڵێت:   : بۆیە لەو سەعاتەدا ترس لەسەر منداڵ هەیە ؛ چونکە زۆر جار ئەو پیساییەى کە شەیتانەکان پەناى بۆ دەبەن لەگەڵ ئەو منداڵانەدا هەیە (چونکە منداڵ لە کۆڵاندا زیاتر خۆی پیس دەکات و دەست دەخاتە ناو پیسی) ، وە ئەو زیکرەش کە موسڵمان دەپارێزى لە خراپەى شەیتان زۆر جار منداڵ نایکات ، وە شەیتانەکان لەکاتی بڵاو بوونەوەیان خۆیان پەیوەست دەکەن بە هەر شتێکەوە کە بتوانن خۆیانى پێوە پەیوەست بکەن ، هەر بۆیە ترس لەسەر منداڵ هەیە لەو کاتەدا .

وە حیکمەت لەکاتی بڵاو بوونەوەیان لەو کاتەدا ئەوەیە :
حەرەکە وجوڵەی شەیتان لەشەودا زیاترە لەچاو ڕۆژ ؛ چونکە تاریکی گونجاو ترە بۆ هێزی وقوەتی شەیتان .
" فتح الباري " (6/341)

وە ئیمام النووي رحمه الله دەڵێت :
" ئا ئەم فەرموودەیە کۆمەڵێ ئاداب وخێری تێدایە بۆ دونیا ودوا ڕۆژ ، پێغەمبەر فەرمانی بەم ئادابانە کردووە کە دەبێتە هۆی سەلامەتی مرۆڤ لەئەزیەتی شەیتانەکان ، ناتوانێت سەری قاپ لابدات ، وەهەروەها ناتوانێت دەرگای داخراو بکاتەوە ، وەهەروەها ناتوانێت ئەزیەتی منداڵ بدات لەکاتی هەبوونی ئەم هۆکارانەدا ، ئەمەش هەروەک لەفەرموودە سەحیحەکەدا هاتووە مرۆڤ لەکاتی چوونەوە ژوورەوەی بۆ ماڵ (بسم الله) بکات ، ئەوا شەیتان دەڵێت : ( لا مبيت ) واتە : ناتوانین وتوانامان نی یە لێرەدا بمێینەوە لەلای ئەمانە ، وەهەروەها گەر لەکاتی جیماع کردندا بڵێت : ( اللهم جنبنا الشيطان وجنب الشيطان ما رزقتنا ) واتە : خودایە شەیتانمان لێ دوور خەرەوە ، وشەیتان لەوەش دوور خەرەوە کەپێمان دەبەخشیت .
ئەوا دەبێتە هۆکاری پاراستنی منداڵ لەزیانی شەیتان .

جا لەم فەرموودەیەدا گرنگی زیکر کردن دەردەکەوێت ، وەهاو شێوەی ئەمانەش هەمان حوکمیان هەیە ، هاوەڵانمان دەڵێن :
باش وایە مرۆڤ لەهەموو حاڵەتێکدا زیکر بکات ، وەهەروەها سوپاسی خوا دەکرێت لەسەرەتای هەر کارێکی گرنگدا ، لەبەر ئەو فەرموودە مەشهورەی کەلەو بارەیەوە هاتووە .

وە : ( فكفوا صبيانكم ) واتە : ڕێگریان لێ بکەن لەدەر چوون لەو کاتەدا .

وە : ( فإن الشيطان ينتشر ) مەبەستی جنسی شەیتان ، واتە : لەو کاتەدا ترس لەسەر منداڵ هەیە لەوەی شەیتان ئەزیەتیان بدەن لەبەر زۆری شەیتان لەو کاتەدا . والله أعلم " انتهى.
" شرح مسلم " (13/185)

وە پرسیار کراوە لە (اللجنة الدائمة) :
" ئەو فەرموودەیەیی کە ئیمامی بوخاری گێڕاویەتیەوە : ( إذا كان جنح الليل أو أمسيتم فكفوا صبيانكم ) پاشان تیایدا هاتووە : ( وأطفئوا مصابيحكم ) ئایا ئەو ئەمرە بۆ واجبە ؟ و ئەگەر بۆ سوننەت هاتووە چ قەرینەیەک وای کردووە لە واجبی یەوە بیگۆڕێت بۆ سوننەت ؟

لەوڵامدا گوتویانە :
" ئەو ئەمرانەی کەلەو فەرموودانەدا هاتووە بۆ سوننەتن لەلای زۆربەی زانایان ، هەروەک هەندێ لەزانایان ئاماژەیان پێ داوە ، لەوانە : ابن مفلح في " الفروع " (1/132) ، والحافظ ابن حجر في " فتح الباري " (11/87) والله أعلم " انتهى.
" فتاوى اللجنة الدائمة " (26/317)
والله أعلم

سەردان: ٤,٨٠٦ بەش: پەروەردەى منداڵ