کاتێک پیاو ژنی دووەمی هێنا ، ژنی یەکەم نەیتوانی ئارام بگرێت ، ئایا بۆی هەیە داوای تەڵاق بکات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کاتێک پیاو ژنی دووەمی هێنا ، ژنی یەکەم نەیتوانی ئارام بگرێت ، ئایا بۆی هەیە داوای تەڵاق بکات ؟

دروست نی یە بۆ ئافرەت داوای تەڵاق بکات ، لەبەر ئەوەی مێردەکەی ژنی تری هێناوە ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە ثوبان ـ رضي الله عنه ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەری خوا فەرمووی : « أيما امرأة سألت زوجها طلاقًا في غير ما بأس فحرام عليها رائحة الجنة » رواه أبو داود والترمذي وحسنه وابن ماجه .
واتە : هەر ئافرەتێک داوای تەڵاق بکات لەمێردەکەی بەبێ هۆکارێکی شەرعی ، بۆنی بەهەشتى لەسەر حەرام دەبێت .

وە پێویستە بزانیت دروستە بۆ پیاو زیاتر لەژنێک بهێنێت ، خوا تا وەکو چوار ژنی بۆ حەڵاڵ کردووە ، هەروەک فەرموویەتی : ( فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ ) [النساء: 3] .
واتە : ئەو ئافرەتانە مارە بکەن کەحەزتان لێیەتی دوان و سیان و چوار .

گەر ئەمەت بیری خۆت هێنایەوە ، و زانیت ئەمە شەرعی خودایە و فەرمانی ئەوە ، و چاوەڕێی پاداشت بوویت لەخودا ، ئەوا بۆت باشترە ، بەتایبەت ئەم ئافرەتە هیچ شتێک لەبارەی ئەم پیاوەوە باس نەکردووە ، وئەو پیاوە کەم تەرخەم نەبووە بەرانبەری ، لێی نەداوە ، ولەماڵ دەری نەکردووە ، جا مادام بەم شێوەیەی باشترە ئارام بگرێت و چاوەڕێی پاداشت بکات ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ ) [الأعراف:128] ، واتە : سەرەنجام بۆ پارێزکاران و لەخوا ترسانە .

وەهەروەها فەرموویەتی : ( وَاصْبِرْ وَمَا صَبْرُكَ إِلَّا بِاللَّهِ ) [النحل: 127] ، واتە : ئارام بگرە ، وناتوانی ئارام بگری تەنها مەگەر خودا یارمەتیت بدات .
خوای پەروەردگار فەرمانی پێمان کردووە ئارام بگرین ، وسەرەنجامیش هەمووی خێرە : ( وَلَمَنْ صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَلِكَ لَمِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ )[الشورى:43].
واتە : ئەو کەسەی ئارام دەگرێت و تۆڵە ناستێنێتەوە ولێبوردە بێت بەڕاستی ئارام گرتن لەباشترین کارەکانە .
وە پێویستە بزانیت کە دونیا هەموی ناڕەحەتی یە خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ فِي كَبَدٍ )[البلد:4]، واتە : بەتەئکید مرۆڤمان لەناڕەحەتیدا دروست کردووە .

وەشاعریش لەم بارەیەوە دەڵێ :
طبعت على كدر وأنت تريدها صفوا من الأقذار والأكدار
ومكلف الأيــام ضد طباعها متطلب في المــاء جذوة نـار
واتە :
تۆ لەناخۆشیدا دروست بووی دەتەوێ ...ناخۆشی و ناڕەحەتی تێدا نەبێت .
ڕۆژگار دژی حەزەکان ڕاسپێردراوە...دەتەوێ لەناو ئاودا ئاگر دەر بێیت ؟!

وە خوای پەروەردگار لەئایەتێکی تردا فەرموویەتی : ( وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًا ) [الفرقان:20] ، واتە : وه‌ هه‌ندێكتان ئه‌كه‌ینه‌ تاقیكردنه‌وه‌ بۆ هه‌ندێكتان ئایا ئارام ئه‌گرن له‌سه‌ر حه‌ق و له‌سه‌ر ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌ قورسه‌؟! وه‌ په‌روه‌ردگاریش زۆر بینایه‌و هه‌موو شتێك ئه‌بینێ و هیچ له‌ خوای گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌.

جا ڕەنگە داوای تەڵاق بکات و تەڵاق بدرێت ژیانی زیاتر ناخۆش بێت ، بەبێ مێرد بمێنێتەوە ، وهیچ خانو و ماڵێکی نەبێت ، وکەسێک نەبێت پێویستیەکانی ژیانی بۆ دابین بکات ، ناخۆشیەکان زیاتر لەسەرى کەڵەکە ببن زیاتر لەوەی کە لای مێردی بمێنێتەوە و ئارام بگرێت .

هەر بۆیە ئارام بگرێت باشترە ، چونکە ڕەنگە هەر مانگێک دوو مانگ یاخود ساڵێک ژیانی ناخۆش بێت دواتر سەرەنجام بۆ ئەو بێت ، خێزانی دووەمی لای ئەو مێردەی نەمێنێت ، وڕەنگە مێردەکەی زۆر حەز بەژنی دووەمی نەکات ، گەر تۆ لەگەڵی بەردەوام بیت ڕەنگە هەڵسو کەوتی جوانتر بێت لەگەڵت لەچاو پێشو ، بۆیە پەلە مەکە ، و ئارام گرتن سەرەنجامەکەی خێرە .

وە بزانە زۆر لەئافرەتان گەر تەڵاق دران توشی زۆر ناخۆشی و دڵ تەنگی دەبن ، ئامۆگاری ئەم خوشکە و جگە لەویش دەکەم ئارم بگرن و چاوەڕێی پاداشت بن لەلایەن خوداوە و مافی مێردەکانیان بدەن ، و گوێ بەو قسانە نەدەن کەژیانیان تێک دەدات ، با بەو شێوەیە بن کە شاعر ئاماژەی پێکردووە :

وإن بليت بشخص لا خلاق له   فكن كأنك لم تسمع ولم يقل
واتە : گەر توشی کەسێک بووی کە ڕەوشتی نی یە ...گوێی مەدەرێ وەک ئەوەی گوێت لێ نەبووبێ و هیچی نەوتبێت .

نسأل الله لنا ولكم التوفيق .

الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

سەردان: ٣,٩٠٧ بەش: فرەژنى