بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٩٥٨ کۆی سەردان: ١١٥٤٠٦٤
پرسیار لەوێنەدا
ئایا نوێژى هه‌ینى فه‌رزێكى سه‌ربه‌خۆیه‌ یاخود جێگره‌وه‌ى نیوه‌ڕۆیه‌؟

نوێژى هه‌ینى فه‌رزێكى پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكى موكه‌له‌فی نێرى ئازادى موسڵمانى به‌توانا و نیشته‌جێى ئه‌و شوێنه‌، و ئه‌و نوێژه‌ش له‌برى نوێژى نیوه‌ڕۆیه‌ له‌به‌ر كردارى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه‌ له‌وه‌ته‌ى فه‌رزكراوه‌، وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ زۆر هه‌ڵه‌یه‌كى دیارى كردووه‌ كه‌ نوێژى هه‌ینى ده‌كات و پاشان چوار ركعات نوێژى نیوه‌ڕۆیش ده‌كات دواتر، وه‌كو هه‌ندێك له‌ گروپه‌ گومڕاكان ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن، وه‌ كه‌سانى خاوه‌ن عوزرى وه‌كو نه‌خۆش و رێبوار و ئه‌وه‌ى نه‌گاته‌ یه‌ك ڕكعاتى هه‌ینی ئه‌وا ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ نوێژى نیوه‌ڕۆ ده‌كه‌ن نه‌ك نوێژى هه‌ینى .
(واته‌ كاتێك ده‌گات به‌ ئیمام ده‌بینێ ئیمام له‌ ڕكوعى ڕكاتى دووه‌م هه‌ستاوه‌ته‌وه، یان كاتێك ده‌گات بە مزگەوت ده‌بینێ ئیمام له‌ ته‌حیاتدایه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌شت به‌ ڕكوعی ڕكاتی دووه‌م ئه‌وا نوێژی جومعه‌ی له‌سه‌ر كه‌وتوه‌ و هه‌ر به‌ نیه‌تی جومعه‌ داخڵی نوێژه‌كه‌ ده‌بێت)
وه‌ ئه‌گه‌ریش كه‌سێك هه‌ر به‌ته‌واوى له‌ده‌ستى چوو ئه‌وا چوار ركعات نوێژى نیوه‌ڕۆ ده‌كات، وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى توند وسه‌خت هاتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى به‌ئه‌نقه‌ست نایه‌ت بۆ هه‌ینى و وازى لێ ده‌هێنێت، له‌وه‌ش پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رموێت: " من ترك الجمعة – ثلاث مرات- تهاونا طبع الله على قلبه " رواه الترمذي وغيره واته‌: ئه‌وه‌ى سێ جار هه‌ینی نه‌كات به‌ته‌مبه‌ڵی ئه‌وا خواى گه‌وره‌ مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵیه‌وه‌.
وه‌ ئه‌مانه‌ش سوننه‌تن له‌ هه‌ینیدا ئه‌نجام بدرێن: زوو رۆیشتن بۆ هه‌ینى و خۆشۆردن و بۆنى خۆش له‌خۆدان و پۆشینى جلی جوان وباش و بێده‌نگ بوون و به‌باشی گوێگرتن.


وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي



سەردان: ٥٤٣ بەش: نوێژى هەینى

ئایا دروسته‌ بۆ ئیمام كه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بكات له‌كاتى ووتاردا؟مه‌رجه‌كانى دروستێتى نوێژى هه‌ینی چیه‌؟