ئايا خواردنى ڕووەکی کەنگر چ سودێکى هەیە لە ڕووی پزیشکیەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئايا خواردنى ڕووەکی کەنگر چ سودێکى هەیە لە ڕووی پزیشکیەوە؟

- کەنگر هەرچەندە خۆی زبر و دڕکاوییە، بەڵام بەها خۆراکی و سوودە تەندروستییەکانی سەرنجراکێشن و ناهێڵن دڕکەکانی گرنگییەکەی کەمبکەنەوە.

کەنگر بڕێکی زۆری ڤیتامینەکانی (A,B,E) تێدایەو خویێ زۆری وەکو گۆگردو مەنگەنیزو فۆسفۆرو کالیسیۆم و، پۆتاسیۆم و، فۆسفۆر و ئاسنی تێدایە. کەنگر سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینی رووەکییە. هەروەها هۆرمۆنە گیاییەکانی تێدایە.

چەندین سوودی کەنگر:
- بۆ توشبوان بە شەکرە بەکەڵکەو ، بەهێزکەری ئیشی گورچیلەکان و میزڵدانە.
- برینی سییەکان و برینەکانی ناو ڕیخۆڵەکان چارە سەر دەکات.
- لەبەر بوونی هۆرمۆنە گیایی یەکان لەکەنگردا ، ڕژێنەکان بەهێز دەکات.
- نەخۆشی (بیرۆ- ئێکزیمای پێست) تاڕادەیەکی زۆر بەکەنگر چارەسەر دەکریت ، بەجۆرێک کەئاوی کەنگرەکە بگیرێت ، بەئەندازەی (۱/۳)ی ئاوەکە مێو و ڕۆن بگیرێتەوە و لەسەر پەڵەی (بیرۆ)کان دابنرێت ، تابەتێپەڕبونی کات پەڵەکان نەمێنن.
- مەڵهەمی کەنگر بۆچارەسەری (گەڕی) بەکەڵکە و پێشگیری موو هەلوەرینی لەشیش دەکات.
- لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کەکوڵاندنی دەنکەکانی ئەم گیایەو کردنی بەمەڵحەم هۆکارێکی باشە بۆ چارەسەری برین
- پێشنیار ئەکرێت بۆلابردنی بۆنی ناخۆش ئارەقی
لەش، لەش بە مەلحەمی چەور بکرێت.
- هەڵواسینی چەپکەکەنگر لەسوچ وکەلێنی ماڵدا بۆنەکەی زیندەوەران ناڕەحەت دەکا.
- بۆجارەسەرکردنی ئاوساوییەکانی لەش وخروی پێستی لەش،ئەتوانرێت کەلک لەمەڵحەمی کەنگر وەربگیرێت، یان ئاوەکەی لەوشوێنانە بدرێت.
- دەنکە کەنگر واتە (تۆو)ە کەی بۆ چارەسەریی بەرزی گوشاری خوێن ، سەرئێشە ، نەخۆشی یەکانی جگەرو
،دەرنەدانی زەرداوی زراو و ماندوێتی بەردەوام و ، گرفتی
تێکچونی هەرسکردن کاریگەرە.
- ئیشتیها ئەکاتەوە ، خوێن پاک ئەکاتەوە.
- بۆئەوکەسانەی دووچاری شەکرە بوون سوودبەخشە.
- یارمەتی بەهێزبونی ماسولکەکانی دیواری گەدە و میزەڕۆ
دەدات.
- یاریدەدەرە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.
- خواردنی کەنگر دەبێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆلی خوێن.
- چارەسەرێکی گونجاوە بۆ توشبووانی کۆڵۆن.
- یارمەتی چاکبوونەوەی گرفتی قەبزی ئەدات.
- یارمەتیدەری پاککردنەوەی لەشە لە ژەهری ناو خوێن.
- یارمەتیدەرە بۆ بەهێزبوونی هزر .
- کەنگر خۆراکێکی بە سودە دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خوێن.
- ئاوسان و هەبوونی گازات لە سک ناهێڵێت.
- دژی خانە شێرپەنجەییەکان کاردەکات.
- سوود بەخشە بۆ تەندروستی ئافرەتان ، سوڕی مانگانە ڕێک دەخات.

د. ئازاد ساڵح