دەگونجێ بۆ موسڵمان بیر لەخودا بکاتەوە و لەمێشکی خۆیدا شێوەیەک بۆ خودا دابنێیت جا شێوەی مرۆڤ بێت یاخود نوور ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دەگونجێ بۆ موسڵمان بیر لەخودا بکاتەوە و لەمێشکی خۆیدا شێوەیەک بۆ خودا دابنێیت جا شێوەی مرۆڤ بێت یاخود نوور ؟

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( ۚ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ ۖ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ )
واتە : هیچ شت و كه‌سێك له‌ خوای گه‌وره‌ ناچێت و هاوشێوەى نیە، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ تاك و ته‌نهایه‌و دروستكاره‌ ، وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌ره‌ به‌وته‌ و قسه‌تان، وه‌ زۆر بینه‌ره‌ به‌ كرده‌وه‌تان، وه‌ هه‌موو شتێك ده‌بیستێت و ده‌بینێت.

خوای تەعالی هاوشێوە و هاوبەشی نی یە ، وخودا پارێزراوە لەوەی لەدروست کراوان بچێت ، جا ئەوەی بەمێشکی مرۆڤ دا دێت خودا دوورە لێی وزۆر لەوە گەورە ترە ، وناگونجێت هیچ دروست کراوێک پەی بەخودا ببات وشێوەی خودا دەس نیشان بکات ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (وَلَا يُحِيطُونَ بِهِ عِلْمًا ) ،
واتە : وه‌ ئه‌وان هیچ زانیاریه‌كیان نیه‌ ده‌رباره‌ی خوای گه‌وره‌ یان سیفاته‌كانی ئیلا ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ خۆی پێی ڕاگه‌یاندبن.

جا موسوڵمان ئەسڵەن تەکلیف نەکراوە بیر لەشێوەی خودا بکاتەوە و وێنەی خودا دەس نیشان بکات ، بەڵکو پێویستە لەسەری باوەڕی بەو هەبێت کە خودا سیفاتی بەرزی هەیە کەشیاوەی بەرزی وبڵندی خۆیەتی و هیچ کەسێک هاوەبەش نی یە لەگەڵی لەو سیفاتانەدا ، وەیەکێک لەعەقیدە وبیروباوەڕی موسوڵمان ئەوەیە کەخودا لەدونیادا نابینرێت ، هەروەک فەرموویەتی : [لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ]
واتە : چاوه‌كان ناتوانن خوای گه‌وره‌ ببینن له‌ دونیادا .

بەڵکو ئەوەی هەیە باوەڕداران لەڕۆژی دواییدا ولەساحەی مەحشەڕ وبەهەشتدا خودا دەبین ، پرسیار کرا لەپێغەمبەر - هەروەک لە ( صحيح مسلم) دا ، هاتووە - : هل رأيت ربك ؟ قال : ( رأيت نورا ، وفي رواية : " نورٌ أنى أراه ؟ " )
واتە : ئایا خودای خۆت بینی ؟ فەرمووی : نورێکم بینی ، ولەگێڕانەوەنەوەیەکدا ، نور بوو من چۆن دەیبینم ؟! .

ئائەمە موافقی ئەو ئایەتەیە کەخودا لە ( سورة الأعراف)دا بەموسای فەرموو : ( لَنْ تَرَانِي)
واتە : خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی موسى - - له‌ دونیادا تۆ ناتوانی من ببینی .

جا بێگومان نە پێغەمبەر ونەغەیری ئەویش بەچاوی سەر خودایان نەبینیوە ، وە کاتێ لەڕۆژی دواییدا خەڵک دەیبینن دەچنە سەژدە بۆی لەبەر گەورەیی وعەزەمەتی ، وە بینینی خودا لەبەهەشتدا گەورەترین نیعمەتە .
خواى گەورە دەفەرموێ : [وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ (22) إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ (23)] (الْقِيَامَة) واته‌: كۆمه‌ڵێك ڕوو گه‌شاوه‌و پڕشنگداره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ماشای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن وه‌ فه‌رمووده‌كانیش موته‌واتیرن كه‌ هیچ گومانێكی تیا نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئیمانداران له‌ ڕۆژی قیامه‌ت، وه‌ له‌ به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره‌ ئه‌بینن .

جا براکەم پێویستە لەسەرت خودا بناسیت لەڕێگەی ناسینی ناو وسیفاتەکانییەوە کە لەقورئاندا ئاماژەی پێداوە وپێغەمبەری خودا لەفەرموودەکاندا باسی کردووە ، وخۆت توشی شتێک مەکە لەتواناتدا نی یە ، بەڵکو بەو شتەوە خۆت خەریک که کەخودا فەرمانی پێ کردویت ،و واز لەوەسوەسەی شەیتان بێنە ، وفقك الله لمرضاته .

سەردان: ٢,٥١١ بەش: باوەڕبون بە خوا