من کچێکم تەمەنم 25 ساڵە هەر داخوازیەکم دێ سەرناگرێ و سیحرم لێ کراوە تکایە هاوکاریم بکەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من کچێکم تەمەنم 25 ساڵە هەر داخوازیەکم دێ سەرناگرێ و سیحرم لێ کراوە تکایە هاوکاریم بکەن؟
پرسیار:

من کچێکم تەمەنم  25 ساڵە ، موتەدەينم و مولتەزیمم  - والحمد لله - ، پارێزگاری دەکەم لەعیبادەت ونوێژەکانم ، وئافرەتێکی جوانم  - والحمد لله - ، هەموو ئەوانەی دەم بینم دەیانەوێت زواجم لەگەڵ بکەن ، بەڵام زواج کردنم سەر ناگرێت ، چووم بۆ لای کەسێک ڕوقیەی بەسەردا خوێندم ، ودەرکەوت سیحرم لێ کراوە وسیحرەکەش سیحری لەکار خستنی زەواج کردنە ، تکایە هاوکاریم بکەن ، ئەمە لەکاتێکدایە باپیرم بەمنداڵ بە واستەی بەردێک سیحری تەسفیحی لێ کردووم ، جامن دەمەوێ بۆ خۆم ئەو سیحرە هەڵبوەشێنمەوە ، ئایا هەمان ڕێگا بەکار بێنم یاخود چ بکەم ؟

یەکەم :
گومان لەوەدا نی یە کەسیحر بوونی هەیە وکاریگەری هەیە لەسەر ئەو کەسەی کەسیحری لێ دەکرێت ، وسیحر کارێکى زۆر قێزەونە ویەکێکە لەکارەکانی شەیتانی جن ومرۆڤ ، وهیچ ڕێگایەک نی یە بۆ بەتاڵ کردنەوەی وهەڵوەشاندنەوەی تەنها بەپەنا بردنە بەر خودا وپشت بەستن بەخودا نەبێت ، حەتمەن ئەمەش لەڕێگەی دوعا وزیکر وڕوقیەیی شەرعیەوە دەبێت ، لەگەڵ هەبوونی گومانی باش بەخودای پەروەردگار ، وباوەڕ بوونی بەوەی زیان وقازانج هەمووی بەدەستی خودایە وهیچ شتێک ڕوو نادات مەگەر ئیزنی خوای لەسەر بێت .

وەبەنیسبەت چارەسەر کردنی وبەتاڵ کردنەوەی بەهەمان ڕێگە کەسیحرەکەی پێ کراوە ، وەپەنا بردن بۆ ساحیران وکاهینان ئەوانەی کەبەهاوکاری جن شت دەکەن ئائەم کارە دروست نی یە ، بەڵکو جۆرێکە لەهاوبەش بڕیار دان وشیرک .

دووەم :
(سحر التصفيح) بۆ کچان جۆرێکە لەجۆرەکانی بەستن ، هەندێ لەدایکانی نەفام پێی هەڵدەستن بەحسابی خۆیان بۆ پارێزگاری کردن لەکچێنی کچەکانیان تاوەکو شوو دەکات ، پاشان زۆر جار دەچن بۆ لای ساحیر وسیحرەکەی هەڵدەوەشێننەوە ، ئائەم کارە ، واتە : چوون بۆلای ساحیر شیرک وهاوبەش بڕیاردانە ، هەروەک پێشتر ئاماژەمان پێ دا .

ئەم جۆرە لەبەستن یەکێک لەجنەکان هەڵ دەستن بە گرێ دانی جێگای جیماع لەکاتی جوت بووندا ، وزۆر جار ئافرەت هەر بەبەستراوی دەمێنێتەوە تەنانەت دوای ئەوەی شوش دەکەن ، کەدەبێتە هۆی زۆر ترین کێشەی خێزان وعائیلەکان .

جا ڕێگای چارەسەر کردنی ئەم جۆرە لەسیحر وجگە لەمەش بەڕوقیەیی شەرعی دەبێت ، وەهەروەها بەپارێزگاری کردن لە قورئان خوێندن وزیکرە تایبەت وگشتگیرەکان دەبێت ، وەک زیکری بەیانیان وئێواران وزیکری دوای نوێژە فەرزەکان ، وزیکری نوستن ، وجگە لەمانەش .

جا گەر جێگای سیحرەکەت زانی ، و توانیت دەری بێنیت وبەتاڵی بکەیتەوە ، ئەوا باشترین چارەسەرە .
ابن القيم رحمه الله دەڵێت :"لە باس کردنی سوننەتی پێغەمبەر لەچارەسەر کردنی سیحر ، دوو جۆری لێ گێڕدراوەتەوە :

یەکەمیان : کەباشترینیانە ، ئەویش دەرهێنانی سیحرەکەیە وبەتاڵ کردنەوەیەتی ، هەروەک بەسەحیحی لە پێغەمبەرەوە هاتووە کە داوای لەخودا کردووە جێگای سیحرەکەی پێ نیشان بدات ، خوداش جێگەکەی نیشان داو پێغەمبەریش لەبیرێک دەری هێنا ، کە ئێسقانێک بوو لەنێون دار خورمایەکی نێردا دانرابوو ، جا کاتێ دەری هێنا قوەت وهێزی بۆ گەڕایەوە ، ئائەمە باشترین چارەسەرە ، وئەمە وەک دەرهێنانی مادەی پیسە لەجسم وخاڵی کردنەوەی لاشە وایە لەشتی پیس ... " انتهى من " زاد المعاد"(4/ 114) .

دووەمیان : پاککردنەوەى ئەو شوێنەى کە کاریگەرى سیحرەکەى پێ گەیشتوە ، چونکە سیحر کاریگەرى هەیە لەسەر و سروشت و ئەو دەوروبەرەى کە سیحرەکەى تێدا کراوە بۆیە ئەگەر هاتوو ئەو شوێن و جێگەیەى کە سیحرەکەى تێدا کراوە،کاریگەریەکانى تیادا نەهێڵرێت و پاک بکرێتەوە ئەو کاتە سودی دەبێت ، واتا ئەگەر سحر وەکو شتێکى بەرجەستە سەیر بکرێ، بۆ نمونە کاتێک خۆڵێکی ڕژاو لە شوێنێک پاک دەکەیتەوە حەتمەن شوێنەوار و تۆزێکى کەمى هەر دەمێنێتەوە ، بۆیە پێویست دەکات جار لە دواى جار پاککردنەوە ئەنجام بدرێتەوە، بە هەمان شێوە دەبێت ئەو ڕوقێ وعیلاج و دوعا وزیکرانە دوبارە بکرێتەوە بۆ ئەوەى بە ویستى خواى گەورە پاشماوەکەشی نەمێنێ .

جا گەر ئەو (سحر التصفيح) بەواستەی بەردێک کرابێت ، گەر گونجا بەردەکە بشکێنن وردی بکەن ، ویاخود لەوەرقەیەکدا کرابوو ، ئەوا وەرەقەکە دەربێنن وبیسوتێنن وئەو نوسینانە بسڕنەوە کەتیایدا نوسراوە ، ئەمەش چاکە وچارەسەرێکی زۆر باشە بۆ بەتاڵ کردنەوەى سیحر .

سێیەم :
هەندێ کەس هەر کە هەندێ لە بەرژەوەندیەکانیان نەیەتە جێ یەکسەر وا گومان دەبەن سیحریان لێ کراوە ، زۆر گومانی بۆ ئەوە دەچێت تاوەکو وای لێ دێ یەقینی بۆ دروست دەبێت کەسیحری لێ کراوە ، لەکاتێکدا ڕەنگه ئەمە تەنها گومان بێت ولەحەقیقەتدا هیچ ئەساسێکی نەبێت .

پرسیار کراوە لە الشيخ ابن باز رحمه الله :
من کچێکم تەمەنم ۲۸ساڵە ، وشووم نەکردووە ، ومن گومانم بۆ دروست بووە کەڕەنگه سیحرم لێ کرابێت ، باشترین ڕێگا چی یە بیگرمە بەر بۆ ئەوەی ئەو ترسەم لێ دوور بکەوێتەوە ؟

لەوڵامدا گوتویەتی :
کچی خۆم ئەم شتانە وەهمن ، پێویست ناکات ئەو گومانەت لا دروست ببێت وباوەڕت وابێت سیحرت لێ کراوە ، ئەمانە چەند گومانێکن کەتوشی مرۆڤ دەبن لەکاتی نەهاتنە دی ویستەکانیان ، بەڵێ ، ڕاستە سیحر بوونی هەیە وچەند هۆکارێکی هەیە ، بەڵام دواکەوتنی زەواج ویاخود درێژ خایەنی نەخۆشی ونەفرۆشتنی کاڵا بەڵگە نی یه لەسەر بوونی سیحر ، بەڵکو ڕەنگە چەند هۆکارێکی تر هەبێت ، پاشان ئەگەر تۆ هەستت بەشتێک کردووە لەلایەن کەسێکەوە بەوەی کەزیانێکت پێ بگەیەنێت ، ئەوا چارەسەری خۆت بکە ، والحمد لله، چارەسەر لە قورئانەکەى خوای پەروەردگاردا هەیە ، وەهەروەها چارەسەر لە فەرمایشتەکانی پێغەمبەردا هەیە ، باشترین چارەسەر چارەسەر کردنە بەقورئانی پیرۆز ، وخوێندنی ئایەت وفوو کردنە بەلاشەی کەسی سیحر لێکراودا ، ئائەمە هۆکارێکە بۆ چارەسەر کردن ، بەتەئکید خوای تەعالی قورئانەکەی کردووە بە چارەسەری هەموو نەخۆشیەک ، وهەموو ناخۆشیەک ، قورئان هەمووی شیفایە ، بەتایبەت گەر کەسێکی باوەڕدار بیخوێنێت وبۆی بپاڕێتەوە ، کەناسراو بێت بەچاکی ومولتەزیمی ، بێگومان ئەمە هۆکارێکە بۆ وەڵامدانەوەی.
وە پێغەمبەر ڕوقیەی بەسەرهاوەڵاندا دەخوێند ، وجبریل ڕوقیەی بەسەردا خوێندووە ، جا بابەتی ڕوقیە خوێندن مەعلوم وزانراوە، جا کاتێ ئافرەت ویاخود پیاو وا گومان دەبات سیحری لێ کراوە ،با پەنا بباتە بەر ئەوەی خودا دایناوە لەدوعا وپاڕانەوە لەخودا بەوەی شیفای بدات ، وهیچ ڕێگریەک لەوەدا نی یە بچێت بۆ لای زانایان ((ئەوانەی کەناسراون بەکەسانی چاک و دەست وداوێن پاک))) بەوەی قورئان بحوێنن بەسەریاندا ، وفوو بکەن بەلاشەیاندا ، ئا ئەوا هۆکارێکە بۆ چارەسەر کردن ، وەیەکێکی تر لەچارەسەرەکان خوێندنی ئایەتی سیحرە کە لە ( سورة الأعراف ، ويونس ، وطه)دا هاتووە وئەم سوڕەتانە بخوێندرێت بەسەر قاپێک ئاودا ، پاشان لەگەڵیدا ( آية الكرسي) ، و(قل هو الله أحد)و(الناس) و(الفلق) ، بخوێندرێت ، پاشان سێ گوێل لەو ئاوە بخوات ، وپاشان خۆی پێ بشۆرێت ، ئەمە بەکار هێنراوە بۆتاڵ کردنەوەی سیحر ، وەهەروەها بۆ چارەسەری پیاویش بەکار هێنراوە گەر بەسترابێت ونەتوانێت بچێتە لای خێزانی .
"فتاوى نور على الدرب" (3/ 307-309).

جا ئامۆژگاریت دەکەین بەوەی بەردەوام بیت لەسەر گوێڕایەڵی خودا وگومانی باشی پێ ببەیت ، وئارام بگریت وتەنها پەنا بەریتە لای خودا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانت ، حەتمەن ئەوەش بەزۆر پاڕانەوە وخۆ زەلیل کردن بۆ خودا دەبێ ، وزیاتر خۆ بەچارەسەرەکانەوە سەرقاڵ بکە نەک دەرد ونەخۆشیەکەت وهەردەم بیری لێ بکەیتەوە ، گەر وات کرد و پشتت بەخوا بەست ، ئەوا خودا لەسەرتی لادەبات وڕزگارت دەکات لەو دڵە ڕاوکێ و ئەو سیحرەی لێت کراوە .

والله تعالى أعلم .

سەردان: ٦,٣٢٧ بەش: بەتاڵ کردنەوەى سیحر و جادو