ئایا شوو نەکردنی کچ پەیوەندی بەقەزاو قەدەرەوە هەیە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا شوو نەکردنی کچ پەیوەندی بەقەزاو قەدەرەوە هەیە ؟
پرسیار:

ئایا شوو نەکردنی کچ پەیوەندی بەقەزاو قەدەرەوە هەیە ؟
من کچێکی لەخوا ترسم ونوێژ دەکەم بەڵام ترسی ئەوەم هەیە شوو نەکەم و داوا کارم کەمە وهەموو ئەوانەی دێنە داوام کەم و کورتیان زۆر لەدیندا ، جا من دەپرسم ئایا شوو نەکردن پەیوەندی بەقەزا وقەدەرەوە هەیە یاخود من تاوانێکم کردووە وخودا لێم توڕە بووە ؟
لەکاتێکدا من لەخودا دەترسم ، وخودا بەشێک لەجوانی پێ بەخشیوم ، ئەمەوێ بەم پرسیارەم دڵم ئارام کەم ، زۆر سوپاس بۆ بەڕێزتان .

قورئان وفەرمودەی سەحیح و کۆ دەنگی زانایان داوامان لێ دەکەن باوەڕمان بەقەزا وقەدەر هەبێت ، بەخێر ، وشەڕیەوە ، چونکە قەزا وقەدەر یەکێکە لەشەش بنچینەکانی باوەڕ کەمرۆڤ بەوە نەبێت باوەڕی دانامەرزێت ، خوای پەروەردگار فەرمووەیەتی : ( مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الأَرْضِ وَلا فِي أَنْفُسِكُمْ إِلا فِي كِتَابٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَبْرَأَهَا إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ ) الحديد/22 ،
واتە : هیچ به‌ڵاو موسیبه‌تێك تووشتان نابێ له‌سه‌ر زه‌ویدا یان له‌ نه‌فسی خۆتاندا به‌ نه‌خۆشی و گرانی و نه‌بوونى و مردن ئیلا ئه‌مانه‌ هه‌مووی له‌ (لوح المحفوظ)دا نووسراوه‌ته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ دروستكراوه‌كان دروست بكه‌ین، یان پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و موسیبه‌ته‌ بێت [إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ (22)] وه‌ به‌ڕاستی ئه‌م شته‌ لای خوای گه‌وره‌ زۆر ئاسانه‌ كه‌ زانیارى به‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ هه‌بێت و نووسیبێتى و له‌ (لوح المحفوظ)دا جێگیری كردبێ.

وەفەرموویەتی : ( إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ ) القمر/49 .
واتە : به‌راستی ئێمه‌ هه‌موو شتێكمان به‌قه‌ده‌ر و ئه‌ندازه‌یه‌كی دیاریكراو درووستكردووه‌ .

وە عمر بن الخطاب رضي الله عنه لە پێغەمبەرەوە فەرموودەیەکی گێڕاوەتەوە کەپێناسەی ئیمانی تێدایه : ( أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله واليوم الآخر وتؤمن بالقدر خيره وشره ) رواه مسلم ( 8 ) .
واتە : باوەڕ وئیمان ئەوەیە کەباوەڕت بەخودا وفریشتەکان وکتێبە ئاسمانیەکان وپێغەمبەران وڕۆژی دوایی وباوەڕت بەقەزاو قەدەر بەخێر وشەڕیەوە هەبێت .

جا هەموو ئەوەی لەدونیادا ڕوو دەدات بەقەدەری خودا ڕوو دەدات ، و واجبە لەسەر هەموو ئەوانەی باوەڕیان بەقەزا وقەدەر هەیە باوەڕیان بەوە هەبێت کەخودا زانیاری بەشتەکان هەبووە پێش ئەوەی ڕوو بدەن ، پاشان ئەوەی لە(لوح المحفوظ)دا نوسیوە ، پاشان خودا ویستی لێ بووە بێتە بوون ، پاشان دروستی کردووە ، ئا ئەمە چوار پلە مەشهورەکەی قەزا وقەدەرە ، وهەر پلەیەکیان چەندین بەڵگەی لەسەرە ، وە پێشتر ئەوەمان ڕوونکردۆتەوە هەر لەم ماڵپەڕە و لەبەشی بیروباوه‌ڕ » باوەڕبون بە قەدەر .

جا زەواج کردن ودواکەوتنی وپێش کەوتنی و ئاسانی و زەحمەتی هەموو ئەمانە بەقەدەری خودا ڕوو دەدەن ، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت مرۆڤی موسوڵمان تەسلیم بێت وئەو سەبەبانە کەخودا کردوونی بەهۆکار بۆ گەیشتن بەئامانجەکان نەگرێتە بەر ، وە جێ بەجێ کردنی سەبەبەکان مانای ئەوە نی یە لەئەزەلدا ئەو شتە نەبووە وخودا لەقەدەردا نەینووسیوە ، جا حەتمەن مرۆڤ نازانێت چی بۆ نوسراو ، و فەرمانی پێکراوە سەبەبەکان بگرێتە بەر .

بێگومان ئەو ناخۆشیانەی کەخودا لەسەر مرۆڤی نوسیوە ، دەبێتە خێر بۆموسوڵمان کاتێ ئارامی لەسەر دەگرێت وچاوەڕێی پاداشت بێت وناڕەزایی دەرنەبڕێت ، هەروەک پێغەمبەر فەرموویەتی : ( عَجَبًا لأَمْرِ الْمُؤْمِنِ إِنَّ أَمْرَهُ كُلَّهُ خَيْرٌ ، وَلَيْسَ ذَاكَ لأَحَدٍ إِلا لِلْمُؤْمِنِ ، إِنْ أَصَابَتْهُ سَرَّاءُ شَكَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ ، وَإِنْ أَصَابَتْهُ ضَرَّاءُ صَبَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ ) رواه مسلم (2999) .
واتە : من سەرم سوڕ ماوە لەکاری باوەڕدار هەموو کارەکانی خێرە بۆی ، وەئەوە بۆ هیچ کەسێک نی یە جگە لەباوەڕدار . گەر توشی خێر ببێت وسوپاس گوزار بێت ئەوا خێری بۆ دەنوسرێت، خۆ ئەگەر توشی ناڕەحەتی وناخۆشی ببێت وئارام بگرێت ، ئەوا هەر خێری بۆ دەنوسرێت .

پاشان ئەو ناخۆشیانە هەندێ جار وەک سزایەک وایە لەبەرانبەر تاوانەکاندا ، هەر چەند مەرجیش نی یە هەموو جارێک وا بێت ، ڕەنگە هەندێ جار بۆ بەرز کردنەوەی پلەی باوەڕدار بێت، چاکەکانی زیاد بکات گەر ئارامی لەسەر بگرێت .

پرسیار کراوە لە الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله :
گەر کەسێک توشی ناخۆشیەک جا لەنەفسی خۆیدا بێت یاخود توشی ماڵی ببێت ، ئایا چۆن بزانێت ئەوا بەڵاو تاقی کردنەوەیە یاخود توڕەیی وغەزەبی خوایە ؟

لەوەڵامدا گوتویەتی :
خوای پەروەردگار بەندەکانی بەخێر وشەڕ ، ودڵ تەنگی و دڵخۆشی تاقی دەکاتەوە ، هەندێ جار توشی ناخۆشیان دەکات بۆ بەرز کردنەوەی پلە وپایەیان ودەس کەوتنی پاداشتی زۆر ، هەروەک ئەمە لەگەڵ پێغەمبەران وپیاوچاندا دەکات ، هەروەک پێغەمبەر : ( أشد الناس بلاء الأنبياء ، ثم الأمثل فالأمثل ) ،
واتە : ئەو کەسانەی کەزۆر بەتوندی تاقی دەکرێنەوە پێغەمبەرانن ، پاشان هاوشێوەی ئەوان لەپیاوچاکان پاشان هاوشێوەی ئەوان .

وەهەندێ جار توشی ناڕەحەتیان دەکات بەهۆی گوناح وتاوانەوە ، وەک سزایەکی پێش وەخت ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَمَا أَصَابَكُم مِّن مُّصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَن كَثِيرٍ ) سورەتی: الشورى ئایەتی ژمارە: ٣٠
واتە :وه‌ ئێوه‌ تووشی هه‌ر به‌ڵاو موسیبه‌تێك ببن به‌هۆی تاوانی خۆتانه‌وه‌یه‌ هێشتا خوای گه‌وره‌ له‌ زۆرێك له‌ تاوانه‌كانتان ئه‌بوورێت و سزاتان نادات له‌سه‌ری .

زۆر جاری وا هەیە کەمرۆڤ کەم تەرخەمە و هەڵناسێ بەئەنجام دانی واجبەکانی سەر شانی ، جا هەرشتێکی توش دەبێت ئەوا بەهۆی کەم تەرخەمیەکانێتی لەبەرانبەر فەرمانەکانی خوادا ، جا کاتێ یەکێک لەبەندە چاکەکان توشی ناخۆشی بوو جا نەخۆشی بێت یاخود هەر شتێکی تر ، ئەوا لەجنسی ئەو ناخۆشیانەیە کەتوشی پێغەمبەران بووە بۆ بەرز کردنەوەی پلە وپایەیان ، ودەست کەوتنی پاداشتی زۆر ، و بۆ ئەوەی ببن بە پێشەوا بۆ غەیری خۆیان لەئارام گرتن وچاوڕێی پاداشت کردندا .

وەلحاسڵ : بەڵاو ناڕەحەتی هەندێ جار بۆ بەرز کردنەوەی پلە وپایەیە ، هەروەک خودا ناڕەحەتی توشی پێغەمبەران وپیاو چاکان دەکات ، وهەندێ جار بۆ سڕینەوەی تاوان وخراپەیە ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( من يعمل سوءً يُجز به ) ،
واتە : هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی خراپ بكات ئه‌وه‌ سزای له‌سه‌ر وه‌رئه‌گرێ .

وەپێغەمبەر فەرموویەتی : ( ما أصاب المسلم من همٍّ ولا غم ولا نصب ولا وصب ولا حزن ولا أذى إلا كفَّر الله به من خطاياه حتى الشوكة يشاكها ) ،
واتە : ئەوەی توشی موسوڵمان دەبێت لەهەم وخەم وناڕەحەتی ونەخۆشی ، ودڵ تەنگی ، وئازار ، ئیلا خودا بەهۆیەوە تاوانی لەسەر لا دەدات ، تەنانەت گەر دڕکێکیش بجچێت بەپێیدا ئەوا هەر تاوانی لێ هەڵ دەوەرێت .

وەهەروەها فەرموویەتی : ( من يرد الله به خيراً يُصِب منه ) ، واتە : هەر کەسێک خودا خێری بۆی بوێت توشی ناڕەحەتی دەکات .

وەهەندێ جار ئەو ناڕەحەتیە سزایەکی پێش وەختەیە بۆ تاوانەکان وبەهۆی تەوبە نەکردن لێیان ، هەروەک لەم فەرموودەیەدا هاتووە : ( إذا أراد الله بعبده الخير عجَّل له العقوبة في الدنيا ، وإذا أراد بعبده الشر أمسك عنه بذنبه حتى يوافيه به يوم القيامة ) خرجه الترمذي وحسنه " انتهى

واتە : خودا کاتێ خێری بۆ بەندەکەی بوێت ئەوا سزاکەی لەدونیادا بۆ پێش دەخات ، خۆ ئەگەر شەڕی بۆی بوێت ئەوا لێی دەگەڕێت تاوەکو لەڕۆژی دوایدا سزای دەدات .
"مجموع فتاوى ومقالات" (4/370) .

جا مادام تۆ لەبەر خودا زەواجت بەوانە نەکردووە کەداوایان کردووی وبەهۆی ئەوەی مولتەزیم نین ئەوا دڵنیابە خودا قەرەبووت بۆ دەکاتەوە بەچاک تر ، هەروەک وەعدی داوە : ( وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجاً . وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لا يَحْتَسِبُ ) الطلاق/2 ، 3 ،
واتە : هەرکەسێک تەقوای خودا بکات ئەوا خودا دەرگای لێ دەکاتەوە ، و ڕزقی دەدات لەڕێگەیەکەوە کەخۆی بیری بەلایدا نەچوبێت .

وەپێغەمبەر فەرموویەتی : ( إنك لن تدع شيئاً لله عز وجل إلا بدَّلك الله به ما هو خير لك منه ) رواه الإمام أحمد ، وصححه الألباني في " حجاب المرأة المسلمة " ( 47 ) .
واتە : تۆ هیچ شتێک لەبەر خودا واز لێ ناهێنیت ئیلا خودا بەباشتر قەرەبوت بۆ دەکاتەوە .

جا پێویستە لەسەرت لە خودا نزیک بیتەوە بەدوعا وپاڕانەوە ، ودڵ تەنگ نەبیت ، وبزانیت ودڵنیا بیت ڕەحمەتی خودا لەچاکە کارانەوە زۆر نزیکە .
والله أعلم .

سەردان: ٧,٢٣٣ بەش: باوەڕبون بە قەدەر