ئەگەر لە ناوەڕاستى سورەتێکەوە قورئانم خوێند (بسم الله الرحمن الرحيم) بڵیم یان تەنها ( ٲعوذ بالله من الشيطان الرجيم) بڵێم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر لە ناوەڕاستى سورەتێکەوە قورئانم خوێند (بسم الله الرحمن الرحيم) بڵیم یان تەنها ( ٲعوذ بالله من الشيطان الرجيم) بڵێم؟
پرسیار:

هەندێ لەزانایان دەڵێن : (بسم الله الرحمن الرحيم) کردن لەناوەڕاستی سورەتی قورئانەوە سوننەتە ؛ چونکە پێغەمبەر فەرموویەتی : (كل أمر ذي بال لا يبدأ فيه ببسم الله الرحمن الرحيم فهو أقطع أو أبتر)
واتە : هەر کارێکی گرنگ بە(بسم الله الرحمن الرحيم) دەس پێ نەکات ئەوا بچڕاوە وبێ خێرە .
ئایا ئەو کارە سوننەتە یاخود دروست نی یە ؟

بۆچوونی ڕاست و دروست ئەوەیە کە کاتێ مرۆڤ لەناوەڕاستی سورەتێک لەسورەتەکانی قورئانەوە دەست بەقورئان خوێندن دەکات سوننەت نی یە (بسم الله الرحمن الرحيم) بکات ؛ چونکە خوای پەروەردگار لەقورئانەکەیدا فەرموویەتی : (فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ) النحل/98 ،
واتە : کاتێ قورئانت خوێند پەنا بگرە بەخودا لەشەیتانی نەفرین لێ کراو .

لەوە زیاتر فەرمانی بەهیچ شتێکی تر نەکردووە ، جا مادام دەقێکی تایبەت لەم بارەیەوە هەیە بەوەی کە کاتێ کەسێک ویستی قورئان بخوێنێت پەنا بگرێت بەخودا لەشەیتان وبڵێت ( ٲعوذ بالله من الشيطان الرجيم) ئەوا ئەو ئایەتە ئەم فەرموودەیە کە لە پرسیارەکەدا هاتووە کە گشتگیرە تایبەتی دەکات .
واتە : تایبەتی دەکات بەسەرەتایی سوڕەتەوە نەک ناوەڕاستی سورەت ، بەو مانایەی تەنها لەسەرەتایی سوڕەتەکانەوە(بسم الله الرحمن الرحيم) دەکرێت ، و ئەگەر کەسێک لە ناوەڕاستى سورەتێکەوە قورئانى خوێند تەنها ( ٲعوذ بالله من الشيطان الرجيم) دەڵێت .

فضيلة الشيخ محمد بن عثيمين رحمه الله .
"لقاءات الباب المفتوح" (1/177) .

سەردان: ٣,٧٧٤ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان