ئایا دروستە لەکاتی قورئان خوێندا قسە لەگەڵ کەسانی تردا بکرێت ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە لەکاتی قورئان خوێندا قسە لەگەڵ کەسانی تردا بکرێت ؟

هیچ شتێک لەوەدا نابینین ، لەوەی کەموسوڵمان لەگەڵ دەورو بەردا قسە بکات لەکاتی قورئان خوێندا ، بەڵام مادام قورئان دەخوێنێت گەر خۆی سەرقاڵ بکات تەنها بەقورئان حوێندنەکەوە ئەوا باشترە ، بۆ ئەوەی دڵی حازر بێت بۆ بیر کردنەوە وتێفکرین لەماناو مەبەستی ئایەتەکان ، ئا ئەمە باشترە گەر پێویستی بەقسەکردن نەبوو .

بەڵام گەر پێویستی بەقسە کردن بوو ، ئەوا إن شاء الله ئاساییە وهیچ تێدا نی یە قسە لەگەڵ دەورو بەردا بکات ودواتر بگەڕێتەوە سەری ، بۆ نموونە وەڵامی سەلامی کەسێک بداتەوە کاتێ سەلامی لێ دەکات ، وکاتێ گوێی لەبانگ دەبێت وەڵامی بانگەکە بداتەوە وبێدەنگ بێت تاوەکو بانگەکە تەواو دەبێت ، بەڵکو باش نی یە کەم تەرخەمی بکات لەوەڵامدانەوەی بانگدا چونکە ئەوە سوننەتە ، جا کاتێ گوێی لەبانگ دەبێت بێ دەنگ دەبێت وەڵامی بانگەکە دەداتەوە .

وەهەروەها کاتێ کەسێک سەلامی لێدەکات وەڵامی سەلامەکە دەداتەوە ، وکاتێ گوێی لەکەسێک دەبێت کەدەپژمێت دەڵێت(الحمد لله) ئەوا پێی دەڵێت (یرحمك الله) یاخود کاتێ کەسێک دێت داوای پێویستیەکی لێ دەکات ، هەموو ئەمان دروستە وکێشەی تێدا نی یە .

بەڵام گەر هیچ پێویستیەک نەبوو بۆ قسەکردن ئەوا باشتر وایە بێدەنگ بێت وبیر لەمانای ئایەتەکانی قورئان بکاتەوە ؛ چونکە داوامان لێ کراوە بیر لەقورئان بکەینەوە ولێی ورد بینەوە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُوا الْأَلْبَابِ) ص/29 ،
واتە : ئه‌ی محمد - - ئه‌م قورئانه‌ پیرۆزو پڕ خێرو به‌ره‌كه‌ته‌ كتابێكه‌ بۆ تۆمان دابه‌زاندووه‌ [لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ] بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئایه‌ته‌كانی تێبگه‌ن و تێبفكرن و بیربكه‌نه‌وه‌ [وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ (29)] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ خاوه‌ن عه‌قڵ و ژیرین تا یادبكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن.

پاشان مەعلومە قسه کردن بەبێ هیچ پێویستیەک دڵ سەرقاڵ دەکات ، وەدەبێتە ڕێگر لەبیر کردنەوە لەقورئان ، بۆیە باشتر وایە وازی لێ بێنن .

الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله - "فتاوى نور على الدرب" (1/335)

سەردان: ٤,٠٢٠ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان