ئایا نوێژ کردن لەسەر ئەو بەرماڵانەى کەوێنەى کەعبەی پیرۆزى تیایە دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نوێژ کردن لەسەر ئەو بەرماڵانەى کەوێنەى کەعبەی پیرۆزى تیایە دروستە؟

نابێ نوێژی لەسەر بکات چونکە وەستان لەسەر کەعبە وپێ نان پێیدا جۆرێکە لە بێڕێزی کردن پێی ، بۆیە دروست نی یە وێنەی کەعبە لەسەر بەرماڵ وفەرش بکێشرێت ، ونابێ هیچ کەسێک ئەو جۆرە فەرش و بەرماڵانە بکڕێت ؛ چونکە گەر ئەو وێنەیە لەپێشیەوە بێت ئەوا سەرنجی ڕادەکێشێت و سەرقاڵی دەکات خۆ ئەگەر لەژێر پێیدا بێت ئەوا هەر نابێت چونکە جۆرێکە لەبێڕێزی کردن بەرامبەر کەعبە ، بۆیە باشتر وایە موسوڵمان ئەو جۆرە بەرماڵانە بەکار نەهێنێت .
الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز رحمه الله

وەپرسیار کراوە لە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله دەربارەی ئەو بەرماڵانەی کەوێنەی مزگەوتی لەسەرە ئایا نوێژی لەسەر دەکرێت ؟
لەوڵامدا گوتویەتی :
بەبڕوای ئێمە باش نی یە بەرماڵێک بۆ ئیمام دابنرێت کەوێنەی مزگەوتی لەسەرە ؛ چونکە ڕەنگە سەرقاڵی بکات وسەرنجی ڕابکێشێت حەتمەن ئەوەش خەلەل دروست دەکات لەنوێژدا ، هەر بۆیە کاتێ پێغەمبەر صلى رسول الله نوێژی لەجلێکدا کرد کەوێنەی پێوە بوو ، و تەماشەیەکی وێنەکەی کرد و فەرمووی : ( اذهبوا بخميصتي هذه إلى أبي جهم ، وائتوني بأنبجانية أبي جهم فإنها ألهتني آنفا عن صلاتي ). متفق عليه من حديث عائشة رضي الله عنها .
واتە : ئەو قەمیسە بەرنەوە بۆ ئەبو جەهم ئەو جلەی ترم بۆ بێنن کەوێنەی تێدا نی یە ئەم جلە بێئاگای کردم لەنوێژەکەم .
"مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين" (12/362).

وەلە "فتاوى اللجنة الدائمة" (6/181) دا هاوتووە:
حوکمی نوێژکردن لەسەر ئەو فەرشانە چی یە کە وێنەی تێدایە ، هەروەک ئەمڕۆ زۆربەی فەرشەکان ئەو وێنانەی تێدایە ؟
وە ئایا حوکمی نوێژ کردن چی یە لەسەری گەر نیشانەی سەلیبی پێوە بوو ؟
وە ئایا حوکم دەدرێت بەوەی ئەو وێنە وێنەی سەلیبە بەوەی کە لای خوارەکەی درێژ بێت ولای سەرەوەی کورت بێت لەگەڵ ئەوەی ئەم لاو ئەولاکەی یەکسانن ، یاخود بەهۆی تەنها خەتێکی درێژ بێت لەو کاتەدا حوکمی دەدرێت بەسەریدا بەوەی وێنەی سەلیبی لەسەرە ؟ ؟

یەکەم : مزگەوتەکان ماڵی خودان ، بۆ نوێژ کردن دروست کراون ، وەهەروەها بۆ زیکر ویادی خودا دروست کراون لەگەڵ ئەوەی پێویستە مرۆڤ لەکاتی عیبادەتدا دڵی ئامادە بێت وملکەچ بێت بۆ خودا .

جا مەعلومە کەوێنە و زەخڕەفە چ لەسەر فەرش بێت یاخود دیوارەکان دەبێتە هۆکاری سەرقاڵ کردن وبێ ئاگا بوون لەنوێژ هەر بۆیە زۆربەی سەلەف پێیان باش نەبووە مزگەوت بڕازێنرێتەوە.

بۆیە پێویستە موسوڵمانان ئەو جۆرە شتانە دوور بخەنەوە لەمزگەوتەکانیان ، بۆ پارێزگاری کردن لەنوێژی نوێژ خوێنان ، بەڵام بەنیسبەت نوێژەکەوە دروستە وبەتاڵ نابێتەوە .

دووەم : سەلیب شیعاری مەسیحیەکانە لەجێگای پەرستنەکانیاندا دایدەنێن وەک ڕەمزێک بۆ بابەتێکی هەڵ بەستراوە کەگوایە عيسى کوڕی مريم عليه الصلاة والسلام لەخاچ دراوە ، خوای پەروەردگار جولەکەی بەدرۆ خستۆتەوە لەوەى گوایە عیسایان لەخاچ داوە وفەروویەتی ( وما قتلوه وما صلبوه ولكن شبه لهم )
واتە : عیسایان نەکوشتووە ولەخاچیان نەداوە به‌ڵكو لێیان تێكچوو شێوه‌ی عیسا- - خرایه‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ حه‌واریه‌كانى و ئه‌ویان كوشت وه‌ خۆشیان هه‌ر گومانیان هه‌بوو ئایا ئه‌مه‌ عیسایه‌- - یان حه‌وارییه‌كه‌یه‌.

جا دروست نییە بۆ موسوڵمانان ئەو سەلیبە لە نەلە مزگەوت لەسەر فەرش ونەلەغەیری مزگەوتیشدا وەک جل وبەرگ هەبێت وپێویستە گەر لەسەر جل یاخود فەرش بوو لایبەرن پاشان هیچ جیاوازیک نی یە لەنێوان ئەو سەلیبەدا کە لای خواری درێژ بێت یاخود بەپێچەوانەوە بێت یاخود هەر شێوازێکی تر " انتهى .
والله أعلم ..

سەردان: ٤,٤٥٧ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ