ئایا دروستە بە ئەنگوستیلە یاخود ملوانکە و گوارەیەکەوە بچیتە سەر ئاو کە ناوی ( الله )ی پێوە بێت؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بە ئەنگوستیلە یاخود ملوانکە و گوارەیەکەوە بچیتە سەر ئاو کە ناوی ( الله )ی پێوە بێت؟

بسم الله الرحمن الرحيم، الحمد لله، والصلاة والسلام على رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن اهتدى بهداه.
أما بعد:
لەپێغەمبەرەوە هاتووە کاتێ بچوایەتە سەر ئاوەوە ئەنگوستیلەیەکەی دادەنا ، جا لەئەنگوستیلەیەکەی نوسرا بوو (محمد رسول الله) هەر بۆیە باشتر وایە بۆ پیاوان وئافرەتان کاتێ دەچنە سەرئاو ئەو ئەنگوستیلانە داکەنن کە ناوی خودای لەسەر نوسراوە ، بەڵام گەر نەگونجا و ترسی ئەوەیان هەبوو لەنێو بچێت و بزر بێت ئەوا دروستە ؛ چونکە فەرموودەکە عیلەتێکی تێدایە وهەندێ لەزانایان بەسەحیحی نازانن ، بەڵام گەر کرا ئەوا باشتر وایە کار بەو فەرموودەیە بکرێت ، بەڵام گەر ترسی بزر بوون یاخود دزینی هەبوو ویاخود ترسی ئەوەی هەبوو گەر داینێت لەبیری بچێت ئەوا ئەوکات دروستە إن شاء الله.
 زاناى پایەبەرز الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله

وە پرسیار کراوە لە (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء)
ئایا دروستە چوونە سەر ئاو بەو زنجیرانەوە کە ناوی خودا یاخود پێغەمبەری و یاخود هەندێ لەئایەتەکانی قورئانی لەسەرە ؟
لە وەڵامدا فەرموویانە :
الحمد لله وحده والصلاة والسلام على رسوله وآله وصحبه.. وبعد:
باش نی یە مرۆڤ بەو زنجیرانەوە بچێتە سەر ئاوەوە مەگەر ترسی ئەوەی هەبێت لەنێو بچێت وبدزرێت ئەو کات دروستە وەک پارێزگاری کردنێک بۆ ئەوەى لەنێو نەچێت .
وبالله التوفيق وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم.

الرئيس: عبدالعزيز بن عبدالله بن باز
نائب الرئيس: عبدالرزاق عفيفي
عضو: عبدالله بن غديان
عضو: عبدالله بن قعود

سەردان: ٢,٩٥١ بەش: ئادابەکانى چونە سەرئاو