ئایا منداڵ پێش باڵغ بوونى هەر خێر وچاکەیەک بکات بۆ خۆى دەنوسرێ یان بۆ دایک و باوکى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا منداڵ پێش باڵغ بوونى هەر خێر وچاکەیەک بکات بۆ خۆى دەنوسرێ یان بۆ دایک و باوکى؟

پاداشتی ئەو کار وکردەوە چاکانەی کەمنداڵ ئەنجامی دەدات بۆ خۆیەتی و بۆ هیچ کەسێک نی یە بەڵام دایکان وباوکان پاداشت لەسەر ئەوە وەردەگرن کەهانی منداڵەکانیان داوە وفێری کاری چاکیان کردوون ودەس باریان بوون ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی که لە سەحیح موسلیم دا هاتووە و عەبدوڵڵای کوڕی عەباس گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : ( رَفَعَتْ امْرَأَةٌ صَبِيًّا لَهَا فَقَالَتْ يَا رَسُولَ اللَّهِ أَلِهَذَا حَجٌّ قَالَ نَعَمْ وَلَكِ أَجْرٌ ) . رواه مسلم 2378
واتە : ئافرتێک منداڵێکی بەرز کردەوە وگوتی : ئەی پێغەمبەری خوا ئائەم منداڵی حەجی بۆ هەیە ؟
فەرمووی : بەڵێ ، تۆش پاداشت وەردەگریت .

جا لێرەدا پێغەمبەری خوا ئاماژەی بەوە داوە کە منداڵ دەتوانێت حەج بکات ، ودایکیشی پاداشت وەردەگرێت لەسەر ئەوەی کەحەجی پێ کردووە .

وەهەروەها جگە لەدایک وباوکانیش پاداشت وەردەگرن کاتێ کەسانی تر لەهەتیوان وکەسانی خزم فێری کاری خێر وچاکە دەکەن ، بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیی پێغەمبەر : " مَنْ دَلَّ عَلَى خَيْرٍ فَلَهُ مِثْلُ أَجْرِ فَاعِلِهِ . " رواه مسلم في صحيحه 3509 ..
واتە : هەرکەسێک ڕێگایەکی خێر پیشانی خەڵک بدات ئەوا وەک ئەو کەسە خێری دەگا کە بەهۆی ئەوەوە ئەنجامی دەدات .
وەهەروەها چونکە ئەو کارە هاریکاری کردنە لەسەر چاکە وتەقوا ، بۆیە خودا پاداشتی داناوە بۆ ئەو جۆرە کارانەوە .

سەردان: ٢,٤٧٨ بەش: پەروەردەى منداڵ