حوکمی ئیمساک کردن و خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە پێش بانگی بەیانی بەچەند دەقەیەک: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئیمساک کردن و خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە پێش بانگی بەیانی بەچەند دەقەیەک
پرسیار:

ئایا دروستە کەسی ڕۆژوەوان خواردن وخواردنەوە بخوات وبخواتەوە تا بانگی بەیانی دەدات یاخود پێویستە چەند دەقەیەک پێش بانگی بەیانی دەست هەڵبگرێت لە خواردن و خواردنەوە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەوەی هەندێ کەس ئەنجامی دەدەن بەشێوازێک واز لەخورادن وخواردنەوە دێنن پێش چەند دەقەیەک لەبانگدان بێگومان ئەواهەڵەیەکی دیار وڕوونە وپێچەوانەی سوننەتە بۆیە بەهیچ شێوەیەک سوننەت نی یە مرۆڤ پێش ئەو کاتە واز لەخواردن وخواردنەوە بێنێت وەک ئیحتیات یاخود خۆ نزیک کردنەوە لەخودا ؛ چونکە ئەو شێوازە لەخۆ نزیک کردنەوە لەخودا شەرعی نی یە ، وئیحتایتێکە کەلەجێگەی خۆیدا نی یە چونکە خواى گەورە دەفەرموێ : بخۆن وبخۆنەوە هەتا وەکو سپێتی ڕۆژتان لە تاریکی شەو لە بەرەبەیاندا بۆ ڕوون دەبێتەوە .

الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وأصحابه أجمعين.
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿وَتِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ وَمَنْ يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُ﴾
واتە : ئا ئەوا سنوری خودایە ، هەرکەسێک سنوری خودا ببەزێنێت ئەوا بەتەئکید ستەمی لەنەفسی خۆی کردووە .

جا خوای پەروەردگار کاتێکی دیاری کراوی داناوە بۆ کاتی خۆ گرتنەوە و واز هێنان لەخواردن وخواردنەوە وەهەروەها بەهەمان شێوە کاتی ڕۆژو شکاندنیشی دەستنیشان کردووە ، بەنیسبەت کاتی خۆ گرتنەوە و واز هێان لەخواردن وخواردنەوەوە خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ﴿وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْر
واتە : بخۆن وبخۆنەوە هەتا وەکو سپێتی ڕۆژتان لە تاریکی شەو لە بەرەبەیاندا بۆ ڕوون دەبێتەوە .

دەبینی لێرەدا خوای پەروەردگار کاتی واز هێنانی لەخواردن وخواردنەوە دەست نیشان کردووە کەئەوەش دەرکەوتنی سپیایی بەربەیانە ، بۆیە بەهیچ شێوەیەک سوننەت نی یە مرۆڤ پێش ئەو کاتە واز لەخواردن وخواردنەوە بێنێت وەک ئیحتیات یاخود خۆ نزیک کردنەوە لەخودا ؛ چونکە ئەو شێوازە لەخۆ نزیک کردنەوە لەخودا شەرعی نی یە ، وئیحتایتێکە کەلەجێگەی خۆیدا نی یە .

وە پێغەبەر عليه الصلاة والسلام بەهاوەڵەکانی فەرموو : «إن بلال يؤذن بليل فكلوا واشربوا حتى يؤذن ابن أم مكتوم». واتە : بیلال بەشەو بانگ دەدات بۆیە بخۆن وبخۆنەوە تاوەکو ئیبن و ئوم مەکتوم بانگ دەدات .

وەگێڕدراوەتەوە کەلەنێوان بانگی بیلال و ئیبن و ئوم مەکتوم دا تەنها ئەوەندە بوو ئەمیان دابەزێت وئەوی تریان سەرکەوێت بۆ بانگ دان .

جا ئەم ڕیوایەتە هەرچەند جێی سەرنجە ، بەڵام بەهەر حاڵ پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام فەرمانی بەهاوەڵەکانی کرد بەوەی بخۆن وبخۆنەوە تاوەکو ئیبن و ئوم مەکتوم بانگ دەدات وفەرمووی : «فإنه لا يؤذن حتى يطلع الفجر».
واتە : ئیبن و ئوم مەکتوم بانگ نادات تاوەکو فەجر دەرنەکەوێت .

ئائەوا سوننەتە کەئاماژەمان پێدا ، بەڵام ئەوەی هەندێ کەس ئەنجامی دەدەن بەشێوازێک واز لەخورادن وخواردنەوە دێنن پێش چەند دەقەیەک لەبانگ دان بێگومان ئەواهەڵەیەکی دیار وڕوونە وپێچەوانەی سوننەتە .

هەر بۆیە مرۆڤ دەخوات ودەخواتەوە تاوەکو فەجر دەردەکەوێت جا خودی خۆی بیبینێت وەک ئەوەی لەچۆڵەوانیەکدا بێت ، ویاخود گوێی لەبانگی کەسێکی جێی سقە بێت بەشێوەیەک بانگ نەدات تاوەکو فەجر دەردەکەوێت .
وەهەروها بەنیسبەت ئاوا بوونی خۆرەوە مرۆڤ فەرمانی پێکراوە هەرکات دڵنیا بوو لەئاوا بوونی خۆر زوو ڕۆژوەکەی بشکێنێت ، جا پێویستە لەسەر موسڵمان هەرکات خۆر ئاوا بوو ڕۆژەوەکەی بشکێنێ با بانگیشی نەدابێ .

بۆ نموونە گەر وا ڕێک کەوت تۆ لەشوێنێکی چۆڵ بوویت ویاخود لەجێگەیەکی بەرز بوویت وبۆت دەرکەوت خۆر ئاوا بووە ئەوا ڕۆژەوەکەت دەشکێنیت با گوێتیش لەبانگ نەبێت ، گەرنا ئەوا ئیعتیماد دەکەیتە سەر بانگبێژێکی جێی سقە کە پێش ئاوا بوونی خۆر بانگ نادات .

بۆیە هەرکات گوێت لەبانگ بوو و هێشتا خۆر ئاوا نەبوو بوو ئەوا دروست نی یە بۆت ڕۆژووەکەت بشکێنێت تاوەکو خۆر ئاوا نەبێت .

وەڵامى زانایى پایەبەرز محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله-
المصدر: سلسلة فتاوى نور على الدرب > الشريط رقم [74]

سەردان: ٢,٨٦٨ بەش: پارشێو