فەزڵ و گەورەیی قوربانی كردن چیە؟‏: ماڵپەڕی وەڵامەکان
فەزڵ و گەورەیی قوربانی كردن چیە؟‏

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
هیچ جیاوازییەك نییە لە نێوان زانایاندا كە قوربانی كردن كارێكی شەرعییە و نزیك بوونەوەیەكی گەورەیە لە خوای پەروەردگار، وە دروشمێكی ئاشكرای ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، بۆیە دەبینین پێغەمبەر () و سەلەفی صاڵەحیش زۆر گرنگییان بە ئەنجامدانی قوربانی داوە بە شێوەیەك ئەو فەرموودانەی كە لە بارەی ئەنجامدان و ڕونكردنەوەی ئەحكامەكانیەوە هاتووە دەگەنە پلەی (التواتر الـمعنوي) چونكە زۆر زۆرن(1)، وە پێغەمبەر () لە سەفەریشدا قوربانی ئەنجامداوە (2) وەك چۆن كاتێك لە ماڵدا بووبێت، وە ئەمانەیش هەموو بەڵگەن لە سەر گەورەیی و فەزڵی ئەم كارە پیرۆزە.
--------------------------------------------
(1) انظر كتاب الأضاحي من الكتب الستة وغيرها من مصادر السنة النبوية.
[بیرخستنەوەیەك:] هەندێك لە موسڵمانان پرسیاری ئەوە دەكەن لەبەر چی هیچ فەرموودەیەك لە بارەی فەزڵ و گەورەیی قوربانی باس ناكرێت؟ ؟؟؟!!!
لە وەڵامدا دەڵێم: لە بەر ئەوەی هیچ فەرموودەیەك لەو فەرموودانەی كە لەم بارەیەوە هاتوون (صحیح) نین و هەموویان (ضعيف) و لاوازن بەڵكو هەندێكیان (موضوع) و هەڵبەستراون، و نابێت بە هیچ شێوازێك بدرێنە پاڵ پێغەمبەری خۆشەویستمان ().
قال الإمام ابن العربـي الـمالكي: (ليس في فضل الأضحية حديث صحيحٌ، وقد روى الناس فيها عجائب لـم تصح، منها قوله : "إنَّها مطاياكم إلى الـجنة") عارضة الأحوذي: (6 / 228).
واتە: هیچ فەرموودەیەكی صەحیح نییە سەبارەت بە فەزڵی قوربانی كردن، وە خەڵكی لەم بارەیەوە شتی سەیروسەمەرەیان گێڕاوەتەوە كە صەحیح نین، لەوانە فەرموودەی: "قوربانیەكانتان هەڵگرتانن بەرەو بەهەشت".
وە بۆ زانیاریت بڕوانە بابەتـی: (فەرموودە (ضعيف) و لاوازەكانـی بابەتی قوربانی كردن) كە بۆ كۆتایی چاپی دووەمی كتێبى [چۆنێتى قوربانى كردن لەسەر دەمى پێغەمبەردا ] زیاد كراوە، لاپەڕە: (63 ـ 68).
(2) انظر الفتح: (10 / 8)، و " الـمجموع شرح الـمهذب ": (6 / 317).
[ئەم پرسیار و وەڵامە لە كتێبی (چۆنێتى قوربانى كردن لەسەر دەمى پێغەمبەردا ) وەرگیراوە لە نوسنی مامۆستا محمد عبدالرحمن]

سەردان: ٣,٩٣٩ بەش: قوربانى كردن