ئایا ئاساییە پارشێو نەکەیت؟ وە پارشێو چ فەزڵ وخێرێکى تێدایە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئاساییە پارشێو نەکەیت؟ وە پارشێو چ فەزڵ وخێرێکى تێدایە؟
پرسیار:

سەبارەت بە پاشێو كردن حیكمەت لە پارشێوكردن چی یە كە هەندێ كەس هەیە ئەڵێ لەبەر ئەوەی زستانان ‌ڕۆژگار كورتە پێویست بە پاشێو ناكات ئایە پارشێو هیچ فەزڵ‌و گەورەیەكی هەیە كە مرۆڤ هەڵسێتەوە شتێك بخوات؟ وە ئایا ئاساییە كە هەڵنەستێتەوەو هیچ شتێك نەخوات؟

پێغەمبەر سەبارەت بە پاشێوكردن فەرموویەتی: (تَسَحَرُوا فَإِنَّ فِي السحُورِ بَرَكَةً )  (رواه البخاري (1923) ومسلم (1095)  واتە: پاشێو بكەن چونكە پاشێوكردن بەرەكەتی تێدایە، هەر‌شتێكیش بەرەكەتی تێدا بێت‌و خێری زۆری تێدا بێت، پاداشتی زۆری تێدا بێت مرۆڤی عاقڵ نابێت لە دەستی بدات، ئەو پاشێوكردنە بەرەكەتە لە چەند لایەنێكەوە: لایەنی یەكەمیان: ئەوەیە كە پێغەمبەر دەفەرمێت:  (فصْلُ مَا بَيْنَ صِيَامِنَا وَصِيَامِ أَهْلِ الْكِتَابِ أَكْلَةُ السحَرِ)  ( أخرجه مسلم في الصيام/ باب فضل السحور وتأكيد استحبابه واستحباب تأخيره وتعجيل الفطر (1096).)واتە: ئەوەی كە رۆژووی ئێمە لە رۆژووی ئەهلی كتاب جیا دەكاتەوە پاشێوە، چونكە یەهودو نەصارا كە بە ڕۆژوو دەبن پاشێو ناكەن، وە پێویستیشە مرۆڤی موسڵمان لە كافر جیاواز بێت لە ڕۆژوو گرتن‌و لە هەموو شتێكماندا، لێرەدا جیاكاری لە نێوان ئێمەو ئەواندا پاشێو كردنە، كەواتە پێویستە مرۆڤ پاشێو بكات بۆ ئەوەی لەوان جیا بێتەوە ئەوە حیكمەتێكە.

حیكمەتی دووەم لە پاشێوكردن: هێزو توانات پێ‌ دەبەخشێت بۆ بەڕۆژوو بوونەكەت، چونكە خواردن‌و خواردنەوەیەكت خواردووە كە بەڕۆژ بەڕۆژوو بیت سودی لێ‌ دەبینیت‌و ڕۆژووەكە بەلاتەوە ئاسان دەبێت، حیكمەتی سێیەمیان لە بەڕۆژوو بووندا ئەوەیە كە: پاشێوكردن بەرەكەتە كە هەر كەسێك شەو هەڵسێتەوە بۆ پاشێو كردن بەڵام بەو شێوەیە پاشێو بكات كە پێغەمبەر كردوویەتی كە بریتیە لە دواخستن(ما يَزَالُ الأمة بِخَيْرٍ مَا عَجلُوا الْفِطْرَ وَأَخرُوا السحُورَ)(رواه البخاري (1957) ومسلم (1098). ).
واتە: پێغەمبەر دەفەرمووێ: ئوممەتی من لەسەر خێرە تاوەكو بەربانگ پەلەی لێبكەن‌و پێشی بخەن وە هەروەها پاشێو دوابخەن، كە دوای بخات لێرەدا سودێكی هەیە ئەویش دەتوانێت فریای نوێژی بەیانی بكەوێت‌و بە جەماعەت بیكات، بۆیە ئەوە بە چاوی خۆمان دەبینین لە ڕەمەزاندا لە نوێژی بەیانی خەڵكێكی زۆری لێیە ئەوە بەرەكەتی پاشێو كردنەكەیە كە مرۆڤ هەڵساوەتەوە بۆ پاشێو كردن پاشێو دەكات‌و زۆر نابات یەكسەر بانگ دەدات‌و دەستنوێژ هەڵدەگرێت‌و دێت بۆ مزگەوت، یان ئافرەتە لە ماڵەوەیە بۆ پاشێوكردن هەڵساوەتەوەو نوێژی بەیانیشی ناچێت، بە پێچەوانەی ئەو كەسانەی كە پاشێو ناكەن ئەو هەموو بەرەكەتانەیان لە دەست دەچێت، تەماشا دەكەین بە حیساب دەیەوێ ڕۆژوو بگرێت بەڵام بۆ نوێژی بەیانی هەڵناسێت بەڕاستی هەڵەیەكی زۆر زۆر گەورەیە یاخود دوو كاتژمێر پێش پاشێو كردن نان دەخوات‌و نوێژی بەیانیشی دەچێت‌و ئەو بەرەكەتەی بە قسمەت نابێت.

بەڕێز: د.عبداللطيف وەڵامی ئەم پرسیارەی داوەتەوە

 

سەردان: ٢,٤٩١ بەش: پارشێو