حوکمى دوعا كردن لە كاتی ڕۆژوو شكاندن چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى دوعا كردن لە كاتی ڕۆژوو شكاندن چیە؟

 بێگومان سوننەتە پێغەمبەر دەفەرمووێ:  (إِنَّ لِلصَائِمِ عِنْدَ فِطْرِهِ لَدَعْوَة مَا تُرَدّ) (رواه ابن ماجه. )، واتە: لە كاتی ڕۆژوو شكاندن مرۆڤی ڕۆژووەوان دوعایەكی هەیە كە قەبووڵەو ڕەت ناكرێتەوە، بە گشتی دوعا قەبوڵە لەو كاتەدا وە ئەو سوننەتەش كە هەیە لەو كاتەدا بكرێت پێغەمبەر دەیفەرموو: (ذَهَبَ الظَّمَأُ وَابْتَلَّتْ الْعُرُوقُ وَثَبَتَ الْأَجْرُ إِنْ شَاءَ اللَّهُ) ، ( رواه أبو دواد وحسنه الألباني.) واتە: تێنویەتی ڕۆیشت‌و دەمارەكانمان تێر ئاو بوونەوە‌و ئەجرەكەش لای خوای گەورە جێگیر بووە ان شا‌ء الله .
ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١,٦٩٣ بەش: