خواردن دروست بكرێت‌و دواتر بەسەر ماڵاندا دابەش بكرێت باشترە یان دەعوەتی پێ بكرێت؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
خواردن دروست بكرێت‌و دواتر بەسەر ماڵاندا دابەش بكرێت باشترە یان دەعوەتی پێ بكرێت؟

وەڵاهی بەسەر ماڵەكاندا دابەش بكرێت بۆ هەموو لایەك باشترە هەر كەسەی لەگەڵ ماڵ‌و منداڵی خۆی نان بخوات خواردنی بۆ بەرن خێر ترەو چاكترە لەوەی كە دەعوەت بكرێت، وە ئاسانتریشە، پاشان صەدەقە بە گشتی لە ڕەمەزاندا پێغەمبەر لە هەموو كەس سەخی ترو دەستكراوەتر بووە، وە پێغەمبەر لە بایەكی خێرای زۆر بەهێز خێری لەوە بەپەلەتر كردووە، كەواتە مرۆڤ لە مانگی ڕەمەزاندا هەوڵ بدات كە چی لەدەستی دێت بیكات، وە ئەگەر هیچ پارەو خێری نەتوانی با قسەی خێر بكات، هەروەها زۆر قورئان خوێندن خێرێكی گەورەیە، چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: [شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ] [البقرة:185].
واتە: ئەو مانگە قورئانی تێدا هاتۆتە خوارەوە، بەتایبەتی شەوانە هەوڵ بدات قورئانی زۆری تێدا بخوێنێت وە بەڕۆژیش ئەوەندەی كە بتوانێ قورئانی تێدا بخوێنێت، موسڵمانی وا هەیە لە ڕەمەزاندا دە جار خەتمی قورئان دەكات بەو شێوەیە بەڕاستی بەرەكەتە نیعمەتێكی گەورەیە كە مرۆڤ لە مانگی قورئاندا زۆر قورئان بخوێنێتەوەو تێی بگات، وە دوعا كردن‌و زیكر كردن، دانیشتن لە دوای نوێژی بەیانی تاوەكو خۆر هەڵدێت، هەركەسێ ئەو خێرە بكات پاشان دوو ڕكات سوننەت بكات ئەوە ئەجرو پاداشتی وەكو كەسێك وایە كە حەج‌و عومرەیەكی تەواوی كرد بێت، ئەوانە هەمووی بریتین لە چەند خێرو ئادابێك كە مرۆڤ لە ڕەمەزاندا ئاگای لێ بێت، نەك وەكو ئەو كەسانەی كە ڕۆژیان خەوتنەو شەویشیان بێ‌ ئاگاییە، هەندێ كەس كە ڕەمەزان دێت شەو‌و ڕۆژەكە پێچەوانە دەكاتەوە، بەڕۆژ دەخەوێت‌و لەوانەیە نوێژە فەرزەكانیشی نەكات تاوەكو عەصرو دوای عەصریش هەڵناستێت دەڵێ بۆ ئەوەی هەست بەماندوو بوون‌و تێنویەتی ڕۆژوو نەكەم، درەنگێكی عەصر هەڵدەستێت كە كەمێكی ماوە بۆ بانگ وە كە شەویش هات ئەوجا ناخەوێت لە بازاڕە یان بەدیار تەلەفزیۆنەوەیە، ئەوە بەڕاستی گوناهێكی گەورەیە مرۆڤ یەك نوێژی لەسەر ڕۆژووی بچوێنێت ئەوە قەرزار دەبێتەوە لەسەری، كەواتە سوننەت وایە مرۆڤ شەوانە زوو بخەوێت دوای ئەوەی كە تەراویح دەكات، یان تەراویحەكەی بخاتە دواوەو شەو زوو بخەویت بۆ ئەوەی پاشێوەكەت بكەیت وە بەڕۆژیش كەسابەتێكی حەڵاڵ بكەیت ئەوە خێرێكی زۆرت دەگات.

ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١,٦٠١ بەش: