ئەگەر كەسێك كەسێكی بینی كە خواردن دەخوات بیری بخاتەوە كە بەڕۆژووە بۆ ئەوەی واز لەو خواردنە بهێنێت یان وازی لێ‌ بێنێت؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر كەسێك كەسێكی بینی كە خواردن دەخوات بیری بخاتەوە كە بەڕۆژووە بۆ ئەوەی واز لەو خواردنە بهێنێت یان وازی لێ‌ بێنێت؟

زانایان لە دوو ڕوانگەوە سەیری ئەو بابەتە دەكەن لە ڕویەكەوە دەڵێن مادام ڕزقێكە خوای گەورە بۆی ناردووە كەواتە لێی گەڕێ‌و ئیشت پێی نەبێت كێشە نییە، ئاو دەخوات خواردنەوە دەخوات كێشە نییە‌و قەدەغەی مەكە، كۆمەڵێكی تر لە ڕوانگەیەكی ترەوە سەیری دەكەن دەڵێن ئەصڵ ئەوەیە مرۆڤی بەڕۆژوو هیچ نەخوات‌و هیچ نەخواتەوە كە ئێمە بینیمان ئەو كارە دەكات دەبێت قەدەغەی بكەین، دەیخەنە بابی فەرمان بەچاكەو نەهی لە خراپەوە، یاخود كەسێك بۆ نموونە لەخەو هەڵنەستێت پێویستە لەخەوی هەڵسێنین بۆ ئەوەی كە نوێژ بكات والله اعلم .

ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١,١٦٩ بەش: