ئایا ئیعتیكاف كاتەكەی چەندە؟ كەمترین ماوەی چەندە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئیعتیكاف كاتەكەی چەندە؟ كەمترین ماوەی چەندە ؟
پرسیار:

ئایا ئیعتیكاف كاتەكەی چەندە؟ كەمترین ماوەی چەندە كە لە هەندێك لە مزگەوتەكان دەبینیت نوسراوە ئەگەر هاتیە مزگەوتەوە نیەتی ئیعتیكاف بێنە ئایا تەنها ئەو ماوە كەمە بەسە بۆ ئەوەی مرۆڤ ئیعتیكاف بكات یاخود ماوەكەی دیاریكراوە؟

بێگومان مرۆڤ گەر یەك دەقە لە مزگەوت بێت، كاتژمێرێك لە مزگەوت بێت هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نیە، وە وارد نەبوە لە فەرموودەدا كە لە شەوێك كەمتر ئیعتیكاف هەبێت، شەوێك بەڵێ‌ هاتوە لە فەرموودەكەی عومەر (ڕەزای خوای پەروەردگاری لێ بێت) كە باسمان كرد نەزری كرد بوو لەسەر خۆی جا بۆیە زانایان دەفەرموون: كەمترینی شەوێكە، وە زیاتر شەو رۆژێك وە زیاتر مرۆڤ ئیعتیكاف بكات باشترە، بەڵام لە شەوێك كەمتر ئیعتیكاف نابێت وە ئەو كەسانەی كە نوسیویانە لە مزگەوت نیەتم وایە كە چومە مزگەوت ئەوە ئیعتیكافە ئەوە بیدعەیەكە سەلەفی صالح نەیان كردووە، بۆ نوێژی جەماعەت چوونە بۆ ئیعتیكاف نەچوونە كەس نەی ووتوە من ئێستا نیەتم ئیعتیكافە چومە مزگەوت، چونكە ئیعتیكاف مەرجەكانی ئەوەیە كە مرۆڤ نەچێتە لای خێزانی خۆی ئایا مومكینە مرۆڤ لەكاتی نوێژی جەماعەت دا بچێتە لای خێزانی خۆی؟ مەرجی ئیعتیكاف ئەوەیە كە مرۆڤ لە مزگەوت نەچێتە دەرەوە تەنها بۆ عوزرێكی شەرعی خۆی نەبێت، ئایا مرۆڤ كاتێك كاتی نوێژی جەماعەت دێت لە مزگەوت دەچێتە دەرەوە كەواتە ئەوە بەڵگەی لەسەر نیە‌و بیدعەیەكیشە مرۆڤ پێویستە وازی لێبێنێ‌، بەڵام كۆتاییەكەی كە ووتمان لە پێش بانگی مەغریب دەست بە ئیعتیكاف دەكات‌و دەچێتە مزگەوت، وە كەی كۆتایی پێ‌ دێنێت دوای بانگی مەغریب بۆ ڕۆژی دوایی ئەوەیان شەو و ڕۆژێك ئیعتیكافەكەی تەواو دەبێت، بۆیە سوننەتە كە هەركەسێك دە شەوەكەی ڕەمەزان بگرێت ئیعتیكاف بكات ئەوە پێویستە لە ڕۆژی بیستی ڕەمەزان پێش مەغریب بچێتە مزگەوتەوە نیەتی ئیعتیكاف بێنێت بۆ ئەوەی ڕۆژی كۆتایی ڕەمەزان كە بانگی مەغریبی داو ڕۆژوو تەواو بوو كە دەكاتە شەوی جەژن لە موعتەكەفەكەی خۆی دێتە دەرەوەو كۆتایی پێ‌ دێت، بەڵام ئەو كەسانەی كە دوای نوێژی بەیانی دەست پێ‌ دەكەن ئەوە كاتێك كە لە نوێژی بەیانی تەواو دەبن بچن بۆ نوێژی جەژن ئەو كاتە لە موعتەكەفەكەی خۆی دێتە دەرەوەو تەواو دەبێت.

جگە لەم مەرجە ئیعتکاف هیچ مەرجێكی تری هەیە؟

مەرجی ئەوەیە كە مرۆڤ لە مزگەوت نەچێتە دەرەوە تەنها بۆ حاجەتێك نەبێت بۆ عوزرێكی شەرعی خۆی نەبێت لە مزگەوت نەچێتە دەرەوە، چونكە ئیعتیكاف ئەوەیە كە تۆ خۆت حەبس بكەیت‌و لە مزگەوتدا بمێنیتەوە بۆ عیبادەتی خوا كەواتە مەرجەكەی ئەوەیە تۆ لە مزگەوت دابنیشیت‌و نەچیتە دەرەوە، وە وتیشمان دیسان لە خێزانی خۆیشی نزیك نەبێتەوە بۆ ئەوەی كە ئیعتیكافەكەی بەتاڵ نەبێتەوە.

ئەم پرسیارە لە لایەن (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٢٧٦ بەش: ئیعتیکاف و مانەوە لە مزگەوت