ئایا ئیعتیكاف كردن مانای چیە؟ وە چۆنە؟ وە مەرجەكانی چیە؟ وە كەی دەست پێ‌ دەكات؟ وە لەچ شوێنێكدا ئەكرێت؟ وە ئەو حوكمانەی كە پەیوەستن بە ئیعتیكافەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئیعتیكاف كردن مانای چیە؟ وە چۆنە؟ وە مەرجەكانی چیە؟ وە كەی دەست پێ‌ دەكات؟ وە لەچ شوێنێكدا ئەكرێت؟ وە ئەو حوكمانەی كە پەیوەستن بە ئیعتیكافەوە؟
پرسیار:

ئایا ئیعتیكاف كردن مانای چیە؟  خوای گەورە دەفەرمووێت: [وَلا تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنْتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ ][البقرة‏:157] لە روانگەی ئەم ئایەتەوە مانای (عَاكِفُونَ) چیە؟ وە مانای (الاعتكاف) چیە؟ 

سەرەتا خوای پەروەردگار لەم ئایەتە پیرۆزە دا ئاماژە بە حوكمێك دەكات كە تایبەتە بەو كەسانەی كە لە ئیعتیكاف دان،  ووشەی (عَاكِفُونَ) یان (الاعتكاف)، (عَاكِفُونَ) اسم فاعلە لە (عكف)ەوە هاتوە، وە (عكف)یش بە مانای حەپس كردن‌و مانەوە دێت، واتا مرۆڤ خۆی لە شوێنێك بمێنێتەوە وە (اقامە) لە شوێنێك بكات وەكو ئەوەی بڵێی خۆی خۆی حەپس بكات، نەك حەپس بە مانای سجن كردن بەڵكو بەو مانایە كە مرۆڤ وا لە خۆی بكات لە شوێنێك بمێنێتەوەو لێی دەرنەچێت، وە بۆ ئەوەی بتوانێت عیبادەتێك بەجێ‌ بگەیەنێت، وە لە شەرعیشدا بە گوێرەی بەڵگەكانی قوران‌و سوننەت‌و ووتەی زانایان كە لە قورئان‌و فەرموودە تێگەیشتون (الاعتكاف) بریتیە لە عبادەتێك كە مرۆڤی موسوڵمان پێی هەڵدەستێت ئەو عیبادەتەش شێوازی تایبەتی خۆی هەیە كە ئەوەیە مرۆڤ دەمێنێتەوەو خۆی یەكلا دەكاتەوە بۆ عیبادەتی خوای پەروەردگار‌و زیكری خوای گەورە‌و یادی خوای پەروەردگار.

ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٧٧٥ بەش: ئیعتیکاف و مانەوە لە مزگەوت