ئەگەر کەسی بە ڕۆژوو ئاگای لێ‌ نەبوو لەكاتی ئاو لە دەم وەرداندا ئاو گەیشتە قوڕگی ئایا ڕۆژوەکەى دەشکێ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر کەسی بە ڕۆژوو ئاگای لێ‌ نەبوو لەكاتی ئاو لە دەم وەرداندا ئاو گەیشتە قوڕگی ئایا ڕۆژوەکەى دەشکێ؟

 ئەگەر بەبێ‌ عەمدی بیكات ئەوا هیچی لەسەر نیە إن شا‌ء الله وە ڕۆژووەكەی ناشكێت، چونكە ئەگەر خواردن‌و خواردنەوەش بەبێ‌ عمدی بخوات بە قەست‌و مەبەستەوە نەبێ‌ ڕۆژوی پێ‌ ناشكێ‌ چ جای ئەوەی كە مەبەست پێی دەست نوێژەو قەترەیەك ئاو بچێتە لوتیەوە ئەوا پێی ناشكێ‌ ان شا‌ء الله، وە هەروەها كۆمەڵێك شتی تریش هەیە كە دروستە بۆ ڕۆژووەوان بۆ نمونە (تأخیر الغسل إلی بعد الفجر) دواخستنی (غُسل الجنابە) بۆ دوای بانگی بەیانی، بۆ نمونە كەسێك كە حاڵەتی جەنابەتی هەبوو لەشەودا بانگی بەیانی دا بۆی هەیە دوای بانگەكە - نەك نوێژ چونكە نوێژ بەبێ‌ (غسل)ەكە دروست نیە- دوای بانگەكە خۆی بشوات بۆی هەیە‌و دروستە یا بەڕۆژوەو بچێت مەلە بكات یان خۆی بشوات هەوڵ بدات نەهێلێت ئاو بچێتە قوڕگ‌و دەم‌و لوتیەوە، ئەما خۆشۆردنەكەی دروستە ان شا‌ء الله هیچ كێشەیەكی تیا نیە.

ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٢٨٠ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو