چ کاتێک دەتوانم دەست بکەم بەگرتنی ڕۆژووی شەشەڵان ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ کاتێک دەتوانم دەست بکەم بەگرتنی ڕۆژووی شەشەڵان ؟

دەتوانی لەڕۆژێک دوای ڕۆژی جەژنەوە دەست بکەیت بەگرتنی ؛ چونکە حەرامە لەجەژندا بەڕۆژوو بیت ، جا دەتوانی بەدڵی خۆت لەو مانگەدا چۆن کرا وگونجا بەڕۆژوو بیت بەڵام باشتر وایە پەلەی لێ بکرێت .
پرسیار کراوە لە ( اللجنة الدائمة ) :
ئایا مەرجە لەیەکەم ڕۆژی دوای ڕۆژی جەژنەوە ڕاستەخۆ شەشەڵان بگیردرێت یاخود دروستە چەند ڕۆژێک دوای ئەوەش ؟
لەوەڵامدا فەرمویانە :
نا مەرج نی یە ڕاستەوخۆ دوای جەژن شەشەڵان بگیردرێت ، بەڵکو دروستە لەڕۆژێک دوای جەژنەوە ویاخود چەند ڕۆژێک دوای جەژنەوە و بەسەر یەکەوە بێت یاخود موتەفەڕیقە بەو شێوازەی کە بۆی دەگونجێ وە ئەم ڕۆژووە سوننەتە وفەرز نی یە.
وبالله التوفيق وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم .
المصدر: فتاوى اللجنة الدائمة 10/391

سەردان: ٢,٥٠٣ بەش: ڕۆژووى سوننەت