ئایا دروستە لە دووەم وسێیەم ڕۆژی جەژنەوە ڕۆژوی فەرز قەزا بکرێتەوە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە لە دووەم وسێیەم ڕۆژی جەژنەوە ڕۆژوی فەرز قەزا بکرێتەوە ؟ 

جەژنی ڕەمەزان یەک ڕۆژە ، ئەوەش یەکەم ڕۆژی مانگی شەوالە .
بەڵام ئەوەی کەلەناو خەڵکدا باوە گوایە سێ ڕۆژە ، ئەوا تەنها قسەی خەڵکە وهیچ حوکمێکی شەرعی لەسەر بونیاد نانرێت .
ئیمامی بوخاری ڕەحمەتی خوای لێ بێت بابەتێکی داناوە بەناو نیشانی : ( بَاب صَوْمِ يَوْمِ الْفِطْرِ )
پاشان فەرموودەیەکی (1992) لە ئەبو سەعیدەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : نَهَى النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ صَوْمِ يَوْمِ الْفِطْرِ ، وَالنَّحْرِ .
واتە : پێغەمبەر ڕێگری کردووە لەڕۆژوو گرتن لەڕۆژی جەژنی ڕەمەزان و ،قورباندا .
هەر بۆیە جەژنی ڕەمەزان یەک ڕۆژە ، لەو ڕۆژەشدا ڕۆژووگرتن حەڕامە بەڵام ڕۆژی دووەم وسێیەمی شەوال دروستە وحەڕام نی یە ، ومرۆڤ دەتوانێ تیایدا بەڕۆژوو بێت جا ڕۆژووی سوننەت بێت یاخود فەرز .
والله أعلم .